پەشیمان نیم لەوەی کە دەمگوت ئێوە ئۆپۆزسیۆن نین

Sunday, 25/09/2011, 12:00

2285 بینراوە





کەڵەباب و عەلیشیش، هەردووکیان دوو پەلەوەری ماڵین، بەڵام خوو و رەوشتیان جیاوازە، کەڵەباب خاوەن دەنگێکی خۆشەو خەڵک پێی خۆشە گوێی لەدەنگی بێت و بەیانیان بەدەنگی ئەو کەڵەشێرە لەخەو هەڵدەستێت، دەنگی عەلەشیشیس خەڵک دڵگران دەکا، کەڵەباب کە خۆی گیف کردوە شەڕ دەکا، عەلیشێش کە خۆی گیف کردەوە هەر فشوهۆڕ دەکات، کەڵەباب لەکاتی شەڕدا خۆی گیف دەکاتەوەو عەلەشیش لەکاتی خۆشیدا.
داخەکەم بەشێک لەگەنجان و خوێندەوارەکان لەو دووساڵەی رابردوودا لەبەرەبەیانێکی تاریکدا، عەلەشیشیان لێ بووبو بەکەڵەباب، بەدەنگەکەی بەخەبەر هاتن و بەبێ ئەوەی بەوردی سەرنج بدەن داخوا ئەو دەنگە دەنگی کەڵەبابە یان عەلیشیشە، یەکسەر کەوتنە دوای عەلیشیشەکەو بەشێک یەکسەر نان بڕاو بوون، هەندێکیان خۆیان بەبریندار کردن و کوشتن دا، بەشێکیش بەشەڕە بەرد لەگەڵ دەسەڵاتدا، دڵی داگیرکەرانیان خۆش کرد، چوار رۆژ دوای ئەو کارەساتە بەشێکیان بەخەبەر هاتن و بۆیان دەرکەوت کە ئەوە عەلیشیشەو کەڵەباب نیە، بەشێکیش تاکو حەفتەی رابردوو هەر بەدوای خۆ گیف کردنەوەی عەلیشیشەکەوە بوون.
لێم دڵگران مەبن کە نوسینەکەم تۆزێک توندە، داستانی دەنگی ئێمەو ئەو سێ کەسایەتیەی کە ناوی خۆیان نابوو ئۆپۆزسیۆن، وەک داستانی کەڵەباب و عەلیشیشەکە وایە، ئێمە کە لە چل ساڵەی رابردودا لە هەموو فرتوفێڵی هۆقە بازەکانی کورد گەیشتوین و دیتومانە کە چۆن بەتێکڕا زۆر زانایانە لەهەر دەورو زەمانێکدا لەژێر پەردەی کوردایەتیدا پەت دەخەنە ملی خەڵکانی نەزان و گێرەی سیاسی خۆیانی پێدەکەن بۆ دبەدەستهێنانی دەستمایەوە دەسەڵاتی سیاسی، ئێمە وەک کەڵەبابی نەتەوەیی بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین لەکاتی سەرلێشێوانی گەلەکەماندا دەنگی خۆمان بەرز بکەینەوەو بەنەتەوەکەمان بڵێین وریابن و فریو نەخۆن، ئەوانەش وەک عەلەشیشێکی هیچ لەدەست نەهاتوو، بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە پێشیان بە ئۆپۆزسیۆن گرت و دەرفەتی گۆڕانکاریان لەدەست کورد دا.
لە شەش مانگی رابردوودا، دوو بابەتمان بۆ بارودۆخەکە نوسی (یەکێکیان بەناو: (ئێوە ئۆپۆزسیۆن نین لە ٢٤-٢- ٢٠٠١) و ئەوی تریان بەناوی (بەسە رۆڵەکانمان بەیەکتر بەکوشت مەدەن لە ٢٠-٤-٢٠٠١) کە هەردوکیان لەو سایتەدا بڵاو کراونەوە:
http://www.kncsite.com
داخەکەم کوردستان پۆست بابەتێکی بڵاو نەکردەوەو وێنەی بابەتێکیشی گۆڕی، بۆ دیتنی ئەو بابەتانە لە کوردستان پۆستدا بڵاو کراونەوە سەیری ئە سایتە بکەن:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b102&p=1
زۆر شوکر کە ئێستا کوردستان پۆستیش بۆخۆی بەخەبەر هات و بابەتێکی زۆر باشی لەسەر بارودۆخەکە نوسی:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e7b04b4b
ئێستا با بزانین ئەو خەڵکەی کە بەخەبەر هاتوە، دەرواتە کام سەنگەر، سەنگەری دەسەڵات یان سەنگەری ئۆپۆزسیونی راستەقینە کە داوا دەکات (دەبێ ئەو کەسانەی کە بەرپرس بوون لە بیست ساڵەی رابردوەوە تاکو ئەمڕۆ کەهیچ دەسکەوتێکی سیاسی کۆمەڵایەیان بۆ کورد بەدەست نەهێناوە بێجگە لە باخەڵ پڕکردنی خۆیان، لەسەر کار لاببرێن و سامانی ئەو گەلە بەشخوراوەیان لێ بستێنرێتەوە).
ئێمە قسەی نوسینەکانی پێشومان بڵاو ناکەینەوە، بەڵام وەک ئۆپۆزسیۆنێکی راستەقینە بە هیچ شێوەیەک بەشدار نابێین لەهیچ هەڵسوکەوتێکی ئەو دەسەڵاتەو سەریش شۆڕ ناکەین بۆیان و دەستیشیان بۆ پان ناکەینەوە، ئەگەر دەسەڵاتیشمان کەوتە دەست، بڕیاری دەسەڵاتی یەکسانی دەدین و خۆمان ناکەینە ملوێنەرو خەڵکیش بەرەو هەژاری ببەین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە