سیستمی دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری کوردستان بووە بە ترسناکترین دەسەڵات لە ناوچەکەدا، لەبەرئەوەی خۆیان بە نهێنی دەنگە ئازادەکانی وەک کاوە گەرمیانی بە شێوازی جۆربەجۆرکپ دەکەن و هەرخۆشیان هەوڵدەدەن وا خۆیان نمایش بکەن، کە زۆر نیگەرانن وەک پارێزەری سەروەری یاسا...!؟
لەسەر تیرۆری کاوە گەرمیانی زۆر نووسراو ووتراو دەکرێت، بەڵام ئەوەی کە ناکرێت ئەوەیە بۆچی میدیا و نووسەرانی بەناو ئازاد و سەربەخۆ، ناچنە بەردادگا و مەڵبەند و لق و ماڵەکانی بەرپرسانی ناو دەسەڵاتدارانی شار و شارۆچکەکانی کوردستان...!؟
یان بۆچی خەڵکی کوردستان بە هەموو چین و توێژەکانیەوە وەک خوێندکاران و کارمەندان و کاسپکاران و هەموو ئازادیخوازان مانگرتنی سەرتاسەری لە کار و خوێندن ناکەن تا ئەوکاتەی کە دەسەڵاتداران ناچار بە ئاشکراکردنی نەخشە داڕێژەری ئەو تاوانە و گشت تاوانەکانی تردەکەن...!؟
دەسەڵاتی بنەماڵەیی زۆربەی خەڵکیان بە پلە و پارە بێدەنگ کردووە لە تاوانەکان کە لە دژی نووسەرانی ئازاد و ئازا دەکرێت، بەمەش دەنگی ناڕازیان زیندە بە چاڵکردووە و بوون بە بەشێک لەو سیستمە گەندەڵە و مشەخۆرانە و خۆپەرستانە ژیانیان دەگوزەرێت، خوازیارن لێیان تێک نەچێت..!؟
زۆربەی ئەوانەشی وەک میدیای ئەهلی و ئازاد و نووسەرانی ئازادیخوازخۆیان نمایش دەکەن وناڕەزایەتی دەردەبڕن، تا ئێستا نەیانتوانیووە یان نەیانووسیتووە ئەو چوارچێوەیەی کە دەسەڵات بۆ سنووردارکردنی کار و چالاکی نووسەرانی ئازا و بوێری داناوە تێپەڕبکەن و بیخەنە ژێر ڕەخنەی تووندەوە...!؟