بە هۆى دەوام نەكردنى دوو دادوەرى كوردەوە لە بەغداد بیست و شەش هەزار دۆسیەى موڵكایەتى پەك دەخرێن

Friday, 03/12/2010, 12:00

1437 بینراوە




وەك و ئاشكرایە دادگاى تایبەت دامەزراوە بۆ تەماشاكردنى ئەو موڵكانەى كە كاتى رژێمى بەعس لە خەڵك زەوت كراوە كە تایبەتن بە كەركوك و خانەقین و سنجارو ....... لە بەغداد دادگاى تەمییز دانراوە بۆ تەماشاكردنى ئەو حوكمانەى كە لە دادگاكانى ئەو ناوچانەوە دەردەچن، ئەم دادگاى تەمییزە لە ماوەى (7) مانگدا بیست و شەش هەزار دۆسیە لاى كەڵەكە بووە بە هۆى دەوام نەكردنى دوو دادوەرى كوردەوە تا كێشەكە گەیشتووەتە مەسعود بارزانى و چەند جارێك شكات كراوە تا بە نەقیزە ئەو دوو دادوەرە چوونە بۆ دەوام. ئەوەى ئەمڕۆ لە باشوورى كوردستان دەبینرێت كارەساتێكە بۆ خۆى چى دام و دەزگاو بارەگاى حزبى هەیە پڕ بووە لە كۆنە بەعسى و خەڵكى ماستاوچى و دزو درۆزن، ئەو كەسانە چەندە بلیمەتن بۆ خۆبردنە پێشەوەو ماستاو كردن و جێگاى خۆقایم كردن و چوونە دەرەوە بە ئیفاد و دزى و ڕاوەڕوت ئەوەندە تەمەڵ و بێ كەڵكن بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانى كوردو خزمەتكردنى ئیشەكەیان، بۆیە لەم وڵاتەدا هیچ داهێنانێك نییە جگە لە دزى و بە تاڵانبردنى داهاتى ئەم وڵاتە، مەسعود بەرزانیش بەرپرسیارى یەكەمە لەوەى كە لەم هەرێمەدا چى دزو تەزویر چى و كۆنە بەعسیە دەستیان بە سەر چارەنووسى ئەم وڵاتەدا گرتووە، شایانى ئاماژە پێكردنە یەكێك لەو دادوەرانەى لە خانەقین لەم بوارەدا كاردەكەن كاتى خۆى لە سەر بەرتیل خواردن فەسڵ كراوەو ئێستا بە گرێبەستى هێناویانەتەوەو كارى پێ دەكەن لە دادگاى موڵكایەتى.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە