یەكێتى گۆچانە شكاوەكەم!

Tuesday, 15/05/2012, 12:00

1480 بینراوە


تۆ گۆچانێك بوویت دەستى كەسانێكت دەگرت ئازارەكانیت كەم دەكردوەوە, دەبوویت بەودیوارەێ ماندووبونى قاچەماندووەكانى دایكە پیرەكانت دەردەكرد لەسایەى تۆدا تینویەتى ڕێگایت دەشكاند و دڵنەوایت دەدایەوە ئازارى بێ سۆراغى كوڕەكەى لەبیر بكات .
تۆتاكە گۆچانەكەى دەستى محمودى مامەعەزە بووى شاخى زمناكۆ لەژێریدا دەلەزرى و وەك دڵە گڕتێ بەربوەكەى خوشكى بابان هۆرێنى ئارامت دەگرت لەچاوەڕوانى هاتنەوەى تەرمى باباندا شیوەنت دەگێڕا.
هەرئەوگۆچانە نەبویت كەدەست بەدەست فێرت دەكردین لەسەر پێكانمان ڕاوەستین هەندێك جار تك تك دڵۆپى خوێنى شەهیدانت لێ دەچۆڕا و بەرگێكى لەخوێنت بۆ خۆت دروست دەكرد.
بوویت بەوگوڵە سورەى كەپێت بوترێت یەكێتى نیشتیمانى كوردستان!!....
لەگەڵتابووین و لەگەڵمانابوویت تاوەك ئیمەت گەیاند بەم ڕۆژە.
تۆئێمەت لەبیر نەكرد ئەوەئێمەبووین تۆمان لەبیركرد
هەرجارەو تۆبەدەست كەسێكەوەبوویت یەكێ بەم دەست و بەودەست بات دەدا یەكێكى تر لەملت دەكا. یەكێكى تر بازوەكانى خۆى لەسەرتۆ تاقى دەكاتەوە بۆئەوەى بتشكێنى هەندێ جار بەدەستى منداڵەكانەوە دەتبینم و یاریت پێ دەكەن.
بەڵام هێشتا زەردەخەنە لەڕوخسارت بەدى دەكەن.
لێت دەڕوانم وردە وردە زەردەخەنەكانت وەك گەڵاى دارێك لەوەرزى پایزدا وشك دەكات و بەرەوهەڵوەرین دەڕوات. ئەبینم چاوەكانت فرمێسك دەبارێنێ دڵنیام خوداش پێى ناخۆشە تۆ توڕەبیت, تۆ لەدیمەنى تراژیدیاى كەچى لەساڵیادى تۆ ئاهەنگ دەگێڕدرێت ئەم بەرگە لەغەما وێنەى تۆ دەكەن بەشیرینى و دابەشى دەكەن بەسەردڵى دایكى شەهیداندا بەجێم مەهێڵەو چاوەكانت هەڵبڕە بەوناخە غەرق بووەت لەگریان هاواركە شەهیدان لەبیر مەكەن و دەستى منداڵەكانیان بگرن و شەوێك لەكەلاوەكەیان ڕۆژ بكەنەوە...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە