دونیاو ژن و پیاوە پارە خۆرەکانی ناو سیستەمی سیاسی گەندەڵی هەرێم.....

Wednesday, 28/05/2014, 12:00

1830 بینراوە





سیستەمی سیاسی گەندەڵ، دام و دەزگای کارتۆنی گەندەڵ بەرهەم دەهێنێ، ج لە سەر ئاساتی رێکخراوە مەەدەنیەیکان،پیشەیەکان،رێکخراوە حزبەیەکان و هەموو دامو دەزگا حکومیەکان کە بە موئەسەسات دەکرێن. لەو جۆرە سیستەمانە ناتوانرێ دامودەزگای تەندروست دابمەزرێ، ئینجا چ لە بواری پەرەوەردە، رۆشەنبیری، دادو دادگاو یاسا بەتایبەتی یاسای خێزان، ئابوری، عەدالەتی کۆمەڵایەتی، پاراستنی مافی مۆرڤ، دەزگای هەڵبژاردن، دام و دەزگای پۆلیس و ئاسایش و جەیش.
دەسەڵاتی سیاسی تەندروست، کە هەڵگری ئایدۆلۆژیای بیرو تێروانینی پێشکەوتنخاوز بێ بۆ قیادەکردنی کۆمەڵگا، ئاراستەکردنی بە ئاراستەی سیستەمی دیموکراتی، کە لە سایەیدا هەموو بیرو باوەرو عەقیدەیەکی دیاریکراوی هەر تاکێک، بە پراکتیک بکرێ لەناو کۆمەڵگا، دیاری کردنی ماف و لێپرسراوەتی تاک لە نێو کۆمەڵگا لە چوارچێوەی یاسای دارێژراو گونجاودا، بخرێتە بواری کار پیکردن، پیادە کردنی ئەو جۆرە سیستەمە لە سیستەمی سیاسی دەسەڵاتداری گەندەڵدا هەرگیزاو هەرگیز بەرهەم نایەت.
بۆیەش لەژێر سایەی سیستەمی سیاسی گەندەڵی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو دام و دەزگایانە هەتا دەگا بە رێکخراوەکانی ژنان دەبن بە ئامرازێک بۆ دەستکەوتنی پارەو پۆست و خۆدەرخستن و بەستاوە بە پارتێکی سیاسی دیارکراو، کە لە ئەنجامدا یەکێکی وەکو دونیای پانزدە ساڵان، دەبێ بە قوربانی و کەیسەکەی دووبارە دەبێتەوە مادەیەک بۆ خۆدەرخستن لە میدیاکان لەلایەن هەمان پارتی سیاسی و رێکخراوە کارتۆنیەکان و کەسایەتیە ژن و پیاوە گەندەڵەکان و میدیاکڕاوەکان.
ئۆلیمیە دەگۆگس، لە ساڵانی نێوان ١٧٩٣-١٧٤٨ ژیاوە، نووسەرو چالاکاوانی سیاسی فرەنسیە، ژنێکی بەتوانا بووە، بیرکردنەوەی لەژێر کارێگەری بڕوا بوون بە هەق بووە. لە ساڵەکانی ١٧٧٨ قسەکرێکی زۆر باش بووە لە داکۆکی کردن لە ماف و یەکسانی بوونی کوێیلەکان.
لە دوای سەرکەوتنی شۆرشی فرەنسای ئەو کات، دژی هەموو ئەو یاسایانە دەنووسێ کە شۆرشی فرەنسا دەری دەکات لە دژی ئافرەتان. لە ساڵی ١٧٨٩ شۆرشی فرەنسا دیکلیرەیشنێک بڵاو دەکاتەوە لە ژێر ناونیشانی، " پیاو بە ئازادی لە دایک بووە وە هەر بە ئازادیش دمێنێتەوە ، لە مافەکانیش هەموویان وەک یەک یەکسانن". ئۆلیمە لە یەکەم ووتاریدا وەڵامی ئەو دیکلیرەیشنە دەداتەوەو دەنوسێ ' ژن بە ئازادی لە دایک دەبێ وە یەکسانیش دەمینێ لەگەڵ پیاو ". ئینجا دژ بە شۆرشی ئەو کاتەی فەرەنسا دەنووسێ دەڵێ' ئەو شۆرشە ئەو کات کاریگەری دەبێ و دەوری دەبێ کاتێ هەموو ژنەکان هۆشیاردەکاتەوە لەسەر بارودۆخی نالەباری خۆیان و ئەو مافانەی کە وونیان کردوە لە نێو کۆمەڵگا.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە