خزمەكانى جووندیانى و تەكەتوول !! لەئیعلامەوە بەرەو مەرامى بنەماڵەو خۆ دەوڵەمەندكردن

Tuesday, 12/05/2009, 12:00

1746 بینراوە


لەو سەرەتایەوەى كەفامم كردۆتەوە و تێكەڵى دنیاى ئیعلام و ڕاگەیاندنە سەقەتەكەى یەكێتى بووم ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانى نیوەى دووهەمى هەشتاكان لەشارى سەقز و ئێزگە درۆزنەكەى بەناو (گەلى كوردستان) كە ئەوێ ڕۆژێ كارمەند بووم تێیداو بەنانەسكیى ئیدارەیمان دەدا لەوێشەوە ئازاد جووندیانیم ناسى كەبێژەرى كرمانجى بوو بەڵام چۆن بێژەرێك كەگووێت لەدەنگى دەگرت ڕەئسەن ڕادیۆكەت ئەكوژانەوە ئەوەندە دەنگى ناخۆش بوو !! لەپاڵ ئەوەشدا ڕۆژانە كرێكارى ئەكرد و عانەیەك لە گیرفانیدا نەبوو ئێستاش لە زۆر كۆبوونەوەدا بە خەبات و پێشمەرگایەتیى پێمان ئەفرۆشێتەوەو ئەڵێت بێ دابڕان لە هەشتاو دووەوە پێشمەرگەم ئەم پیاوە خوێڕییە هیچ لەبارا نەبووە بەهەدەر دەرى ڕەنجى سەدان كووڕو كچى لاوى ڕاگەیاندنە تائیشیان پێ ئەكات پێیان ئەكات پاشان دەریان ئەكات یان لەگەڵ ئافرەتەكاندا ڕائەبوێرێت تاتاقەتى ئەچێت بەڵام دوایى ئەوەندە ئەزانى و ئەبیسیت (دەرى كرد)!!!!!! یاخوود بەبیانووى دەورەوە لیستێك داوا دەكاو لەگەڵ خۆیدا بە پیلانێك ئاودیووى ئەنكەرەو ئەستەنبوڵیان دەكا ، لەشازى كۆشكەكانى ئەوێدا لەگەڵیان شەوى سوور بەسەر دەبات شایەدى ئەم قسانەشم لە عارف قوربانى و خەڵات عوومەر و ئازاد چالاك و مەجید زەنگەنەو بەرزانە سوورى شێخ عوسمان بپرسن كەئەوان پیاوى ئازاد جووندیانى نەبوون و هەمیشە موعارەزەى ڕەفتارەكانى بوون بۆیە یەك یەك دەرى كردوون یا تەرفیع و تڕۆى پێكردوون یا تەجمیدى كردوون یاخوود نەقڵى كردوون پرسیار گەلێكى تر ئەوەیە بۆچى خزمەكانیى خۆى دووكاندارانى دوێنێ لێپرسراوانى ئەمڕۆى ئیعلامن ئەگەر وانییە بائازاد جووندیانى لەمەیاندا وەڵام بداتەوە دڵزار حەسەن كە موسەڵەحى كۆمپیوتەر بوو دوكانداربوو لەبازاڕى هەڵەبجە خەڵكى فێرى بەرنامە سادەوساكارەكانى ۆرد و ئەكسڵ ئەكرد چەندین جار دەستدرێژى كردۆتە سەر ئافرەتى بێ تاوان لەو دووكانەدا ، ئێستا ئەم دڵزارە داوێن پیسە مەسئوولى عەلاقاتى سەتەلایتەو پارەیەكى هێجگار خەیاڵیى بۆ سەرف ئەكرێت ڕۆژانە بە ئافرەت بازیەوە مەشغووڵە هاوكات لەگەڵ هاوتا بێ مۆڕاڵەكەیدا جەمال حسەین دوو نیوە پیاون كەبەهەردووكیان ئەكەنە یەك پیاوى خۆێڕیى بەردەوام خەریكیى