سەلەفییە کوردەکان خائین و خۆفرۆشن، لە پارتیی و یەکێتیی مەترسیدارترن


له‌به‌ر ده‌ربرینی پشتگیری خۆی بۆ لیستی كوردستانی ، له‌كه‌لار كتیبه‌كانى پیربال سوتێنران

Wednesday, 07.29.2009, 12:00

1122 بینراوە


ژماره‌یه‌ك گه‌نجى دانیشتووى كه‌لار كه‌خوێنه‌رى كتێبه‌كانى فه‌رهاد پیرباڵن و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ له‌لایه‌ن پیرباڵه‌وه‌ هان ده‌درێن كه‌یاخى بن له‌ده‌سه‌لاَت, به‌لاَم دواى ئه‌وه‌ى پێش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان فه‌رهاد پیرباڵ پشتگیرى خۆى بۆ لیستى كوردستانى و كاندیدى ئه‌و لیسته‌ بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌ربرى , گه‌نجه‌كان بریاریان كه‌كتیبه‌كانى بسوتینن و چیتر كتیب و تار و لیدوان و چاوپیكه‌وتنه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانى نه‌خویننه‌وه‌.

ئارام محه‌مه‌د كه‌یه‌كیكه‌ له‌گه‌نجه‌كان رایگه‌یاند, فه‌رهاد پیرباڵ ماوه‌ى چه‌ند سالیكه‌ ئێمه‌ هان ده‌دا كه‌یاخى بین له‌ده‌سه‌لاَت, كه‌چى درۆمان له‌گه‌ڵ ده‌كات و خۆى پیاوى ده‌سه‌لاَت ده‌رچوو.

وتیشى"وه‌كو هه‌لوێستێك دژى هه‌لویسته‌ ئیزدیواجیه‌ته‌كانى پیرباڵ, وه‌كو گه‌نجانى كه‌لار هه‌موو كتیبه‌كانى پیرباڵمان كۆكرده‌وه‌ و له‌سه‌ر قه‌لاَى شیروانه‌ سوتاندمان".