هۆکارێکی نەزۆکی

Friday, 10/05/2013, 12:00

6265 بینراوە


















‌لە ئەمریکادا ئەو ئافرەتانەی کەتوانای منداڵ بوونیان هەیەو لە تەمەنی 35 ساڵدان لە 8 ئافرەت1 ئافرەت نەزۆکە. هەرچەندە دەرمان و چارەسەر زۆرە بۆ منداڵ بوون بەڵام دکتۆرەکان ئاماژەیان ئەوەیە کە ئافرەت کێشی خۆی زۆر دابەزێنێت، واتا نە هێڵێت قەڵەو ببێت. ئەمەش بەچاودێری کردنی هاوکێشەی
BMI کورتکراوەی (Body Mass Index) خۆی بکات. BMI بەمانای ئەوە یەت قەڵەوی چەوری لەش بە کیلۆ گرام بەرامبەر بەرزی باڵا. BMI بە 2 ڕێگە ئەدۆزرێتەوە:-
‌1. بەچوون بۆلای دکتۆر.
‌2. بە بەکار هێنانی ئنترنێت لە چەند سایتێکەوە.


ئەو ئافرەتانەی کە لە تەمەنی35ساڵدان
BMI لە 20 بۆ 25 یان هەیە تەندروشتن و چانسی مناڵ بوونیان لە %15بۆ لە %20 زیاترە. بە پێی ئامۆژگاری دکتۆر ڕۆسف لە یەکێک لە سەنتەرەکانی مناڵ بونی ئەمریکا ووتی قەڵەوی بەڕێژەی زیاتر لە ڕێژەی پێویست مانای وایە کە ئافرەتان نەزۆک دەبن چونکە ئەم قەڵەوییە هۆکار ئەکاتە سەر ڕێژەی دروست بونی ئەو هۆڕمۆنانەی کە پێویستە بۆ سک پڕ بوون. ئەو چەوریە زیادە لە لەشدا دەبێتە هۆی زیاد بوونی هۆڕمۆن ی (Oestrogen)بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر لە پێویست لە کاتی بێ نوێژی ئافرەتان دا، وەچەند هۆرمۆنێکی تریش کە پێویستە بۆ مناڵ بوون.

‌وەهەروەها چەوری زیادە ڕێژەی کۆلسترۆڵ زیاد دەکات لەگەڵ ڕێژەی لپد ناڕێک دەکات. ئەمەش وادەکات کە خوێن هێنان و بردن بۆ دیواری منداڵان کەم بێتەوە. ئەمەش مانای وایە کە هێلکەی ئافرەتەکە لە دیواری منداڵ داندا خۆی ناگرێت و توشی منداڵ لە بار چوون ئەبێت. راستە چارەسەری ئەم نەخۆشیانە هەیە وە دەکرێت بەڵام قەڵەوی ڕێگە نایات بە دەرمانەکان تا ئیشی خۆیان بکەن و ئافرەتە نەزۆکە کان چارەسەر بکەن.
چەند لێکۆڵینەوەیەک نواندی کە قەڵەوی لە ئافرەتی 35 ساڵ دا دەبێتە هۆی نەبونی دروست بوونی مناڵ بە ڕێگەی (In Vitro Fertilisation) ئەم عیلاجە لەم سەردەمەدا ڕێگە چارەیەکە بۆ مناڵ بوون. کاریگەریەکی تر بۆ نەزۆکی نەخۆشی (Polycystic Ovary Syndrome) ئەم نەخۆشیە مانای دروست بوونی چەند کیسێکە لە مناڵدانی ئافرەتاندا. یەکێک لە نیشانەکانی ئەم نە خۆشییە بەرگری کردنە لە مادەی ئنسۆلن لە لەشدا. واتا ڕێژەی هۆڕمۆنی ئنسۆلن ئەشێوێنێت ئەمەش ئەبێتە هۆی خراپی ئەو هێلکانەی دروست دەبن لە هێلکە دانی ئافرەتەکەدا.

‌ئەم نەخۆشیە زیاتر ویراسیە بەڵام قەڵەوی بۆ ئافرەت کاری گەریەکی زۆری هەیە. دەرکەوتوە کە زۆربەی ئەو ئافرەتانەی کە نەزۆکن قەڵەون واتا کێشیان زۆرە. وە بە پێچەوانەوە ئەو ئافرەتانەی قەڵەون و نەخۆشی (Polycystic Ovary Syndrome) لە گەڵ نیە تارادەیەک نزیکن بۆ توش بونی بەرگری کردن لە مادەی ئنسولن لە لەشیاندا.
‌لە کۆتایدا ئامۆژگاری بۆ نەزۆکی ئەوەیە کەوا ئافرەتان دەبێت زۆر چاودێری وەزنیان بکەن تاکو توشی نەزۆکی نەبن، ئەمەش بە رێگەی وەرزش دەبێت بۆ 150 دەقە لە هەفتەیەکدا ئەمە کەمترین ماوەیە . وە ڕۆیشتن بە پێ بۆ 75 دەقە لە هەفتەیەکدا، لەگەڵ ئەمانەش خۆاردنی چەوری و کاربۆهایترات کەم بکەنەوە زیاتر میوەو زەوزە بخۆن. ئەمانە هۆرمۆنی لەشی ئافرەتان رێک دەخات و لە %5 بۆ لە %10 چانسی سک پڕی زیاد دەکات

http://www.weightwatchers.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە