لە نێوان تۆپخانەو ئۆپراسیۆن و دەرفەتی زێڕین بۆ دەوڵەتی کوردی !

Thursday, 21/07/2011, 12:00

1394 بینراوە


18-2-2008په‌رله‌مانی‌ كۆسۆڤۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ هه‌رێمه‌كه‌ی‌ راگه‌یاند، ئه كرێت بڵێین زەنگێکی ئاگادار کردنەوە بوو بۆ گەلی کورد تا چیتر خۆی نەداتە دەستی قەدەری ڕۆژگارەوە ، زەنگێك بوو بۆ کورد چیتر چاوەڕێی ئەوە نەکات قەدەری ڕۆژ دەوڵەتێکی کوردی بۆ دابمەزرێنێت ، چونکه لە ڕابردودا گەلی کورد گەورەترین قوربانی داوە لەم پێناوەدا .


هەنوکە دەرفەتێکی هێجگار زێرین هاتووەتە پێش بۆ گەلی کورد ، نابێت چیتر ئەم دەرفەتەیش قوربانی دەستی سەرکردە میزاجی و کەم ئەزموونەکان بێت ،
بەبڕووایی من تائێستا دروست نەبونی دەوڵەتێکی کوردی به ری ده ستی سەرکردە کەم ئەزمونەکانی بووە ، به ئاتاجێ‌ سەرکردەکان بەپێی میزاجی شەخسی كاریان کردووە ، ئه وه ش لەڕابردودا و تا ئەم چرکەساتەیش گەلی کورد چەند قوربانی ناحەزانی بووە ، له وانه یه زیاتر قوربانی دەستی سەرکردەکانی بووبێت ..!

لە پێناو دەوڵەتی کوردیدا قوربانی دراوە ، لە ڕابردودا خەبات و قوربانی گەلێك نە بۆ بنەماڵە و کەس و حیزبێك بووە ، بەڵکو بۆ ئەوە بووە تا گەلێك سەربەست و ئازاد بێت ، له هه مانكاتدا ئەو لۆژیكەی سەرکردەسیاسییەکانی کورد پیادەی دەکەن ناڕۆشنە ، ئەوەی دەبینرێت زیاد لە بازرگانێك یان وەک سەرۆکی حیزبێك دەبینرێن و هه ربه و نیه ته یش پەیوەندی و هاتوو چۆیان هەیە لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و دەوروبەردا .

لە ئێستادا سەرکردەکانی باشوری کوردستان ئەوەندەی بە دوای هاوپەیمانێتی ئەمریکا و ئەورپادان تا حیزبەکانی خۆیان بناسێنن ، ئەوەندە لەخەمی گەلی کورددا نین و بۆ بەرژەوەندی كوردستان نیه، هه ربۆ یه ش ئەوەندەی چاوەڕێی بەرپرسێکی خانەنشنین کراوی بیانی دەکەن بێت و پێشوازی لێبکەن لە تیڤییەکان خۆیان دەرخەن و ڕووکاری تیڤییەکانی خۆیانی پێ ڕۆشن بکەنەوە ، ئەوەندە لە خەمی کورد و دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی نین و نەبوون .
جارێکیتر زەنگی ئاگادار کردنەوەی دەوڵەتی کوردی درایەوە بە گوێیماندا ، لە 9-7-2011 و له ڕێو ڕه سمی ئاهەنگی گه‌لی‌ باشوری‌ سودان كه سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگەیاند ..
ئەوەی لە کۆسۆڤۆ و باشوری سودان بینیمان نە خەونی شاعیرانە بوون ، نە خێری هیچ وڵاتێکیش بوو بۆ ئەوان ، بەڵکو ئەوەی ئەوان بەدەستیان هێنا بەرهەمی خەبات و قوربانیدانیدانی چەندین ساڵەی خۆیان بوون ، وا جارێکیتر زەنگی باشوری سودان ئێمەی هێنایەوە ئاگا ، لەم لایشه وه جارێکیتر ئۆپراسیۆنەکانی ئێران و تورکیا دەستی پێکردەوە ، به ڵام بەداخەوە ، لە ئێستادا سەرکردەکانی باشوری کوردستان خۆیان خەریكکردووە بە کێشەی سونەی عەرەبی و شیعەی عەرەبی ، ڕۆژێك لە هەولێر دادەنیشن و ڕۆژێك لەبەغا .
بەبڕووای من سەرکردەکانی باشوری کوردستان نایانەوێت لەدەرفەتی ئاوا زێڕین خۆیان تێبگەیەنن، من ئەم دەرفەتە ناو دەنێم دەرفەتی زێڕینی گەلی کورد ، چونکی لە مێژووی گەلی کوردا دەرفەتێک بەم شێوەیە نەبینراوە ، لەکاتێکدا ساڵی 1991 هەمان دەرفەت هەبوو ، بەڵام لە ئێستادا باری ئابوری کوردستان زۆر لە 1991 باشترە و لەبارترە بۆ ئەم خەونە زێڕینەی گەلی کورد .
هەنوکە دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان چاودێری کورد و ڕەوشی کوردستان دەکەن ، بەهەموو شێوازێك و تا ئەوپەڕی تووانایشیان دەخەنەگەڕ بۆ نانەوەی بشێوی و ئاژاوە لە کوردستان ، هەوڵیش دەدەن لەکوێ تروسکایەک هەبوو ئەوان نەیهێڵن و لەناوی بەرن .بەردەوام هەوڵیش دەدەن تا کێشە لەناو خۆی کوردستان دروست بکەن و گەلی کورد مەژغوڵی کێشەی ناو خۆ بکەن و ئەم دەرفەتە زێڕینەی ئێستامان لێتێك بدەن ،
بەبڕووای من لە ئێستادا گەلی کورد دەرفەتی زێڕینی هەیە و نابێت چیتر بە تۆپخانە و ئۆپراسیۆنەکانی داگیرکەران خۆ مەژغوڵبکات ، به مه عنای ده سته وسانی و بێ‌ ده سته ڵاتی ،ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورک و ئێران جگە لە مەژغوڵکردنی گەلی کورد و لە بیربردنەوەی دەوڵەتێکی کوردی هیچی دیکە نیە .
هەنوکە بەس خۆمان پشت و کەسی یەکترین و بریندار بونی کوردێك لەهەر پارچەیەکی کوردستان ئازارەکەی لەجەستەی هەمووانە ،ئۆپراسیۆنەکانیش تەنها مەژغوڵکردنە و نابێت لە ئێستادا دەرفەتی زێڕین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی لەدەست بدەین .

لە ئێستادا دونیا چاوی بڕیوەتە ناوچەکە ، چونکه ئەوەی هەنوو هەیە لەناوچەکەدا و پێی دەڵێن بەهاری عەرەبی ، ئاشکرایە ئەم بەهارە نەفەسێکی زیاتری داوە بە دیموکراسی جیهاندا ، بەتایبەت لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیادا ،نابێت گەلی کورد چیتر چاوەڕێی قەدەری ڕۆژگاربێت ، به ڵكو هاوشێوەی باشوری سودان پێویسته و گواستنەوەی ئەزموونی باشوری سودان لە ئێستادا بۆ گەلی کورد دەرفەتی زێڕینە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە