به‌یارمه‌تی کوردستانپۆست . وه‌ڵامێک بۆ کاک مه‌لا به‌ختیار

Tuesday, 05.26.2009, 12:00

7593 بینراوە


ئاوێنه‌:
مه‌لا به‌ختیار: كه‌ تا ئێستا ئارام بوین، دیاره‌ له‌هه‌ڵبژاردنیشدا ئارامتر ده‌بین. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی‌ له‌دژمان ئه‌نجام دراوه‌، زانیاریی‌ ئه‌وه‌مان لایه‌ هه‌ندێك له‌وتاره‌ نهێنییه‌كانی‌ كوردستان پۆست‌و هه‌ندێك سایته‌كان نه‌ك نوسه‌ری‌ نه‌ناسرا‌و، به‌ڵكو ئێمه‌ ده‌زانین كه‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌كانیش له‌پشتی‌ ئه‌و وتارانه‌ش كێن، تا ئێستا هیچ ئیجرائاتێكمان نه‌كردووه‌، ده‌شزانین كێ له‌گه‌ڵ ئیمامی‌ عه‌لی‌ نوێژ ده‌كا‌و كێش له‌سه‌ر سفره‌ی‌ معاویه‌ نان ده‌خوات.تازه‌ هاتوینه‌ته‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردن‌و هه‌موو دنیا چاویان له‌سه‌رمانه‌، چۆن هانا بۆ شتێكی‌ ناڕه‌وا‌و دژه‌ دیموكراسی‌ ده‌به‌ین. به‌تایبه‌تی‌ ئێمه‌ مه‌ترسیمان له‌خۆمان نییه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.
بۆ نمونه‌ له‌دواهه‌ڵبژاردنی‌ رۆمانیادا، سه‌رۆكی‌ وڵاته‌كه‌ له‌ناو رای‌ گشتیدا، رێژه‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌ دابه‌زیبوو، به‌ڵام كه‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ زیاد كرده‌وه‌، له‌سه‌دا(85) ڕێژه‌كه‌ی‌ به‌رز بووه‌وه‌‌و هه‌ڵبژاردنیشی‌ برده‌وه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ش تا ئه‌و رۆژه‌ی‌ له‌حكومه‌تدابین كۆمه‌ڵێك كێشه‌ هه‌یه‌ له‌مه‌وبه‌ر پێمان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌، ئێستا هه‌لێك هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و خزمه‌تانه‌ بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان بكه‌ین.
مرۆڤ که‌ که‌وته‌ هه‌ڵه‌وه‌ شته‌کان به‌ هه‌ڵه‌ ڕه‌چاو ده‌کات و به‌هه‌ڵه‌ش شته‌کان ده‌خوێنێته‌وه‌ ، یان به‌هه‌ڵه‌ بۆچونه‌کانی ده‌خاته‌ ڕوو . وه‌کو چۆن لای کاک مه‌لا به‌ختیار ڕۆمانیا نمونه‌یه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان له‌سه‌ر دیموکراسی ، به‌هه‌مان ڕتم خوێندنه‌وه‌شی بۆ‌ نوسه‌ره‌کانی کوردستانپۆست ، که‌ فلان لایه‌ن و فڵان که‌سایه‌تیان له‌ پشته‌وه‌یه‌ . بۆ که‌سێکی باڵا ده‌ست له‌ئاستێکی به‌رزدا ، دوو نمونه‌ی وازه‌ق بهێنێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵه‌ سیاسی و ته‌نگه‌شه‌ سیاسییه‌کانیان ، یان به‌هه‌ڵه‌دا چووه‌‌ یان بێ ئاگایه‌ . ئه‌گینا نابوترین وڵاتی وه‌ک ڕۆمانیا له‌ ڕوی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ده‌سه‌ڵاته‌‌ له‌ ئه‌وروپادا و له‌هه‌مان کاتدا‌ بێلایه‌نترین سایت له‌ کوردستاندا که‌ کوردستانپۆسته .
لێره‌دا گرفتی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ کاک مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر ووڵاتی ڕۆمانیا نییه‌ ، چۆن شرۆڤه‌ی ده‌کات ئه‌وه‌ بۆخۆی ؛ به‌ڵکو له‌سه‌ر سایتی کوردستانپۆستی ئازاده‌‌ . کێن ئه‌وانه‌ی له‌ کوردستان پۆست نوسه‌رن یان کارده‌که‌ن ؟ ، ئه‌مه‌ ئه‌و وشه‌ نانهێنییه‌یه‌ که‌ بۆته‌ نهێنییه‌کی ترسناک له‌لای زۆر که‌سی تێ نه‌گه‌یشتو له‌ قه‌ڵه‌می ئازاد . مرۆڤ زۆر به‌سانایی ناتوانێت شیکارییه‌ک یان ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و پرساره‌ بدات و بیکاته‌ وه‌ڵام تا به‌رامبه‌رکه‌ بگه‌یه‌نێته‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ی که‌ وه‌ک بۆڵه‌ترێی هێشوی حیزبن ، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ ئازادی قه‌ڵه‌م لاوازه‌ بۆخۆیان داڕێژه‌ری هه‌مان ڕشته‌ن ، پێداویستی سیاسه‌ت و ته‌کنیکی حیزبایه‌تیان وای بۆ خوڵقاندون که‌ ڕاستییه‌کانیشیان لێ ببێته‌ چه‌وتی . ئه‌مانه‌ زۆر له‌ مێژه‌ له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مکه‌ کاریان کردووه‌و خۆڵیان خستۆته‌ چاوی خه‌ڵک ، وه‌ ئێستا هه‌ر وا به‌ئاسانی بۆ ئێمه‌ نایه‌نه‌ سه‌رباوه‌ڕ که‌ ئێمه‌ خه‌ڵکانێکین دوور له‌ باڵای حیزب ، سێبه‌ری ئازادی بۆلای خۆمان په‌لکێش ده‌که‌ین . ئه‌وانه‌ی له‌ کوردستانپۆست کارده‌که‌ن و ده‌نوسن خۆبه‌خش و ده‌ستگره‌و‌ه‌ی نانی خۆیانن‌ ، بۆ به‌گه‌رخستنی 'سایته‌که‌' به‌تایبه‌تی خودی کاک " که‌مال جه‌مال موختار " شتێک نییه‌ ته‌مومژاوی و شاراوه‌ بێت ، ئه‌مه‌ پاکانه‌ نییه‌ ، به‌ڵکو ڕێچکه‌ی موڕاڵی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌رهه‌ڵستکارییه‌ ، که‌ ڕه‌وشی نادیموکراسی و پێشه‌لکاری مافی مرۆڤ و فێڵبازانی نێو کوردایه‌تی خوڵقاندویه‌تی . چ به‌ڵگه‌یه‌ک هه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ بکاته‌ ئاله‌ی ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و . ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بۆچونه‌کانمان که‌ وه‌ک ده‌قێک ده‌ستخۆشیمان له‌وانه‌ کردبێت که‌ ده‌یانه‌وێت ئاوڕێک له‌و هه‌موو ناحه‌قییه‌ بده‌نه‌وه‌ که‌ ده‌رحه‌ق به‌گه‌له‌که‌مان ده‌کرێت ، ئه‌مه‌ دیسانه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناشرینه‌ بۆ که‌سانێک که‌ له‌ ئاستێکی باڵای سیاسی حیزبێکدا بوونیان هه‌بێت .

کونجـــــــــــــــــرینی
25 . مای . 2009
[email protected]
سه‌رچاوه‌/

http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Babet&Jimare=715



(دەنگدراوە: 0)