هه‌ڤالانی PCDK ی به‌ریتانیا به‌ژداری خۆپێشاندانی Down Street بوون

Tuesday, 06.02.2009, 12:00

4821 بینراوە


له‌ به‌رواری 01/06/2009 ڕێخستنه‌کانی PCDK به‌ریتانیا به‌ هاوکار له‌گه‌ڵ کۆمه‌له‌ی کوردی له‌شاری له‌نده‌ن وه‌ هه‌ڤالانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK له‌ خۆپێشاندانێکی پرۆتۆستکردن و ناره‌زای ده‌ربرین ئاسادا دژ به‌ باند کردن و به‌ تیرۆریست ناساندنی PKK به‌شداربوون. شایانی باسه‌ که‌ به‌شداربوان به‌ دروشمی ‌ئێمه‌ پکک ین و پکک ئاشتی ده‌وێت،تیرۆریست ده‌وڵه‌تی تورک،پکک گه‌له‌ و گه‌لیش لێره‌یه‌،پکک و سه‌رۆک ئاپۆ ئیراده‌ی گه‌لی کورده‌ در‌ێژه‌یان به‌ خۆپێشاندانه‌که‌ دا پاشان له‌ لایه‌ن هه‌ڤالانی به‌شدار بوه‌وه‌ 10 هه‌زار واژوو که‌ پێشتر له‌ هه‌ڵمه‌تێکی واژوو کۆ کردنه‌وه‌دا بۆ پشتگیری له‌ پرۆتستۆ کردنی بڕیاری باندکردن وه‌ به‌ تیرۆریست ناساندنی پکک کۆکرابۆوه‌ پێشکه‌ش به‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا و یه‌کێتی ئه‌وروپاکرا،خۆپێشاندانه‌که‌ زیاتر له‌ 3 کاتژمێری خایاند پاشان هه‌ڤالانی به‌شداربو به‌رێ که‌وتن به‌ره‌و شوێنی مانگرتنی چالاک وانانی گه‌لی تامیل وه‌ پشتگیریی خۆیان بۆ گه‌لی تامیل دوپاتکرده‌وه له‌ به‌رامبه‌ردا چالاکوانانی تامیلیش پشتیوانی خۆیان بۆ گه‌لی کورد وه‌ رێبه‌ر ئاپۆ راگه‌یاند،هه‌روه‌ها چه‌ندین دروشمی هاوبه‌ش وترایه‌وه‌ که‌ تیایدا بی ده‌نگی جیهانیان به‌رامبه‌ر ره‌شه‌کوژیی گه‌لانی ژێرده‌ستیان ‌به‌ شه‌رمه‌زاری وه‌ ڕێزنه‌گرتن له‌ مرۆڤایه‌تی له‌هه‌مان کات ناراستگۆیی سه‌رانی ده‌سه‌لاتدارێتی ده‌وڵه‌تانی زلهێز به‌رامبه‌ر به‌ یاساکانی مافی مرۆڤ پێناس کرد وه‌ داوایانکرد که‌ چیتر له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌نیه‌کانی خۆیان گه‌لانی ژێرده‌ست نه‌که‌نه‌ قوربانی،ئه‌مه‌وماوه‌ی کاتژمێرێک هه‌ڤاڵان له‌گه‌ل چالاکوانانی تامیل درێژه‌یان به‌ ناره‌زایی ده‌ربڕینه‌که‌ دا پاشان به‌ دروشمی بژی کئردستان بژی سه‌رۆک ئاپۆ کۆتاییان به‌ خۆپێشاندانه‌که‌ هێنا.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر