ئاشكرابوونی 20 راپۆرتی عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ئه‌ندامی راگه‌یاندن و رۆشنبیری سه‌ركردایه‌تی سلێمانی

Saturday, 07.07.2012, 12:00

1384 بینراوە


چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ نووسینگه‌ی پاراستنی لقی 4 له ‌پشت ده‌رگای شه‌ماڵ عه‌لی به‌رپرسی پاراستن كه‌مێك خۆم ماتدابوو، كه عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن و رۆشنبیری پارتی له ‌سه‌ركردایه‌تی پارێزگای سلێمانی، ئه‌وه‌نده‌ی ڕاپۆرت له ‌سه‌ر كه‌وا دیران و به‌رپرسانی پارتی ناو سه‌ركردایه‌تی و لقی 21 و لقی 4 بۆ پاراستنی لقی 4 به‌رزكردبوه‌وه‌، تا ئه‌وه‌ی شه‌ماڵ عه‌لی به ‌توره‌یی ئه‌وه‌ی باسكرد كه ‌هه‌ر فریای ڕاپۆرته‌كانی عه‌تای شێخ حه‌سه‌ن و حه‌مه‌ی شێخ حسێن كارگێری لقی 4 و حه‌سه‌ن جه‌باری كارگێری لقی 4 ده‌كه‌ون، به‌جۆرێك كه‌هه‌موو كادیران و به‌رپرسان و ئه‌ندامانی پارتیان له‌ پاراستن كردۆته‌ دوژمنی سه‌رسلاختی حزبه‌كه‌ی خۆیان.
تا ئه‌وه‌ی شه‌ماڵ عه‌لی ئه‌وه‌نده‌ی دركاند به‌ده‌نگی به‌رز كه‌ ته‌نها له ‌40 رۆژدا عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن 20 راپۆرتی له ‌سه‌ر به‌رپرسان و كادیرانی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای سلێمانی به‌رز كردۆته‌وه‌.
دوای یه‌ك كاتژمێر مامۆستا محمه‌د كه‌ باوه‌رپێكراوی شه‌مال عه‌لییه‌وه ‌ئه‌وه‌ی بۆ باسكردین كه‌ ژماریه‌ك له‌ كادیران له‌ هۆبه‌ی نهێنی كۆبوبوینه‌وه‌، كه‌ عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن له‌ یه‌ك راپۆرتدا باسی گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی كردووه‌، كه‌ عزه‌دین به‌رواری له ‌كرینی 5 باره‌گا بۆ ناوچه‌كان ئه‌نجامی داوه‌ به‌وه‌ی 20 ده‌فته‌ر دۆلاری به‌ساخته‌كاری نووسیوه ‌و له‌ كڕینی زه‌ویه‌كانی پیره‌مه‌گرون یش30 ده‌فته‌ر دۆلار و، له‌كرینی 5 شوقه‌شدا 10 ده‌فته‌ر دۆلاری زیادی نووسیووه‌.
هه‌روه‌ها عه‌تا له‌ راپۆرته‌كه‌دا باسی دزیی و گه‌نده‌ڵی هیوای حه‌مه ‌ئه‌مین ئاغا به‌رپرسی دارای سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ سلێمانی كردووه‌، له‌گه‌ڵ كرداری به‌دره‌وه‌شتی و دیارده‌ی له‌شفرۆشی،
له‌ چه‌ند په‌ره‌گرافێكدا دژی فارس نه‌ورۆلی و ره‌ئوف ره‌باتی و ئاری قه‌ره‌داغی وچه‌ند خاڵێكی خستۆته‌روو كه‌به‌ئاشكرا ئه‌مانه‌رای خۆیان ده‌رده‌برن به‌دژی پارتی و بۆچونی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، به‌ هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌زانێت له‌ناو سه‌ركردایه‌تی و ده‌وام كردنیان.
له‌12 راپۆرت له‌دژی ره‌ئ‌وف ره‌باتی بابه‌تی نووسیوه‌و به‌دۆستی میدیای ئه‌هلی ناو ده‌بات و داوای كردووه‌بگوازرێته‌وه‌بۆ لقی 4 تا بچوك بكرێته‌وه‌.
له‌3 راپۆرتدا باسی ماهیری بۆ كردووه‌م كه‌ به‌هۆلا دۆستایه‌تی سه‌رباز هه‌ورامی ئه‌و شوێنه‌ی پێدراوه‌ ، باسی له‌ دزیی و وه‌سڵی ساخته‌كاری كردووه، ‌كه ‌بۆ عزه‌دین به‌رواری ئه‌نجامی ده‌دات و باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌ ماهیر زانیاری ناو سه‌ركردایه‌تی بۆ براكه‌ی ده‌نێریت كه‌ به‌رپرسی ئاسایشی یه‌كیتییه‌ له ‌پێنجوێن.
كادیرێكی پاراستن