بۆچی مامۆستا عه بدوڵلای قه سرێ تیرۆر کرا؟

Saturday, 20/06/2009, 12:00

2619 بینراوە


جاروبار وته ی ئه و پیره ژنه هه ژاره م بیر ئه که وێته وه که هیچی له سیاسه ت نه ئه زانی وبه دڵێکی پاکه وه گوتی له وه ته ی له ده روازه ی شاره وه مامۆستا عه بدوڵلای قه سرێیان به بێ تاوان کوشت به ره که ت له هیچ شتێکدا نه ماوه
ماوه ی چه ند مانگێک له مه وپێش ساڵوه گه ردی کوشتنی به ناحه قی که سایه تی به ناوبانگی چاکه خوازو خواویستی ناوچه ی پشده رو چوارقوڕنه مامۆستا عه بدوڵڵای قه سرێ و هاوه ڵه کانی بوو که به بێ تاوان و به به رچاوی جیهانه وه له به هارێکی ئاڵ و واڵادا په ڕه ی ئاڵ وگه شی ژیانیان هه ڵوه رێنرا،من وه کو خوێنه رێک و چاودێرێکی ماڵپه ڕه ئه له کترۆنیه کان جگه له ئاماژه یه کی نووسه ر عه لی سیرینی هیچ وتارێکم له م باره وه پێش چاو نه که وت
جێی خۆیه تی لێره دا بپرسین ئایا له کوردستان کوشتنی ئاوها دڕندانه شتێکی ئاساییه وا به بێ ده نگی به سه ر هه مووماندا تێ بپه ڕێت؟یان کێشه که په یوه ندی هه یه به چاوبه ست کردنی یه کێتی و پارتی له هاوڵاتی کوردی هه ژارو خۆش باوه ڕ؟به دروشمی جه نگان دژی تیرۆر خۆیان به هه موو شێوازێکی تۆقاندن و پاکتاویی و ترساندن و ئه شکه نجه دان هه ڵئه ستن؟هه موو که س دڵسۆزیی و هه ڵوێستی نیشتمانپه روه رانه ی مامۆستا عه بدوڵڵای قه سرێی ئه زانی و هه میشه بانگخوازێک بوو بۆ چاکسازیی و ڕێنمونی مه ردوم بۆ ڕێگه ی چاکه و خواپه رستی ئه ی نابێت لێپرسینه وه و به دواداچوون له سه ر تاوانێکی وا گه وره نه کرێت؟نابێت هۆکانی پشت ئه م تاوانه بزانین و بزانین ئایا خوێنی لاوی کورد هه ر وا هه رزان بڕێژرێت جێی پرسیارو لێپێچینه وه نییه؟
ئایا بوونی ڕیش و دیارده ی خواپه رستی و چاکه کاریی حاڵه تێکی شازو نه ویستراوه له لایه ن حیزبه فه رمانڕه واکانی کوردستان که هه میشه ئه یانه وێت ده روونی تاکی کورد وه کو خۆیان به ناپاکیی و لادان و گه نده ڵیی و پاشقول گرتن ڕابهێنن و فێر بکه ن چونکه ده روونی مرۆڤ به جۆرێکه قه هرو ڕق ئه خوات کاتێک که سانێکی ڕه فتار جوان و ڕێک و پێک ببینێته وه وه کو خۆیان تێوه نه گلابن له تاوان و ده ست و داوێن پیسی و هه موو ڕه فتارێکی نامرۆڤانه ی قێزه ون. له لایه کی تریشه وه یه کێک له هۆکاره کانی جه نگانی ده زگا داپڵۆسێنه ره کانی مافیاکانی به ناو ئاسایش دژی هه موو دیارده یه کی ئاینیی بریتیه له ڕێگه گرتنی ده سه ڵات له خه ڵک له هووشیار نه بوونه وه چونکه هه میشه ئایین هانی فرمان به چاکه کردن و مه نع کردنی زوڵم و سته می کردووه و هۆیه کی کاریگه ر بووه له هوشیار بوونه وه ی مرۆڤ و کۆمه ڵگاکان له بۆ به ده ست هێنانی مافه ڕه واکانی خۆیان که خوای گه وره ی تاک و ته نیای به دیهێنه ر بۆ مرۆڤه کانی به یه کسانی دیاری کردووه،ئه گه ر مێژووی خه باتی شێخ سه عیدی پیران و قازی محمد وشێخ مه حموودو ده یان پێشه وای تر شیکار بکه ین ئه گه ینه ئه و ڕاستییه ی که ڕۆڵی ئایین چه ند کاریگه ره له دروست بوونی تاکێکی به سوودو حه ق ویستدا
جگه له وه ی که خۆراکی گیانی مرۆڤه و وه ڵامی پرسیاره فه لسه فییه ده سه وسانکه ره کانی ئه داته وه و سه رچاوه ی گوشادیی تاک و کۆمه ڵه وله ژێر سایه یدا هیچ که س زوڵمی لێ ناکرێت و هه ست به مه حرومیه ت ناکات ئه گه ر له سه ر چاوه زوڵال و پاکه کانیه وه وه ری بگرین و له گۆشه نیگایه کی هه مه کگیرییه وه تێی بڕوانین
له کۆتاییدا له گه ڵ ڕێکخراوه مرۆڤدۆسته جیهانییه کان که به های یه که م له لایه ن بوون و ئازادی مرۆڤه هاوار ئه که م که به سه چی تر تاکی کورد له ڕووی لاشه یی ومه عنه ویه وه له ناو مه به ن و پاساو بۆ تاوانه کانتان مه هێننه وه،ڕۆژگار هه ر وا بۆتان ڕوون نابێت ،شه و یه ڵدای ته مه ن له پێشتانه،ته نیا تۆزێک لۆژیک به کاربێنن،په تی زوڵم له ئه ستووریدا ئه پچڕێت
درودو میهره بانی و یادی غه م وته یه کمه بۆ ئه و یاده پڕ ناسۆره ، سیمبوڵێک له وشه ی پیرۆز له ناو دڵدا دائه کوتم بۆ گیانی ئه و پێنج په پوله پاکه و داواکارم خوای تۆڵه سێن تاوانکارانی ڕسواو زه لیل بکات و ببنه دێوانه ی که ژو کێوه کان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە