گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەڵوێستی تورکیا!


نه‌جمه‌ی غوڵامی و له‌یلازاناشم له‌به‌رچاوکه‌ت

Sunday, 12.19.2010, 12:00

425 بینراوە


له‌کۆنگره‌ی 13 ی پارتیدا، نه‌جمه‌ی غوڵامی گۆرانیی ده‌گوت بۆ سه‌رۆکی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ده‌ستکه‌وته‌کانی 31 ی ئابی 1996 (شۆڕشی 17 و 30 ی ته‌مموز) . ئاخر ئه‌م کۆنه‌ کۆمه‌ڵه‌یه‌ی که‌ به‌گیانی کرێکار و هه‌ژار سوێندی ده‌خوارد و به‌گۆرانی و سرووده‌کانی چه‌ندین که‌سی چه‌پ و کۆمۆنیستیان کرد به‌ قوربانی گولله‌کانی کۆماری ئیسلامی ، گولله‌کانی گرووپه‌که‌ی بارزانی ‎(که‌ ئه‌وسا به‌ قیاده‌ موه‌قه‌ته‌) ناویان ده‌بردن، ئێستا بۆ مشتێک پاره‌ و پارچه‌یه‌ک زه‌وی هاتووه‌ ئه‌و هه‌موو سووکایه‌تییه‌ قبوڵ ده‌کات.

به‌هه‌مان شێوه‌ش خاتوو له‌یلا زانا که‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان وه‌ک سیمبۆڵی ئازادی و ئازایه‌تی ژنی کورد ته‌ماشایان ده‌کرد، ئه‌وه‌نده‌ خۆی بچووککرده‌وه‌ هات مه‌دالیای کۆیله‌یه‌تیی خۆی وه‌رگرت. له‌کاتێکدا بارزانی دکتۆر شڤانیان به‌چی ده‌ردێک له‌ناوبرد، نه‌وه‌کانی بارزانی چۆن قۆنته‌راتی شاخی گاره‌و شاخه‌کانی قه‌ندیل و ناوچه‌سنوورییه‌کانیان بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی په‌که‌که‌ له‌تورکیا گرتبوو، که‌چی له‌یلا زانا بۆ مشتێ پاره‌و زه‌وی و پێداهه‌ڵدان ئه‌و هه‌موو سووکایه‌تییه‌ به‌رامبه‌ر به‌خۆی قبوڵ ده‌کات ، خۆی ئه‌وه‌نده‌ بچووککرده‌وه‌ که‌ هه‌رگیز جارێکی تر ئه‌و رێز و خۆشه‌ویستییه‌ی له‌ناو کورده‌کاندا هه‌یبوو، نایمێنێت.



نه‌جمه‌ی غوڵامی وه‌ک کۆنه‌ شیوعییه‌کانی کوردستانی باشوور چۆن خۆیان به‌پارتییه‌وه‌ هه‌ڵواسیبوو، ئه‌ویش وه‌ک کۆنه‌ کۆمۆنیسته‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات تازه‌ به‌تازه‌ دێن بۆ پاره‌ و زه‌ویی خۆی هه‌ڕاج ده‌کات. به‌هه‌مان پێوه‌ریش له‌یلا زانا له‌سه‌ر خوێنی گه‌ریلاکانی کورد مه‌دالیای کۆنه‌په‌رستیی و دواکه‌وتوویی بارزانی وه‌رده‌گرێ. ئه‌گه‌ر پارتی بتوانێ هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و سیاسیی و چالکوانی مه‌ده‌نی بۆ ماوه‌یه‌ک بکڕێ، هه‌رگیز ناتوانی ئیراده‌ی پۆڵاینیی ئه‌و گه‌له‌ تاسه‌ر به‌لاڕێدا به‌رێ. بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ناتوانن تا سه‌ر حاکمی موتڵه‌قی کوردستانی عیراق بن. به‌ڵام له‌م کۆنگره‌یه‌دا وێرای ئه‌وه‌ی باڵی پاراستن و مه‌سرور به‌سه‌ر باڵی نێچیردا سه‌رکه‌وتن، کۆمه‌ڵێ هونه‌رمه‌ند و سیاسییشیان له‌به‌چاوی خه‌ڵک به‌یه‌کجاریی خست. من بۆخۆم نه‌جمه‌و له‌یلازانام له‌به‌رچاو که‌وت.