بەرەو دادگاییکردنی بەرپرسانی تاوانباری دەسەڵات

Sunday, 03.03.2013, 12:00

948 بینراوە


داهات و بودجەی خەلکی کوردستان، کە لەلایەن سەرانی دەسەڵاتیی کوردیی و بەرپرسەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە، بۆتە هۆکارێک بۆ بەهێزبوونی دەسەڵاتیی سەرکوتکەر و بەهیزبوونی کاریی دەزگای ئەمنی و دادگاکانیان، لەو رێگایەوە میللەتێکیان بێدەنگ و پاسیڤکردووە، بۆیە پارتی ویەکێتی کۆی جومگە سیاسی وئیدارەکانی ولاتیان کۆنترۆل کردوە و بە ویستی خۆیان سیاسەتیی و ئیدارەی وڵات بەڕێوە دەبەن. یەکێک لەو جومگە سەرەکیانە، کە ئەم دەسەلاتە دەستی بەسەردا گرتووە دادگایە وا بۆ زیاتر ٢٢ ساڵ دەچێت بۆتە ئامرزاێک بۆ پاراستنی مانەوە و دادگاییکردن و بیدەنگکردنی ئەوانەی کە دەیانەوێت رێگریان لێبکەن، کاریگەریی و مەترسیی پەیدابکەن بۆ لێدانی بەرژوەندەیەکانیان، هەرئەمەش وای کردووە، کە بەئارەزوی خۆیان، خەڵکانی ئازادیخواز دەگرن و دادگایی دەکەن، یان دەیانڕفێنن و تیرۆریان دەکەن، هەموو ئەم کارانە بەناوی یاساوە جێبەجێ دەکرێت، بەناوی یاساوە ئەشکەنجە و تیرۆر دەکەن، بەناوی یاساوە خەڵکی دەستەمۆ، یان لە زینداندا دەئاخنن. کۆی ئەم پرۆسەیە کە ٢٢ سالە بەردەوامە بێ ئەوەی تا ئیستا بەرپرسێک و کادێرێکی حزبی کە دەیان تاوانی نامرۆڤانەی ئەنجامداوە و هەزاران پێشێلکاریی ئەنجامداوە نەیاسا بەسەریدا جێبەجی دەکرێت، نە پۆلیس و دادگا بانگیان دەکات و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکات، چونکە ئەمانە خۆیان دادگا و پۆلیس بەڕیوەدەبەن و پشت لە یاسا و رێساکانیش دەکەن.

ئیمە لە کەمپینی (بەدادگایکردنی بەرپرسانی کورد لەدەرەوەی ولات) گەیشتوینەتە ئەو باوەڕەی کە تا دەسەلات بەدەست ئەم تاوانکارە بەرپرسانەوە بێت، کە ئیستا حاکمی وڵات دەکەن، مەحاڵە دادگا و یاساکان رێچکەی خۆی بگرێت، وەکو ولات و دەوڵەتێکی دیموکرات لێپێچینەوە لەگەڵ تاوانکاراندا بکرێت، بەپێچەوانەوە ئەمرۆ دادگاکان لەلایەن پیاوەکانی حزبەوە داگیرکراوە، کە دەبوو دادوەر و پارێزەرە بەرێزەکان سنورێک بۆ ئەو هەموو سوکایەتییە بە خۆیان و پیشەکەیان دابنێنن، لە هەمانکاتدا لای ئێمە هیج جیاوازیەک نیە لە نیوان بەرپرسێکی کورد یان داگیرکەرێکی دەرەکی لە ناو نیشتیمانەکەماندا، تاوان بەرامبەر خەڵکی کوردستان دەدات.

لەم روانگەوە ئێمە وەک سەرەتای خەباتێکی نوێێ مۆدیڕن و فشاری زیاتر بۆسەر ئەم تاوانبارانە ، ماوەی دووساڵە بەدەیان بەلگەی ڤیدیۆی لەتاوان و ئاخافتن و لینکی هەواڵی و دانیشتنەکانی پەرلەمان لەگەل بەرپرسانی دەزگای ئەمنی حکومیمان داوەتە پۆلیسی سویدی بەئامانج و هیوای ئەوەی یاسا رێچکەی سروشتی خۆی بەرامبەر بەرپرسانی پارتی ویەکێتی وەربگرێ، بەتایبەتی ئەو بەرپرسانەی کە خاوەن رەگەزنامە یان مانەوە (ئیقامە) ی سویدیان هەیە، هەروەها دەمانەوێ لێرەدا ئەوەش رابگەیەنینکە ئەوانەی تاوانیان بەرامبەر بە هاوڵاتیانی خۆیان کردوە، ئەگەر لە ولاتێکی وەک سوێد ڤیزەشیان پێ بدرێ دەکرێ لای پۆلیس سکالایان لەسەر تۆمار بکرێ یان ئاگاداری سەفارەت و قونسلیەکانی ئەم ولاتە لە عێراق و کوردستان بکرێ ، ئەمە دەبێتە هۆکاری ئەوەش ڤیزەیان پێنەدرێت وەک کەسێکی مەترسیدار سەیریان دەکرێت و رێگایان نادەن بچنە ناو وڵاتەکانیانەوە، بەتایبەتیی ولاتی سوید ڤیزە نادات بۆ تاوانباران سەردانی ولاتەکەیان بکەن.

لێرەدا داوا لە هەموو لایەک دەکەین بۆهاریکاریکردنی ئێمە بکەن، بۆ ئەوەی ئەو ترسە بخەینە بەردەم ئەو تاوانکارانە و ئەو راستیە بەو بەرپرسانە بدەین کە تاوان بەرامبەر خەلکی کوردستان بەگشتی و دەنگە ئازادیخوازەکان، لە دەست دادگا رزگاریان نابێت و ئەوروپا نابێتە شوێنی حەوانەوەی سیاسی . لێرەدا داوا لە هەموو لایەک دەکەین

١. بەلگە لەسەر هەموو ئەوبەرپرسە تاوانبارانە کۆبکەنەوە ئاراستەی پۆلییسی ئەو ولاتەی بکەن کە تێیدا نیشتەجێن، ئەوانەی لەولاتی سوید دەژین دەتوانن بەلگەکان بۆئەو ئمێلەی خوارەوەی ئیمە بنێرن ئێمە دەیگەیەنینە دەست کەسانی پەیوەندیدار بەو کەیس

٢. داوا لە رەوەندی کورد لەهەموو وڵاتەکان دەکەین، کە ئەوانیش لە ولاتەکانی لای خۆیان هەمان هەنگاو بنێن و بەپێی یاسای وڵاتەکەیان داوای یاسایی لای پۆلیس تۆمار بکەن.

٣. داوا لە بنەماڵەی قوربانیان بەگشتی و قوربانیانی ١٧ شوبات بەدواوەوە لە(تیرۆرو برینداران) دەکەین ، بەنامە و بەڵگەکانی دادگای کوردستان کە تا ئیستا هیچان بۆ نەکردوون لەگەڵ ناوی ئەو تاوانبارانەی کە تەقەیان کردووە، بە زووترین کات،ئاراستەی سەفارەتی سوید بکەن

٤ . لە چەند رۆژی داهاتوودا بریاری یاساکانی سویدتان لەسەر ئەو جۆرە تاوانانەی کە لەدەرەوەی سوید ئەنجام دەدرێ بۆ بڵاو دەکەینەوە

کەمپینی بەدادگایی کردنی بەرپرسانی تاوانبار

ئیمەیل:

[email protected]

تەلەفۆن

ئالان ماردینی 0046739990899
قادر نادر 004675366757

201-02-04