نوێنه‌رێكی بارزانی (٦٠) ده‌فته‌ر دۆلاری له‌ دوو شه‌ودا به‌ قومار دۆرأندووه‌

Sunday, 04.15.2012, 12:00

776 بینراوە


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری به‌غداد
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ پيشوا عه‌وڵانی ئامر فه‌وجی پاسه‌وانه‌كانی دكتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌يس ، ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێ ڕاگه‌ياندين كه‌ له‌ مانگی ئادار له‌ كاتی پشوه‌كاندا دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌يس له‌ سه‌ردانێكی بۆ به‌يروتی پايته‌ختی لوبنان و له‌ گازينۆيه‌كی تايبه‌ت به‌ قوماركردن له‌ماوه‌ی دوو شه‌ودا (٦٠) ده‌فته‌ر دۆلاری به‌ قوماركردن به‌ رۆلێتی و پۆكه‌ر دۆراندووه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌يس نوينه‌ری مه‌سعود بارزانی له‌ به‌غداد له‌ ماوه‌ی يه‌كساڵدا ٥٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاری دۆراندووه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ به‌ هۆی ئاشكرابوونی قۆماركردنی دكتۆر ڕۆژ له‌لايه‌ن نوری ماليكی و ده‌سته‌لاتدارانی ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه‌، رۆژ نوری شاوه‌يس هيچ ڕۆل و كاريگه‌ری و شه‌خسه‌يتی نه‌ماوه‌ به‌ جۆرێك وينه‌ی قۆماركردنه‌كانی له‌ تۆری فه‌يس بووك وه‌ك خۆی بلاو كراوه‌ته‌وه‌.