نه‌جده‌ت ئاکره‌ییی هه‌ر نه‌جده‌ت حه‌لاقه‌که‌ی شه‌قامی باته‌ی هه‌ولێره‌

Thursday, 05.28.2009, 12:00

755 بینراوە


لامان سه‌یر نیه‌ که‌ له‌ حکومه‌تی کوردستان خه‌لێکی زۆری نا شیاو له‌ پۆستی به‌رزی ئیداری حکومه‌تن ، هه‌موو ئه‌مانه‌ بونه‌ته‌ گه‌نده‌لو به ربه‌ست له‌ به‌ره‌و پێشچونی ره‌وره‌وه‌ی پێشکه‌وتن له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا ، به‌ پێویستم زانی باسی یه‌کێک له‌وانه‌ بکه‌م ، به‌بیرم دێت سالی 2001 بوو له‌ یه‌کێک له‌ سه‌رتاشخانه‌کانی هه‌ولێر له‌ شه‌قامی باتا پیاوێکی به‌ ته‌مه‌نی ئاکره‌یی پرچی ده‌تاشیم ، له‌م سالانه‌و له‌م رۆژانه‌ بێنیم له‌سه‌ر میدیاکان به‌ ناوی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا قسه‌ ده‌کات ، چه‌ند سه‌یرم ده‌کرد له‌ دله‌خۆم ده‌م گووت ئه‌م پیاوه‌م بینیه‌ زۆریش ،به‌ براکه‌م گووت تۆ ئه‌م پیاوه‌ ده‌ناسی ؟ وه‌ک من بینیوته‌ ؟ براکه‌م گووتی : بۆ نای ناسیته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ کاک (نه‌ژده‌ت حه‌لاقه‌) ؟ به‌س ئێستا بووه‌ته‌ به‌رێز نه‌ژده‌ت ئاکره‌یی ...! سه‌رۆکی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاو توێژێنه‌وه‌ی زانستیه‌
به‌راستی لام سه‌یر بوو که‌ ئاخۆ حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا چۆن به‌ پیاوێک به‌رێوه‌ ده‌برێت که‌ نیوه‌ی ته‌مه‌نی به‌ پیشه‌ی سه‌رتاشین له‌ بازار بردۆته‌ سه‌ر ؟ ئاخۆ حکومه‌ت چاوه‌روانی چ ده‌کات له‌و پیاوه‌ ‌ ؟ ده‌ىێت چی له‌ ده‌ست بێت بۆ خزمه‌تکردنی ره‌وتی خوێندنی بالا له‌ کوردستان ؟
ده‌پرسم پارتی دیموکراتی کوردستاب پیاوێکی به‌ توانترو باشتر له‌م حه‌لاقه‌ نه‌بوو دایبنێت ؟ خۆ پارتی به‌ ده‌یان کادیری خاوه‌ن بروانامه‌ی به‌رزی تێدایه‌ چۆن به‌ڕێز نه‌ژده‌ت حلاقی له‌و پۆسته‌ داناوه‌ ؟ ئه‌م پرسیاره‌ بۆ به‌رپرسانی پارتیو رای گشتی خه‌لک جێدێلم ..



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)