لە کاتی ئێستادا ئەو مانگرتووانە لەو سەندیکایەن، تا کەی ڕێگایان پێدەدەن و پۆلیس و شارەوانی میونخ و حکومەتی هەرێمی بایەر بێدەنگ دەبن وەڵامیان نادەنەوە و چی دەکەن نازانرێت...؟ کەسانێک لە ئەڵمان و نەتەوەکانی تر هاوکاریانن...!
شەرمەزارییە بۆ دەسەڵاتی گەندەڵانی کوردستان کە پاش 22 ساڵ لە تەمەنی دەسەڵاتیان مرۆڤی کورد بە گشتی و گەنجان بە تایبەت ئاوارە دەبن و ئەمە حاڵیانە لە کەمپەکانی ئەوروپا....!؟ لە کاتێکدا بودجە و سەرمایەی کوردستان ئەوەندە زۆرە کە هیج تاکێکی کورد ئاوارە و هەژار نەبێت...!؟ ئەرکمانە ئەم مەسەلەیە بە هەند وەربگرین و فشاری زیاتر بخەینە سەر دەسەڵاتداران تا ڕێکەوتنی نهێنی نەکەن لەگەڵ ووڵاتانی ئەوروپا و بە درۆ وایان تێبگەیەنن، کە لە کوردستان هیچ کەس کێشەی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی نیە...!؟ بە پێچەوانەوە دەکرێت ڕەوەندی کوردی ڕووی ڕاستی درۆکانیان بۆ میدیا و دەسەڵاتدارانی ووڵاتە ئەوروپیەکان بخنە ڕوو، تا ئەو پەنابەرانە زوو وەڵام وەربگرن ...! لە کوردستانیش لە بودجەی حکومەت پارەی گونجاو تەرخانبکریت بۆ ئەو کەسانەی کە بە ئارەزووی خۆیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە و ژیانێکی ئاسایی و مرۆڤانە دروستبکەنەوە...!؟ ئێستاش بەرەی دەسەڵات و بەرەی ئۆپۆزسیۆن خەڵکیان سەرقاڵی درۆی هەڵبژاردن کردووە و کەسیان خۆیان ناکەن بە ساحێبی هەزارەها مرۆڤی کوردی ئاوارە و بێچارەی ووڵاتان، کە لەو پەڕی ناهەمواری ژیان و باری دەروونیدا لە ترس و دڵە ڕاوکێدا ژیان بەسەر دەبەن...!؟