هه‌تا ئێستاش له‌هه‌ندێ بنه‌ماڵه‌ی کورد دا ژووری دانیشتنی ژن و پیاو جیایه، به‌ئاشکرا له خۆشه‌ویست و خزم و براده‌رو دراوسێی خۆمان به گوومانین، مرۆڤ خۆی و هه‌ڵسوکه‌وتی خۆی چۆن بێ ده‌بێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی وه‌ک خۆی هه‌ڵسوکه‌وت بکا. گه‌ر مرۆڤ خۆی ناسی ئیتر ده‌بێ ئه‌وانه‌ش بناسێ که براده‌رو تێکه‌ڵاوین. ئه‌وجۆره سه‌یری ناموسی یه‌کتر کردنه‌ش خۆی له گه‌نده‌لی یه‌وه دروست ده‌بێ چوونکه مرۆڤ که خۆی گه‌نده‌ڵ نه‌بێ تیکه‌ڵاوی گه‌نده‌ڵ و شه‌رواڵ پیس ناکا. له په‌یوه‌ندی عه‌شایه‌ری خۆمانا له دێهاته‌کانی کوردوستانا که چێشت خانه‌و ئوتێل نه‌بوو، هه‌ر ڕێبوارێک که ده‌گه‌شته هه‌ر دێ یه‌ک ئیتر ده‌بوو میوانی ماڵێک بێت، وه له په‌یوه‌ندی خێڵه‌کێتی کورده‌واری دا که نانی هه‌ر ماڵێکت خوارد و نمه‌کی هه‌ر بنهماڵهیهکت کرد ده‌بێ ئافره‌تیان وه‌ک دایک‌و خوشکی خۆت سه‌یرکه یت. ئافره‌ت و پیاو هه‌ر له منداڵیه‌وه کاری کشتوکالی هه‌ره‌وه‌زیان کردووه و هه‌میشه که‌لتوری ڕێزی کورده‌واری بووه له‌نێوانیانا. له‌به‌ر نه‌مانی ئه‌وجۆره په‌یوه‌ندی ڕیزو خۆشه‌ویستی کوردایه‌تی یه که ئێستا له کۆڵان و سهرجادهکانا هه‌ندێ خه‌ڵک به شێوه‌ی ده‌ستدرێژی یه‌وه سه‌یری دایک و خوشک وکچ و خۆشه‌ویستی یه‌کتر ده‌که‌ن. نه‌مانی که‌سایه‌تی پێکه‌وه کارکردنی ژن و پیاو واخه‌ریکه ده‌بێته هۆی نه‌مانی زانیاری میهنه‌ی خۆماڵی که به‌رده‌وام ژن و پیاو پێکه‌وه به‌شداربوون له به‌رهه‌م هێنانا له دێهاته‌کان و شاره‌کانا، به‌هۆی کڕین و گه‌نده‌ڵ کردنی خه‌لکی کورد و بێ کارکردنیان به مووچه‌یه‌ک بۆ مسۆگه‌رکردنی لایه‌نگیریان وپاراستنی دامودهزگایان. ئه‌مانه هه‌مووی سه‌رئه‌نجامی هه‌وڵدانه بۆ له‌ناوچوونی نرخی ڕاستی کوردایه‌تی، چوونکه بێ کار کردن وه‌ک خانه نشین کردن و بێ به‌رهه‌م کردنی میلله‌ته، که بێ کار ژیایت و مێشک و ماسولکه‌کانت به‌کار نه‌هێنا له‌کارکردن دا بێ گوومان نه‌خۆشی شه‌کره‌و زه‌خت وچه‌وری خوێن و سه‌ره‌تان هه‌موو سه‌ره‌یان گرتووه بۆ له‌ناوبردنی مرۆڤی کورد. جاله‌به‌ر ئه‌م چه‌ند هۆیه سه‌ره‌کیه‌و چه‌ندین هۆی تر، ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگای کورد بکا ئیتر له هه‌ر کۆمه‌ڵی میلیشیا وحیز ب و داموده‌زگا خزمهتگوزاریهکانا ده‌بێ گۆڕان بکرێ له داموده‌زگای خوێندن و ڕۆشنبیری و داموده‌زگای په‌یوه‌ندی تێکنۆلۆجی و کارکردن له وه‌رگێڕانی هه‌زاره‌ها کتێب سه‌رچاوه‌ی جیهانی که لهسهدهها بوردا بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و پێشکه‌وتنی شارستانین. هه‌وڵدان بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی له به‌رنامه‌ی خوێندگاکانا که زمانی جیهانی په‌یوه‌ندیکردنه له هه‌مووبواره‌کانی ژیانا، ئه‌گه‌ر ههرفهرمانڕهوای دامووده‌زگاکان به‌ڕاستیانه ده‌یانه‌وێت میلله‌ت ڕزگارکه‌ن له گه‌نده‌ڵی، ئاده‌ی که‌ی ئه‌وه بیست ساڵه، ئه‌ی که‌ی ده‌ست پێ ده‌که‌ن؟ دروستکردنی کێشه له به‌رده‌م هه‌وڵدانا بۆ گۆڕان بێ گومان گۆڕان دوا ده‌خات، به‌لام گۆڕان له‌مێژوودا به‌رده‌وام هه‌ر بووه هه‌ر هه‌یه چونکه گۆڕان کارێکی سروشتی هه‌ڵبژاردنی سروشتی یه که ئانشتاین لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ سی ساڵ له‌سه‌ر کرد. به‌پێی زانیاری ته‌مه‌نی زه‌وی و ئه‌ستێره‌کان و ژیان سیانزهههزار ملیۆن ساڵه به‌رده‌وامه، پێش که‌وتنی شارستانی و گه‌شتنه ئه‌م ڕاده ی ئێستای هه‌موو له ئه‌نجامی گۆڕاندا بووه و هه‌رگیز له پڕدا دروست نه‌بووه. له‌به‌رئه‌وه گۆڕانکاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی شارستانی مۆرڤه نه‌ک دژایه‌تی هیچ حیزب ودامودهزگاو که‌س و کۆمه‌ڵێک.
1. ئافره‌ت له ئیسلاماWomen in Islam, by Wiebke Walther, London, Feb,2007 . 2.سه‌لاحه‌دین و ڕامیاری شه‌ڕی پیرۆزیSaladin and The Politics if the Holy War, Cambridge University Press, 1982, 84, 95 , 2001.