ئامادەكرنى ئافرەتن بۆ جووندیانى علوج ونائازاد كەژوورێكى لاچەپى لەسەتەلایتەكەدا لەپشتى پشتى هەموو ژوورەكانەوە بۆ خۆى درووست كردووەو زۆربەى كاتەكانى لەوێ بەسەر دەبات خوا پێم نەگرێت هینیشى (........) تێدا ئەكات چونكە گوێیان لەقیژەى ئافرەت بووە تێیدا خەڵكینە یەك نموونەى زیندووى ترتان بۆ كەشف ئەكەم كەئەمەیە ناهیدەى حوسەینى خانمێكى شۆخ و شەنگ و شاعیرێكى هەست ناسكەو ماوەیەك لەسەتەلایت دەوامى ئەكرد ئازاد جووندیانى هەر كەدەیبنى داواى جگەرەى لێدەكرد پاشانیش بەفارسیى لەگەڵیى دەئاخاوت ڕۆژێك بردبوویە ژوورەكەى خۆى لەپشتەوە دواى ئەوە ناهیدە دیار نەماو لەكون فەیەكونێكدا ئیستقالەى كرد خەڵكینە لەخانم ناهیدەى حسەینى بپرسن ئازاد جووندیانى كێیە ؟؟؟ سیروان خوشكەزاى ئازاد جووندیانیەو مەسئوولى فەرعى سۆران و ڕواندزى ئیعلامى یەكێتیە شیخ نەبیش خزمى نزیكى ئازادەو مەسئوولى فەرعى هەولێرە بەجۆرێك دزو جەردەیە ڕیكلام لەهەولێر بۆسەتەلایت پەیا ئەكاو پارەكەى هەڵدەگرێت بۆخۆى شازى ڕابواردن ڕائەبوێرێت لەسەر بوودجەى ئیعلام ناهەقیى نییە شێخ نەبى ووتار دژى كاك نەوشیروان ئەنووسێت ئەگەر نەینووسێت ئەمانەى لەدەست دەر ئەچێ و بەیەكجارەكى پۆرتى ئەشكێت پرسیار گەلێكى تر ئەوەیە بۆ تائێستا ئازادى نائازاد دەستبەردارى شوانەى كەریم كابان نەبووە ؟؟؟ بەیارمەتى كاك ئازاد لەجیاتى خۆى لەمەیاندا وەڵام ئەدەمەوە شوانى كەریم كابان هەرچەندە پیاوێكى ڕابردوو پاك و بەڕێزە لەناو خەڵكا بەڵام تابڵێیت بێ مەوقیفە لەئاست ڕەفتارەكانى ئازاد جووندیانیدا لەژوورێكدا لەئیعلام لێى دانیشتووەو هەرچى ئازاد ئەیڵێت ئەمیش ئەڵیت ئەشهەدوو وایە ڕازئەكات قسەى ئەوە تەواوە گەڕانەوەى نییە سەبارەت بەسەربەست جیهادیش ئێستا ئەم جاش قەڵمە خەریكى خۆ ئامادە كردنە بۆ هەڵمەتى هەڵبژاردن و خۆى لەكاروبارى ئیدارى ئێزگەكە دزیوەتەوە
هێى زەمانە فەرهاد سەنگاویى و قادرى حاجى عەلى و ئازاد چالاك و شێخ جەمال و یوسف زۆزانى و فەرید ئەسەسەرد و ڕێباز بابان و چیاو باست و هتد ..... لەئیعلام هیلاك بوون كەچى ئێستا جەمالى كۆنە نەهزەو بزووتنەوە لەگەڵ سەربەست جیهادى ناسەربەست و كۆنە پارتى گەل و شێخ نەبى و دڵزارى موسەڵەح ئەیخۆن ئەم رۆژگارەش ئەبڕێتەوەو پاشان بەهەردوو دەست مەرحەبایەكى تەكەتوولەكانى ئازاد جووندیانى دەكەین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە