جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بناسن

Sunday, 02.19.2012, 12:00

510 بینراوە



بێگومانم کەزۆربەتان دکتۆر فورسەتی یەکێتی دەناسن،جێگرەکەشی حەسەنی سورە یان دکتۆرحەسەن باشتر بناسن.
دکتۆرحەسەن هەرچەندەپزیشکە وپێشمەرگەی کۆنیشە،بەڵام چ پێشمەرگەیەک، کاتی کەپێشمەرگەبوەوبەرپرسیارێتی هەبوە پێشمەرگەکانی لەو گومرگەی لەخەڵکی سنورەکانیان وەردەگرت بەشێکیان بۆخۆیان دزیوەوبەشێکی تریشیان داوەتەوە دکتۆر حەسەن بەڵام لەوبەشەی کەدراوەتەوە دکتۆرحەسەن جەنابی دکتۆر هیچی نەداوەتەوە دارایی پارتی و لەمەقەڕەکەی دکتۆر حەسەن ئەوسادەزگای ڤیدیۆی لێبوەو فلیمی سێکسیان لێداوە وجەنابی دکتۆر ئەوتاکتیکەی بەکارهێناوەبۆئەوەی پێشمەرگەگەنجەکانی مەسئولەکانی تری پێهەڵخەڵەتێنێ بۆلای خۆی .
دوای ڕاپەڕینیش پارتی هاتەوەقەڵادزێ دکتۆر حەسەن لەگەڵ پێشمەرگەکانی ئەوەندەشۆڤڵ وگەڵابەی بۆئێران بەڕێکرد بەشێوەیەک کەخۆم زیاتر لەجارێک بێنیومە ئەو دکتۆروپزیشک وپێشمەرگە دڵسۆزەی کوردستانە بۆخۆی لەگەڵ شۆڤڵ سواربوەوسەرکەوتوە و وەکو عەسابەکانی تکساس بەشەقاوەیی ئاودیوی کردوە بۆئێران ، جەنابی دکتۆر ئەوەندە بەشۆڤڵ وگەڵابە ئاودیوکردن بەناوبانگەکە بەدکتۆر شۆڤڵ ناوی دەرکردبوو . بەبڕوای من شەرمەزاری لەوەنیە کەدکتۆر شۆڤڵ جێگری پەرلەمانمانە ،بەڵکو شانازی لەوەدایە کەپارتی کەسی پاکتری لەدکتۆرشۆڤڵ دەست نەکەوتوە ، ماوەتەوەڕاستیەکی تر بزانن کەپارتیەکانی ناوچەکەمان زیاتر لەئێمە لەوشۆڤڵدزە توڕەن،بەڵام لەسەرشۆڤڵ دزینەکەی نیەبەڵکو لەبەرئەوەیە کەد.شۆڤڵ ئەوەندە بودەڵەیە لەهەرپۆستێکدا بوبێت لەوشوێنە پارتی دۆڕاوە.





(دەنگدراوە: 0)