ڕاستى یەكانى دەسەڵات لە پشدەر

Friday, 29/05/2009, 12:00

3429 بینراوە


دواى ئەوەى لە دوو شەوى ڕابردوودا بابەتێكم لەم سایتە سەر بەرز و ڕاستگۆیەى كوردستان پۆست خوێندەوە دەربارەى رحیم حاجى خدر و بكر بایز و گەرم و گوڕى دیوەخانەكانیان دواى ناردنەوەیان بۆ ماوەڵەوە لەلایەن یەكێتى دژە نیشتیمانى كوردستانەوە گوایە بەهۆى ئەوەى كە ئەم دوو زاتە سەر بە لیستى گۆڕانن , نەم توانى كە هەندێ ڕاستى هەیە نەیان خەمە ڕوو دەربارەى ئەو دوو زاتەو و زاتەكانى ترى دەسەڵات لە پشدەر و قەڵادزێ بە تایبەتى كە تا كاتى ئەم لە یەك جیا كردنەوەى گیرفان و بەرژەوەندیانە یەك دەنگ و یەك ڕەنگ و یەك هەڵوێست كاریان لە سەر ڕووتاندنەوەى ئەم دەڤەرە وێرانە كردووە (لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆ ئەو بەڕێزانەى كە لە ناخەوە بڕوایان بە گۆڕان هەیە) , بەڕێزێك بە ناوى ئارام بابەتەكەى لە سەر ئەو دوو زاتە نوسیوە و زۆر بە شەوق و زەوقەوە باسى ئەوە دەكات كە دیوەخانەكەى رحیم حاجى خدر و بكر بایز دواى دەركردنیان لە ڕیزەكانى یەكێتى دژە نیشتیمانى كوردستان جمەیان دێت لە خەڵك و شەش ئەوەندەى كەلاوەكەى مەڵبەندى پشدەر قەرەباڵغن , من ئەوە بەو بەڕێزە دەڵێم كە دەمێكە مەڵبەندەكەى پشدەر بووەتە تەویلەیەكى سارد و سڕ و بۆ ئەوەى كە تۆمەتباریشم نەكەیت بە پاڵپشت و داكۆكیكەرى باڵە سیخاویەكەى تاڵەبانى خودان عەقلیەتى تالیبانى ئەوا لە پێشا پۆخڵەواتەكانى ئەوان باس دەكەم و دواتریش دێمە سەر باسى ئەو دوو زاتە تەبعەن چونكە پێویستە لە سەرو بەندى هەڵبژاردن و هەڵكردنى نەسیمى (گۆڕان) وێناى ئەو دەم و چاوە قەبیحانە لەگەڵ خۆمان ببەینە سەر سندوقەكانى دەنگ دان بۆ ئەوەى بە ویژدانەوە دەنگ بدەین .....
1- حمە وەتمانى هیچ نەزانى بەرپرسى دیوەخانى ڕێكخستنى پشدەر , ئەو زاتەى بە بوونە بەرپرسى یەكەمى ناوچەكە ئەوەى سەلماند كە ئێمەى پشدەرى و لە پێش هەموشتانا من تەریق نابینەوە و شەرم دامان ناگرێت بەوەى كە نەزانێك بكەینە كەڵەگا لە سەر خۆمان , كەس ناتوانێت نكولى لەوە بكات كە حمە وەتمان چ پیاوێكى پولەكی و بەرژەوەندى پەرستە , زەوى نەما لە پشدەر داگیرى نەكات , قاچاخچى پشدەر نییە لەگەڵى شەریك نەبێت , ژن و منداڵ و كچ و كوڕ و نەوەكانیشى لە سەر حسابى مەڵبەند موچە وەر دەگرن و دەلەوەڕێن و شەق لە یاسا هەڵ ئەدەن وەك ئەوەى كە قەڵادزێ شێنێ بێت و مارە بڕانەى دایكى پێدرابێت , ئەوە بەدەر لەوەش كە فایلێكى قەبەى لاى ئاغاى تالیبانیەتى .
2- حسن گەورەى قائمقامى قایم خۆرى پشدەر , ئەو پیاوەى كە لە هەڵبژاردنى ڕێكخستنەكان سفر هین بەدەستەوە دەرچوو كە چى لە بێدەنگى خەڵكى ئەم ناوچەیە و بێشەرمى یەكێتى بێشەرمانى كوردستان كردیان بە قایمقام و قایم دز و قایم خۆر و لەوەتەى ئەو پۆستەى وەرگرتووە هەموو مانگی جارێك سەفەرى ئێران دەكات و كەس نازانێت چ كارەیە و باڵانسى داراییەكەشى بەرچاوانە ڕووى لە هەڵكشان كردووە , ئەو حەسەن گەورەیەى نە بە لەش گەورەیە و نە بە عەقل پێش ئەوەى بیكەن بە قایمقام مەسئولى كۆمیتەى ڕێكخستنى قەڵادزێ بو دواى تڕۆ بوون و دەرنەچونەوەى پاترۆڵەكەى ئەو كۆمیتەیەى بردوو هەر زۆر بە نێرەكەرى خواردى , بابیرم نەچێت ناوبراو خەباتى دێرینى هەیە و بەر لە ڕاپەڕین جاش بووە
3- حاجى على سستە ئەو وەجهە ناموبارەكەى بە قودرەتى قادر كاتى با جوتى ئەگەڕێ و كاتى بارانیش ئاشى نەڕەى دێت ئەو وەك چۆن لە سەردەمى ێدامى گۆڕ بە گۆڕدا كوڕى ڕۆژ بوو بە هەمان شێوە لە ئێستاشدا هەر كوڕى ڕۆژە و چۆنى بوێت ئاوا لێى ئەخوڕێت لاى تالیبانى سوك و ڕیسوا سەربارى ئەو پارە و ئیمتیازە موفتەى كە وەرى ئەگرێت كە چى خۆى و چوار دەورەكەى خەریكى ئاودیو كردنى مەملەكەت و كارى قاچاخن .. بارك الله ابو پاڤێل بۆ خۆت و وەجاخى جوانت .. چەند پڕ شەرم و شورەییە ڕۆژانى شومى دەورانت .
4- حەسەن سونەیى مدیرى استخبارات ئەو پیاوە نەزانەى بەهۆى پاڵپشتى كردنى باڵە سیخاویەكەى تاڵەبانى گەیشتۆتە ئەو شوێنە دڵنیام ئەگەر پایەدارانى سى ئاى ئەى بەو هەیبەتەى خۆیانەوە بزانن كە لە جەنگەڵەكەى مامى تالیبانیدا كەسێكى ئاوا نەزان و سوك هاوپیشەیانە ئەوا یەكسەر دەزگاكەیان دادەخەن و ئەو سوكایەتیە قبول ناكەن , ئەو حەسەنە كە حەرفێك خوێندەوارى نیە و هێندە نەزانە دەبوو مێژووى لە دایك بوونى بەلایەنى كەمەوە هەزار ساڵ لەمەوبەر بوایە كەچى ئێستا ئەو زاتە بووەتە دەم ڕاست و چاوساغ و ڕێ نیشاندەرى باڵە ڕوتاوەكەى جلال و پەنجە بۆ ئەو كەسانەدرێژ دەكات كە وەك ئەوان بیر ناكاتەوە ئەوە سەربارى ئەوەى كە دایمەى خوا سەرخۆشە و هیوایەتیشى ئەوەیە كە باسى ئافرەتى لەشفرۆشى لا بكەى .
5- عبدالله وسو ئەو پیاوە عەشایر و داوێن پیسەى كە لە ناو پارتە شۆسیال دیموكراتەكەى مامەیدا خاوەنى زیاتر لە چوار ژنە و بە كەیفى خۆى زەوى دادەبڕێت و دەیفرۆشێتەوە و تا ئێستا زیاتر لە دەیان زەوى دابڕیوە بێ ئەوەى حساب بۆ كەس بكات , ئەو زاتە دەستى كۆمەڵێك خەڵكى پارەدارى بڕى بە ناوى شەریكایەتى كردن لە دروستكردنى هاوینە هەوارێك لە كوێستانەكانى باوزێ و هەموو پێشمەرگەكانیشى كردووە بە پاسەوانى ئەو شوێنە و لە سەر حسابى حكومەتیش موچەیان پێ ئەدات .
6- شێخ ێدرە دین ئەو پیاو كوژەى بە پاڵپشتى تالیبانى بە پێڵاوى گواوى یاسا پێشێل دەكات و ماڵەكەى كردۆتە مەكۆى پیاو كوژ و جەردە و خەڵكى لە یاسا ڕاكردوو , بە كەیفى خۆى زەوى دادەبڕێت و كەس ناتوانێ سەیرى چاویشى بكات , ئەو ئەو پیاوە نازدارەى تالیبانیە كە لە كاتى قەدەغە كردنى ڕاودا ئەچێت بۆ ڕاو كردن و چەندین جاریش پۆلیسەكانى دارستانى داوەتە بەر شەق و كەسیش نەیتوانیوە لێى بپرسێتەوە .
زۆر زۆرى تر هەن لە گەن و گوەكانى دەسەڵات كە هەناسەى دەڤەرەكەمیان خنكاندووە بە كارە چەپەڵەكانیان و خەڵكى ناوچەكەش باش هەموویان دەناسن بەڵام بۆ بێدەنگن ؟ نازانم
لێرەوە دێمە سەرباسى ئەو دوو زاتەى تر كە كاك ئارام دنیاى كردووە بە هەڵڵا لە سەریان و پیرۆزباییان لێ ئەكات كەوا لە سەر دەستپاكى و مل كەچ نەكردنیان بۆ بەرەى گەندەڵان دەركراون , ئەلێم خۆزگە وابوایە بەڵام بەداخەوە كە وانیە , ئەو كاك رحیم حاجى خدرە و كاك بكر بایزە هەر خۆیان ئەزانن چیان كردووە
ئایا كاك ئارام وەك بچوكترین نمونە ئەتوانێت لە كاك رحیم و كاك بكر بایز بپرسێت ئاخۆ پرۆژە كۆنەكەى ئاوى (خاس) كە بە چەند هەزار دینارێكى سویسرى نۆژەن ئەكرایەوە , كێ هەڵى وەشاند و كێ بە خاك و خۆڵەوە فرۆشتى و پارەكەش چووە گیرفانى كێ ؟ ئەو پڕۆژەیە كە لە ئێستادا بۆ جارێكى تر دروستكردنەوەى بودجەیەكى خەیاڵى دەوێت ئایا دەكرێت لە كاك بكر بایز بپرسیت كە ئاخۆ چەند گەڵابە و چەند غسالە و چەند دوكانى هەیە و لە كوێ و بەچى پەیداى كردووە ؟ ئایا دەكرێت لە كاك رحیم بپرسیت پارەى كارگەى بلۆك و حەوزى ماسى و هاوینەهەوارەكەى لە كوێستانى باوزێ لە كوێ ى بووە بەچى پەیداى كردووە ؟ ئایا ئەو دوو زاتە كە ئەوەندە پاكن بۆ ڕۆژێك لە ڕۆژان و بەر لە دەركردنیان راستیەكانیان بۆ خەڵك نەدركاندووە ؟ خۆ ناكرێ بڵێى پشدەر شامى شەریفە و گەندەڵى تیا نەبووە . كاك یان دەكرێت لە كاك رحیم بپرسیت بە ئەمرى كێ ئەو هەموو سەربازەى بەڕێوەبەرایەتیەكەى كردوە بە پاسەوانى هاوینە هەوارەكەى خۆى ؟ كاك ئارام باسى ئەوە دەكات كە بەهۆى ئەو دوو زاتەوە تیرۆر و تلیاك نەهاتۆتە دەڤەرەكە , بۆ مەسەلەى تیرۆر ئەڵێم ڕاست ئەكەى بەڵام ئەوە بەهۆى بوونى گەریلا قارەمانەكانى پەكەكەوەیە كە بوونەتە پارێزەرى سنورى دەڤەرەكەمان هەرچى مەسەلەى تلیاكیشە خەڵكى فرۆشگاكان باش دەزانن كە وا نیە و پیاوەكانى ئەوان لە ئاسایش خەڵكى ئێرانیان فریو دەدا بۆ هێنانى مادەى هۆشبەر و هەر خۆشیان دەیان گرتن و هەتا لە ئاسایش كارمەندیان هەیە كە هەوو خەڵك دەزانێت تلیاك كێشە , لە كۆتایى دا بەكاك ئارامى بەڕێز دەڵێم با چیتر بە عاتیفە بیر نەكەینەوە چونكە هەموومان قوربانى دەستى عاتیفەین كە فرزەى لە عەقڵمان بڕیوە و ئێمەى مل كەچى ئەو پیاوە بودەڵانە كردووە زۆربەى هەرە زۆرى پیاوەكانى دەسەڵات لە قەڵادزێ لەو خەڵكانەن كە دواى چونە پشت مێز خۆیان بیر دەچێتەوە و ئەبن بە گەنە بە لاشەى ناوچەكەوە بۆ نەگبەتى ئێمە تەنیا ئافرەتێكى دەڤەرەكەمان هەیە كە لە پایەى بەرزدا بێت ئەویش سارا فقى َ خدرى ئەندام پەرلەمانە و خۆزگە ئەو پۆستەشمان چۆڵ بوایە خۆ لەوەتەى ئەو خاتونە چۆتە پەرلەمان شێت بووم بە دیار دانیشتنەكانى پەرلەمانەوە كەچى نەمان بینى متەقێك بكات بەستەزمانە ئەڵێى زمانى لە دەما نیە , فەقیرە ئەویش خوى پیاوەكانى دەسەڵاتى گرتووە و هەر خەریكى پارە كۆكردنەوە و سەیارەى مۆدیل بەرزە , تا ئەم پۆستەى وەر نەگرتبو شاعیرە بوو كە چى پارە سەرى شیعرەكانیشى پێ نەوى كرد كەمن دڵنیام جارێكى تر شیعرەكانى ئەو خاتونە ڕووى هیچ كۆڕێكیان نابێت و لە شەرمەزاریدا میز ئەكەنە ژێر خۆیان .
ئەمەوێ هەرلێرەشەوە سەرى ڕێز و بڕوا بوون بە ئازادیم بۆ پێغەمبەرى گۆڕان (نەوشیروان مستەفا) دابنەوێنم پێى بڵێم كە تكام ئەوەیە ڕێگە مەدە ئەو ڕابردوو پیس و گەندەڵانە ناو و ناوبانگى بەڕێزتان و لیستەكەت لەكەدار بكەن چونكە ئەوانە جۆكەرن و لە هەموو پێڕێكا خۆیان ئەگونجێنن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە