روونكردنەوەیەك لە (عماد رەفعت) ەوە تكایە بە ناوی من تەشهیر بە كەس مەكەن

Sunday, 14/06/2009, 12:00

2234 بینراوە


من عماد رەفعت جمیل سەرنووسەری رۆژنامەی سەرای، دیارە چەند بابەتێك لە كوردستانپۆست بەناونیشانی (زانیاری زیاتر لە بارەی ڕەوشی توركمان لە هەولێر) و (تاكەی توركمانەكانی هەولێر بە دەست ئەم دزانە ڕزگاریان دەبێت) و (دیمانەیەك لەگەڵ خالید حلاق) بەناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە، كە تەنیا منم عیماد رەفعەت كەسێكى دیكە نییە لەو بوارەدا بەو ناونیشانە كار بكات، بۆیە من لێرەدا بۆ هەموو خوێنەرانی ئازیز ئەوە ڕوون دەكەمەوە كە بە هیچ شێوەیەك ئەو بابەتانەم نەنووسیوە ئاگاداریشی نیم، بەڵكو لەلایەن كەسێكی نامەسئول بەناوی منەوە ئەو بابەتەی بڵاوكردۆتەوە .. ڕاستە من لە كوردستان وەك ڕۆژنامەنووسێك چالاكوانم لە بواری پرسی توركمان و چەندین بابەتیشم لەسەر ڕەوشی توركمان و حیزبە توركمانیەكان ڕەخنەگرانە لە ڕۆژنامەكاندا بڵاوكردۆتەوە، بەڵام لە سنوری ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی خۆمدا هیچ دەرنەچووم و ئێستاشی لەگەڵ دابێت تەشهیرم بەكەس نەكردووە، بۆیە داواكارم بە ناوی منەوە تەشهیر بەكەس نەكرێت و منیش بە چاك و خەراپ ئاگاداری ئەو بابەتانە نیم، كە كێ و چۆن نوسراوە. من وەك ڕۆژنامەنووس عماد رەفعت جمیل بێ بەرییم لەو بابەتانە، داوا لە هەموو ماڵپەرێكى كوردى دەكەم تكایە بەو ناونیشانە هیچ بابەتێك بڵاونەكەنەوە، تەنیا ئەوەش ئیمێلى منە، هیوادارم ئەو روونكردنەوەیە وەك خۆى بڵاوبكرێتەوە، سوپاس بۆ هاوكاریتان.
[email protected]

سەرنووسەری رۆژنامەی سەرای


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە