پارتى و یەكیەتى قەڵاسەختەكە دەگرن؟< هەڵەبجە و خورماڵ و هەورامان قەڵاى پۆڵاینى ئیسلامیەكان >

Thursday, 07/05/2009, 12:00

1841 بینراوە


ڕاپۆرتى شیكارى:
دەروازە:
ئەوەى كەتائێستا بۆیەكیەتى و پارتى بەتایبەت یەكیەتى نشتمانى كوردستان نەتوانراوە لەڕوى رێكخستنەوە كۆنترۆڵ بكرێت هەڵە بجەو ناوچەكانى دەوروبەریەتى بەتایبەت (خورماڵ و هەڵەبجە) و دواتریش ناوچەكانى تر. چونكە پێش هەردوو حیزب ئیسلامیەكان بەتایبەت
یەكگرتوو ئیسلامى كوردستان و كۆمەڵى ئیستا و بزووتنەوەى هەڵوەشاوە كەتائیستاش لێرەو لەوێ ڕیكخستنەكانیان هەن و بەنوستوانە، وە ئەم هیزە ئیسلامیانە بەهەرجۆریك بووبێت توانیویانە بەناخى تاكەكانى ئەم ناوچانەدا بڕۆنە خوارەوە مەبدەئیكى دامەزراویان بۆدروست بكەن، بۆیە تائیستاش ئەم قەڵایە بەدەست ئیسلامیەكانەوەیە تەسلیمیان نەكروە بەهێزە عیلمانیەكان.

دروست كرنى ڕیشەیەكى مێژووى و دانانى گەرا لە هەڵەبجەو هەورامان:

ئیخوان مسلمین لەكورستان وەك بەشێك لەئیخوانى جیهانى یەكەمین شانەى لەكوردستندا دامەزراند، وە توانى لەناوچەى هەڵەبجە كەشوێَنیكى لەباربوو بۆ نەشونماكردنى ئەم هیزە و كروپە ئیسلامیە، چونكە شوێنێكبوو هەمیشە بەدەر لەناوچەكانى تر حەزیان لەخواپەرستى و خزمەت كردنى ئاینى ئیسلام وە هەمیشەش پەیڕەوانێكى پتەوەى ئاینى ئیسلام بوون. هەربویە یەكەمین شانەى اخوان لەسەردەستى چەندكەسێكى ناوچەى هەڵەبجە لەنیوە سەدەى ڕابردودا بەتایبەت (مامۆستا ملاعوسمانى پریس كەدیێەكى سەربەهەڵبجەیە عمر ڕێشاوى مەلا ێدیق براى مەلا عوسمان و دواتریش ێلاحدین بەهادین سەركردەى كەنجى ئیخوان) كە ئەمانە هەمووى سەركردەى گروهى سیاسى و تەیارى ئیسلامى دیارى ساحەكە بوون و هەن لەئێستادا، كە زۆر زو تونایان كەشە بەڕەوتى اخوانیەتى ئیسلامى بدەن لەناوچەكەدا و بەناخى زۆریك لەتاكەكانى ناوچەى خورماڵ و هەڵەبجەو هەورامان بەكشتى بڕۆنە خوارەوە و كادرى بەهێزى لێدروستبكەن و ڕیشیەكى مێژ وى و كەراى ئیسلامیان لەو ناوچانەدانا، كەتائێستاش ئەووهێزە عیلمانیەى هەن نەیان توانیوە ئەو كەرایە بكوژن هەڵەبجە كۆنترۆڵبكەن. و ڕیكخستەنەكانیان بەئاسانى تراتینە پێبكەن بەبێكۆسپ و لەمپەر كاربكەن. تەنانەت تا ساڵى 2003 لەم ناوچانەدا هیچ هێزێكى عەلمانى بارەگاى نەبووە و نەیتوانیوە بەشێوەیەكى ئاشكرا ڕێكخستنەكانى ڕێكبخات. هەرچەندە پچڕ پچڕ هەبوون بەڵام زۆربەكەمى تاپێش 2003 لەناوچەكەدا بوونی هێزى عەلمانى هەبوە.

فەڕاغى یەكیەتى و پارتى و خەونى دروستكردنى ئەمارەتى ئیسلامى:

تا پێش 2003 یەكیەتى و پارتى بەشێوەیەكى بەردەوام نەیان توانیوە لەم ناوچانەدا بەشێوەیەكى فەرمى بوونان هەبێت، مەگەر بەڕیكخستنێكى نوستو نهێنى نەبێت كە هەرجارێكیش كادرێكى چالاكیان دەركەوتایە ئەوابەشێوەى هەڕەشە و تەنانەت كوشتن كەوتوەتە بەر وەك كوشتنى هاولاتیەك بەناوى(ح) كە كادرێكى چالاكى پارتى بوو لەناوچەكەدا لەلایەن گروپى تەوحیدى پێش جوندالائسلام، بەكشتى لەدواى ساڵانى 2000 وە ئەوكاتەى بزوتنەوەى یەكبوون هەڵوەشا ئەوكاتەش بوو كە كۆمەڵ و جوندالائیسلام دواتر ئەنسارالاسلام كە پارتێكى توندڕەو بوون، لەئەنجامى چەند باڵیكى توندڕەوى ناو ئەو بزووتنەوە ئیسلامیە هەڵوەشاوەیە دروستبوو، دواتریش چەندین شەڕى لەكەڵ هێزە عیلمانیەكان بەتایبەت یەكیەتى كە هاوسنوربوون لەكەڵى چەندین كەسیشیان لەیەكتر كوشت لەماوەى چەندساڵیكدا، بەپێى زانیاریەكان ئەم هێزە تاكە خەونى ئەوە بوو ئەمارەتێكى ئیسلامى سەربەخۆ دامەزرێنن لەناوچەكەدا بەسەركردایەتى خۆیان و حكومى ئیسلامى تێدا پەیڕەو بكەن وە ئەو كارەشیان لەبیارە و تەوێڵە كە ناوچەى بندەستى خۆیان بوون ئەنجام دەدا، بەڵام سەرئەنجام ئەمریكا لە مانكى سێ ى 2003 دا هەموو خەونەكانى ئەم پارتەى هەڵوەشاندەوە و ڕاپێچى سنورەكانى ئێرانى كردن.

قەڵایەكى پۆڵاین بۆ ئیسلامیەكان و نیگەرانى بۆ یەكیەتى و پارتى:

ئەوەى كەوەسف دەكرێت بەقەڵاى پۆڵاین بۆ ئیسلامیەكان و هەمیشە پشتى پێدەبەستن هەڵەبجەو خورماڵ و هەورامانە، چونكە لەزۆربەى هەڵبژارنەكاندا جیاتر لەهەموو ناوچەكانى ترى كوردستان ئەم ناوچەیە و خەڵكى ئەم ناوچەیە بەدەنكەكانیان توانیویانە قەڵایەكى پۆڵاین بۆ شكستى ناوچەكانى تریان دروست بكەن. وەك یەكیك لەكادرە دێرینەكانى یەككرتوى قوتابیانى زوو پێى ووتم كە (لەهەڵبژاردنەكانى قوتابیاندا زۆربەى جار لەهەولێر دۆڕاوین بەدەنگەكانى هەورامان و خورماڵ و هەڵەبجە پڕمانكردوەتەوە، لەكەڵ ئەوەشا لەزۆربەى هەڵبژاردنەكاندا ناوچەى هەڵەبجە و هەورامان هەمیشە باشترین ڕێژەى دەنگ هێنراوە بۆ پارتە ئیسلامیەكان. كەئەمەش لەبەرامبەردا چەندین جار یەكیەتى و پارتى بەناڕاستەوخۆ ئەمەیان بەنیگەرانیەكى زۆرەوە دەربڕیوە، تەنانەت چارى واش هەبوە بەرأستەوخۆ ئەمەیان دەربڕوە بەنمونەش مەلا بەختیار كە ووتەبیژى مەكتەبى سیاسى(ى.ن.ك) بوو لەبەرنامەى چاووى سێهەم كەناڵى ئاسمانى كوردساتدا لەسەر سوتاندنى مۆنۆمێنتى هەڵەبجە ئەو نیكەرانیەى بەرمبەر ئیسلامیەكان بەڕاستەو خۆ دەربڕى.

هەڵبژاردن، یەكیەتى و پارتى دامەزراندن و پێدانى پارە و یەكگرتو كۆمەڵیش بە ئیمان:

ئەوەى وەك هەموو ناوچەكانى ترى كوردستان لەهەڵەبجە و خورماڵ دەگوزەرێت بەتایبەت خورماڵ لەهەڵبژاردنەكاندا یەكیەتى و پارتى پارەو دامەزراندن دەخنە بەردەم خەڵك و یەككرتوو و كۆمەڵیش(ئیمان بەخوا خوا جزات باتەوە) خەڵك دەبەنە بەردەم سندوقەكانى دەنگ دان. وەك یەكێك لەكادرە باڵاكانى یەككرتوو ووتى:(ئەكەر پارەو دامەزراندن نەبوایە كۆنترۆڵى تەواومان لەناوچەكەدا دەكرد)، لەهەمانكاتدا م. تاهیر بەرپرسى ناوچەى خورماڵى پارتى دیموكراتى كوردستان ئەوە ڕەتدەكاتەوە كە ئەوان بەپارە خەڵك ببەنە بەردەم ێندوقەكانى دەنك دان و پێوایە (ئەوە شایەعەیەكە بۆیان دروست دەكرێت) سەرەڕاى ئەوەى ئەو پێوایە لەدواى 2003 وە ئیسلامیەكانان نفوزیان كەم بوەتەوە،لەكەڵ ئەوەشدا ئەوان ئیستا جیاواز لەوێنەى ناوچەكانى ترى كورستان لەم ناوچانەدا حیزبە ئیسلامیەكان و عەلمانیەكان لە كێبركێیەكى سیاسى قورسدان. كەتائێستاش هیچكامیان نەیان توانیوە ڕەوشكە بخەن بەلایەكدا وەك لەیەكێك لەڕاپرسەكاندا كە بەم تازیە لەڕۆژنامەى ڕێلاو ئەنجامدراوە دەركەووتوە كەئیسلامیەكان بەڕیژەى %22 دەنكەكان بەدەست دەهێنن كە بەچاوەڕوانى خۆیان زۆرتر لەوە بەدەست دەهێنن.

هەڵبژاردنەكانى ئایندەو دەنگى ئیسلامیەكان لە ناوچەكەدا:
ئەوەى جێكەى تێڕامانە لەدواى هاتنەوەى یەكیەتى و پارتى بۆ ئەم ناوچەیە ئایا دەنكى ئیسلامیەكان وە ك خۆى دەمێنێتەوە یان نفوزیان كەم دەكات؟ وەك عومەر ێدیق بەرپرسى لقى خورماڵى یەكگرتووى ئیسلامى وەڵامى دایەوە ووتى:(ئیمە وەك هێزیكى ئیسلامى لەناوچەكەدا نەدەنكمان كەمى كردوە نەكەمیش دەكەین بكرە لەجاران زیاتریشین) لەگەڵئەوەشدا سەلام محمەد بەرپرسى ناوچەى هەورامانى كۆمەڵى ئیسلامى ووتى :(لەخورماڵ دەنكى ئیسلامى باشترە لە حیزبەكانى تر، هەروەك چۆن لەهەڵبژدنەكانى پێشودا دەنكى باشمان هێنا لەم هەڵبژاردننانەى دادێشدا دەنكى باش دەهێنیین) وەبەرپرسى ناوچەى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان ابراهیم عبالكریم بابا ئەوەى نەشاردەوە كە ئیسلامیەكان لەم ناوچەیەدا بوونیان هەیە و دەنكى باش دەهینن،لەگەڵ ئەوەشدا كادرى حیزبیك پێى ووتم تەنها لەخورماڵ دەوروبەرى لەلایەن پارتیەوە (5000) كەس دامەزروان بەجۆرا و جۆرى جگە لەیەكیەتى كەزیارتى دامەزراندەوە چونكە حیزبى دەستەڵاتى ناوچەكەیە، كە ئەمەش لەوانەیە لەنفوزى ئیسلامیەكان بەڕێژەیى كەم كاتەوە. بەڵام زۆرجاران یەكیەتى و پارتى توشى ئەو فێڵە هاتوون بەتایبەت لەهەڵبژاردنەكانى پێشودا كەموچە خۆریان دەنكى بۆنەداون بۆلایەنێكى ئیسلامى داوە، لەكەڵ ئەوەشدا چەندین كادرى كۆمەڵ و یەككرتوو ئەوە پشتراست دەكەنەوە كە لەدواى 2003 وە خۆرى ئیسلامیەكان لەم ناوچەیەدا تیشككەى كەمیك بەرەوە لاوازى چوە لەجاران بەڵام بێهێز نەكراوە.


خۆ ئامادەكرنى ئیسلامیەكان بۆ هەڵبژارنەكان ڕووبەڕو بونەوە قورسەكە:
وەك نەریتى ساڵانەى پێش هەڵبژاردنەكان هەمیشە ئیسلامیەكان چەند ما نگێك پێش هەڵبژاردن چوڵیەكى بێشومار دەكەوێتە نێو ڕیكخستنەكانیان و دەرس و دەوریان گەرموو كوڕ دەبێتە و سەردان و پەیوەندیان یۆ ئاستێكى باش بەرزدەبێتەوە، وە ژورى عەمەلیات بۆ خۆیان دادەمەزرینن كادرەكانیان لەجاران زیاتر ئالودەى خەڵكى دەبن، وەكاتى هەڵبژاردنیش ئەو مەلایانەى كەسەر بەئیسلامیە كانن ووتارەكانیان لەبابەتى دەنك دان و دەنك بەكێ دان چڕ دەكەنەوە،چونكو تاكەهۆكارى سەركەوتنیان بەستراوە بەو پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەوە كەلەكەڵ خەڵكى ناوچەكە و هۆكارە دینیەكاندا هەیانە ، وە پارەو پلەشیان نیە تابیدەن بەخەڵك ،هەروەك عومەر ێدیق سەبارەت بەخۆ ئامادەكرنیان بۆ هەڵبژارنەكانى دادێ ووتى:(بەدڵنیایەوە ئامادەكاریمان كردوە وە ئێستاش لەئامادەكاریداین بۆ ئەم هەڵبژاردنەى كەدادێت بۆ پەرلەمانى كوردستان) وەهەروەها سەلام محمەد بەرپرسى ناوچەى هەورامانى كۆمەڵى ئیسلامیش ووتى: (بە ئەركى خۆمانى دەزانین و مافى خۆشمانەو وە ئامادەكاریمان كردوە بۆ ئەم هەڵبژاردنانەى كەدیتەوە پێشەوە) وە (چاوەڕێ دەكەین دەنكى باش بەدەست بهێنیین) كە ئەمەش یەكێكە لەو ئاماژە سیاسیە كرنگانەى كە پەنجە بۆ بوونى ئیسلامیەكان لەم ناوچەیە و بەجۆشەوە كاركردن و دروستكردنى ئەو موفاجەئە سیاسیەى كە ئەوان دەیانەوێت دووباتى بكەنەوە كە ئیسلامیەكان لەدواى 2003 لەم ناوچەیە ماون تائێستاش كاردەكەن بۆ ئەوەى سەنكە سیاسى و دینى خۆیان لەناوچەكەدا وون نەكەن ئەوە پێكەییەى كە جاران هەیان بوە ئێستاش هەرماویانە دەشیان مینَت و چەندین تێفكرین و فەهمى سیاسى بۆ ئەم ووتو وێژو كاركردنانە هەن. وە بەدڵنیایشەوە هەم بۆ عیلمانیەكان هەم بۆ ئیسلامیەكان ڕوو بەڕوبونەوەیەكى قورس دەبێت چونكە پارتى و یەكیەتى توانیویانە لەناوچەكە بەدامەزراندن و هەرچۆریكى تر بووبێت نفوزیكى باش لەخۆیان كۆكەنەوە ئیسلامیەكانیش بەتەمانین ئەو نفوزەى كەپیشتر هەیان بوە لەدەستى بدەن ، وەك خۆى بیهێڵنەوە و قەڵاكە تەسلیم نەكەن چونكە بەتەسلیم كرنى قەلاكە یەكیەتى و پارتى نفوزى ئیسلامیەكان كەم دەكەنەوە لەكوردستاندا بهێزیان دەكەن.

ئیسلامیەكان دووبارە دەنگ دەهێنن:

ئەوەى ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان وە حیزبەكان لەهەڵبژاردنى ئایاندەدا پەنجەى بۆ ڕادەكێشن، بەتایبەت لەم ناوچەیەدا ئەوەیەكە گۆڕانێك ئەكەر جوزئى بێت، ڕوودەدات، سەرە ڕاى ئەمانەش بەدەست هێنانى دەنگێكى بۆ پارتە ئیسلامیەكان، وەك یەكێك لەبەرپرسە سیاسیەكانى ناوچەى هەورمان كە نەیویست ناو بهێنم "ئەوەى پێشبینى دەكەم لەم هەڵبژاردنانەى داهاتوودا هەل هەلى ئیسلامیەكانە. چونكە لەلایەك نەوشیروان لەنفوزى یەكییەتى كەم دەكاتەوە وبێهیزى دەكات لەلایەكى ترەوە خەڵك بێزاربوە لەیەكیەتى و پارتى"، هەروەها ڕەحمان حمەلاو كە ڕۆژنامەنوسێكى چالاكى ناوچەكەیەو پەیامنێرى شارەزوورى ڕادیۆى جەماوەرى كوردستانە ئەوەى نەشاردەوە كە ڕێكخراوى ئیسلامى هەیە لەم ناوچەیەدا كە زۆر لەڕێكخراوە عیلمانیەكان چالاكترە. لەكەڵ ئەوەشدا ئەوەى ووت: (پێم وایە كروپە ئیسلامیەكان لەم ناوچەیەدادەنگێكى باشدەهێنن)، لەكەڵ ئەوەشداهەرچەندە ئیبراهیم عبدالكریم بابا بەرپرسى ناوچەى هەورامانى سۆسیالیستە، تەئكیدى لەوە كردەوە كە ئیسلامیەكان لەم ناوچەیە ڕەك و ڕیشەیەكى مێژووییان هەیە، " بۆیە ڕەنكە زیاتر لەجاران دەنكى باشتر بهێنن". وە ئەوەشى ڕوونكردەوە تائیستاش ڕوون نیە كە ئەوان لەكەڵ پارتە ئیسلامیەكان بەیەك لیست دابەزن بۆ هەڵبژاردنەكانى ئایندە.

پارتى و یەكیەتى قەڵاسەختەكە دەگرن:
پاتى و یەكیەتى هەمیشە لەخەمى ئەواد بوون كە چۆن بتوانن ئەم ناوچەیە لەدەستى ئیسلامیەكان بسێننەوە و قەڵاسەختەكە بكرن بەڵام تائیستا، ڕووبەڕووبونەوە هەیە و بەشێوەیەكى زۆر جزئیانە توانیویانە بڕۆنە پێشەوە و نفوزى ئیسلامیەكان كەم بكەنەوە وەك ڕاى زۆرینەى بەرپرسە سیاسى و كادرێرو شرۆژەكارەكان وایە ، كە ئیسلامیەكان لەم ناوچانەدا خۆیان بەخاوەن ساحە دەزانن چونكە گەشەى مناڵیان لێرەوە دەستى پێكردەوە وە هەركیزیش ئامادەنین كە ساحەكە بۆ هێزە عیلملنیەكان چۆڵبكەن، بەتایبەت یەكیەتى و پارتى. بۆیە هەرچەندە یەكیەتى و پارتى تەكنیكى بەرز بەكار بهێنن وەك دامەزراندن و بەخشینەوەى پارە، ئەوا كەمترین كاریان لەبیهێزكردنى ئەو پارتە ئیسلامیانە كردوە وە پیویستى بە ئالیەتى جیاتر هەیە بۆ ڕوبەڕووبونەوەیان.

تێبینى: چەندین جار پەیوەندیمان كر بەبەرپرسى كۆمیتەى خورماڵى یەكیەتى نشتمانى كوردستانەوە وە چەندین كادرى تریان بەڵام بەهۆى نەبوونى ئەمرى قسەكردنەوە نەیان توانى قسەبكەن هەربۆیە بۆچوونى ئەوان لەڕاپۆرتەكەدا وونە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە