بۆ یه‌که‌مجار: بانگه‌وازێک له‌ گروپی راپه‌ڕینه‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان

Saturday, 29/01/2011, 12:00

1731 بینراوە


یەكەم: لە بارەگاى سەرەكى راپەرینەوە بۆ (رەنجبەر27 + رزگارى مەلا رەسول) تكایە كەلوپەلى دورێنە بگەینن بۆ(119) و پێشى بڵین دووشەمە زەماوەندە.

دووەم: لە گۆیژەوە بۆ كاكە شەهید + جبارى حەمە سور نووسراوتان گەیشت ئێمە زۆر پێمان باشە، كە لە رۆژهەڵات دور نەكەونەوە، چونكە كات زۆر نزیكە ئەوەى پێمان گوتبوون بە مام نەجار بگەینە.

سێیەم: لە دەروێشى ئاسكە، كە بۆ 4429 +310+264+127 جێگاتان زۆر بە سوودە ئێوە زیاتر هاندەر بن بۆ ئەوەى سەر رووتەكە دەرنەچێت، چونكە ئەو زۆر بەسوودە بۆ راوكردن.

چوارەم: لە هێرشەوە بۆ هەموو رێكخستنەكانى تكایە هەر هەمووتان خۆتان بگەیننە بارەگاى فەوجى ناسراو برادەرانى پێشمەرگەى فەوج هاوكارى تەواوتان دەكەن دێن لەگەلتان بۆ كۆبونەوە مەزنەكە (كاك پیرۆت11 + خدرە رەش+پیاوە پیرەكە) شتەكانیان ئامادە كردووە.

پێنجەم: لە بایزە سور بۆ(1109 + 1023 +  فەرمان حەمە) برایانم كاك دەشتیمان دیت سلاو رێزى گەرمى هەیە بۆتان گوتى موبایل بە كارمەهێنن تەتەرەكان ئازاو بە پەلەن بە نوسراویش هیچ مەنێرن كارەكان زۆر زۆر باشە كردمانە كارنامە بە دەروێشى ئاسكەكەمان گووت كە چاوەروانى نیشانە بیت.

شەشەم: لە فەوجى ناسراو بۆ گشت رێكخستنەكانى هەڵۆ تكایە لە كاتى دیاریكراو شوێنى فرینى مەلەكان زۆر بە پەلە كۆنترۆلى دەرگاكان بكەن چونكە شوێنێكى گرنگە

حەوتەم: كاكە هیوا من پەخشانم خەمى كۆمەڵەى منت نەبێ هەموویان ئامادەن دلنیابە سەبریان نەما. نەریمان و رەشادى سابیرم نارد بۆ دابین كردنى حەلوا بۆ كاتەكە.

هەشتەم: لە رەهێل چۆمانى بۆ سۆران41 + خەبات پۆلیس هەموو ئەو برادەرانەم رەوانكرد بۆ لاى تۆ تكایە ئاگادارى حمیدى شوفێر بكە با شتەكان بێنى بۆ لامان چونكە كات زۆر درەنگە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە