وەزیری تەندروستی دەستی لەکار کێشایەوە

Friday, 12/10/2012, 12:00

1786 بینراوە



دوای ئەوەی دەرکەوت کە بەکتیریای (سالمۆنێلا) لە تەبەقێکی هێلکە لە بەریتانیا دۆزرایەوەلە ساڵی ١٩٨٨ ، وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر لە هێلکەکان تووشی ئەم بەکتریایە بوون. ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە ڕاگەیاندنەکانی ئەو ووڵاتە هێرشێکی ڕاگەیاندن دەست پێ بکەن بەوەی کە وەزیری تەندروستی کەمتەرخەم بووە و داوای دەست لە کارکیشانەوەی بکەن. ئەوەبوو خاتوو کۆری وەزیری تەندروستی دەستی لە کار کێشایەوە. بۆ بینینی لینکی ئەم هەواڵە:

http://news.bbc.co.uk/onthisday/hi/dates/stories/december
وەزیرەکه‌ی لای خۆشمان دووای بڵاو بوونەوەی کۆلێرا تا چەند ڕۆژێکیش بێ دەنگیی لێکرد و نەیهیشت خەڵک فریای خۆی بکەوێت.دوواتریش چەند ڕۆژێکی بەوە بردە سەر کە گوایە هێشتا دڵنیا نین و پشکنینەکانیان ناردووە بۆ بەغدا وەك ئەوەی ئێستا لە سەرەتای حەفتاکاندا بین. بەڵام هەر زوو خۆیان لەو قسانە پەشیمان بوونەوە و باسەکەیان گۆڕی.
ئەوەی جێی سەرنج و تێڕامانە ئەو ناشەفافیەی کە وەزارەتی تەندروستی بەگشی و فەرمانگەی سلێمانی خۆپاراستن بە تایبەت خویان پێوە گرتووە ، کە پێیان وایە باشترین ڕێگا چارە سه‌ر درۆکردن و شاردنەوەی ڕاستیە تاڵەکانه‌ له‌ بڵاو بوونەوەی ئەم نەخۆشیەیە .
ئێمه‌ نەمان بیست ڕۆژیك وەزارەت خۆی باس لە مردن و کەمئەندام بوونی کەسێکەوە بکات بە هۆی خراپی چارەسەر و کەمتەرخەمی وەزارەتەوە. بەڵکو خەڵک ئەبێ گوێ لە میدیاکان بگرن کە وەزارەت بەردەوام ڕێگریان لێ ئەکات لە گەیشتن بە هەواڵ و زانیاری.

بڵاو نەکردنەوەی ژمارەی قوربانیان کە لەوەی ڕاگەیەندراوە زیاترە و ئاماری تووشبووان کە لە هەزار زیاترە یەکێک بوو لەو ڕێگایانەی کە وەزارەت گرتوویە بەر بۆ ئەوەی دڵۆپێک لە ئابڕوی تکاوی خۆی بگێڕێتەوە کە ئەگەر هێشتا مابێت.
لە لایەکی ترەوە هەر یەك لە وەزارەت و تەندروستی سلێمانی و بەناو خۆپاراستنەکەی بەردەوامن لە تاوانبار کردنی دائیرەی ئاو و ئاوی دوکان بەتایبەتی بێ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە ئەرکی خۆپاراستن بووە کە چاوەدێری ئەو ئاوە بکات و ڕۆژانە تاقیکردنەوە بکات و ڕاپۆرتی خۆی بنووسێ کە نەیکردووە.
لە ئێستادا وەزیری تەندروستی هەر لە خەمی بوودجەدایە لە کاتێکدا کێشەی ئەو خراپ سەرف کردنی بوودجەیە نەك کەمی ، لە شارێکدا کە کۆڵیرا و گرانەتای تیا بڵاوە بوودجەکەی سەرف ئەکرێ بۆ کڕینی دەرمانی ئێکسپایەربێ ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە جارێ پێداویستیە سەرەتاییەکان دابین بکات. وە هەروەها بیری چووەتەو کە خەڵك خۆی هێندەی وەزارەتەکەی ئەو زیاتر پارەی خۆیان لەعیادە و دەرمانخانەو نەخۆشخانە ئەهلیەکاندا سەرف ئەکەن.

ئەم چالاکیەی ئەم دوواییەی وەزیری تەندروستی ئەچێتە سەر خەرمانی دەستکەوتەکانی پێشووی کاتێک کە بەڕێوەبەری گشتی بووە لە دابین کردنی دەرمانی ئێکسپایەر و بێ کەڵك و بەهەدەردانی بوودجەی تەندروستی و مردنی خەڵک لە نێوان نەخۆشخانەکان و گرنگی نەدان بە تەندروستی هاوڵاتیان و پاراستنیان لە نەخۆشی و کارکردن بۆ مانەوەی لە پۆستەکەیدا تا هەتایە بەهەر نرخێک بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە