لەنارەزایەوە بۆ راپەرین

Saturday, 17/09/2011, 12:00

1127 بینراوە




کاتێک کورد لە چیاکان چەکی ھەڵگرتبو دژی ئەوەی کە چیتر لەوە زیاتر نەبێتە کۆیلەو دنیای بە کۆیلە بون لەمە زیاتر پەرە نەسەنێ ، کاتێک دەسەڵاتی کوردی بوە واقیع لە کوردستان جارێکی تر کورد روی کردەوە چیاکان بەڵام ئەمجارە لە پێناو خەیاڵێکی تر و واقیعێکی تر ، ئەمجارەیان لە پێناوی یەکتر کوشتن بۆ دو سەرکردە کە پێش راپەرین کورد وەک رزگار کەر و لە ناو بەری کۆیلەی خەبات دەکەن بەڵام کاتێک ر لەوەی کە تەنھا دەیانھەوێت بەرھەمی ئەم ھەرێمە بخۆن لە خەیاڵی ئەوەش دان کۆمەڵگای کوردی بکەنە کۆیلە و مەر ئەوانیش ببنە شوان بۆ کوێیان ویست ئاراستەیان بکەن لە کاتێکدا کە بەرھەمی ولات دەخۆن خۆشیان بە شۆرشگێر و خاوەنی ئەم وڵاتە دەزانن ، بەڵام کۆمەڵگای کوردی لەوەگەیشت کە نەک خەریکە داھات و سەروەتی ئەم میللەتە بۆ خۆیان دەبەن تەنانەت کۆمەڵگای کوردی دەکەنە کۆیلە . بۆیە سەرەتا بە نارەزای دەستی پێکرد بەڵام دواتر ئەم نارەزایانە زیاتر گەشەی کرد گەیشتە ئەوەی کە بگاتە خۆپیشاندان لە ئەنجامدا ١٧ی شوبات رویدا ، ئەمە سەرەتای نارەزایەکی گەورە بو بێ گومان لە داھاتو ئەمە زیاتر پەرە دەسەنێ و تەنانەت دەگاتە ئەوەی کە جارێکی تر راپەرین سەرھەڵبداتەوە لەنجامی ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی ئەمرۆی کورد ، بەوچاوە سەیری ئەم کۆمەڵگایە دەکەن کە دەبێت ھەردەم خزمەتی ئەم دەسەڵاتە بکەن کە وتیان ئەمە گەندەڵیەو ئەمە ناعەدالەتیە ئیتر ئەمانە سەربە لایەنێکی سیاسین بۆ ئامانجێکی سیاسی کاردەکان بەڵام ئەم رەوشە راپەرینێک دەخولقێنت . بێ گومان راپەرین دژی شێوازی بەرێوەبەرایەتی ئەم دو پارتە سەرھەڵدەدا ،باری خوێن لە چیاکان وەک کانیاو ھەڵدەقوڵە . ئەوە دەرکەوەت کە کورد جارێکی تر بەرەو واقیعی کۆیلە بون دەروات بەڵام ئەمجارەیان بەدەستی کورد ئەم ھەیمەنەیە دەسەپێ بۆیە کۆمەڵگایی کوردیی بوە بێ ئومێد ترین میللەت لە جیھان ئەمەش بەدەستی ئەو سەرکردانەی کە نەوەیەک لە رێگای ئەواندا خۆیان کردە قوربانی ، لە دوای ئەمەش کاتێک سەرکردەکان و دوو پارتە دەسەڵاتدارەکە رێککەوتن میللەت ئومێدێکی ھاتەوە بەر بە ھیوای ئەوەی کە مێژوویەکی پرشنگدار لێرەوە دەست پێبکات . تائێرەش ئومێدێک مابو بۆ تێپەراندنی رابردوی پر تراجیدی بەڵام ھەمان سیستەم بەڵام بە شێوازێکی تر .کاتێک کۆمەڵگای کوردی ھیچ رێگایەکی نەما تەنھا دەبوایە ببایە بە خزمەتکاری ئەم دوو بازرگانە ، دواتر ئەم رەوشە زیاتر ئاوسا میللەتی کورد لە باشور لەوە گەیشت ئەم دو سەرکردەیە جگە وەک چۆن لەم ماوەیەدا بینیمان چەندان سەرکردە روی راستیان دەرکەوت بە دیکتاتۆر ناسران.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە