ره‌خنه‌یه‌ک له‌ کوردستانپۆست . پێش به‌م دیارده‌یه مه‌ترسیداره‌ ‌ بگرن

Tuesday, 06.16.2009, 12:00

1052 بینراوە


ئه‌گه‌ر چی ئه‌و بابه‌ته‌ی بورهان هه‌ژار م نه‌خوێندبۆوه‌ ، به‌لام مانشێتی بابه‌ته‌که‌ی شۆخان فه‌ره‌ج سه‌رنجی ڕاکێشام ئه‌و بابه‌تیش بخوێنمه‌وه‌ . که‌لێره‌دا ده‌ستخۆشی له‌ شۆخان خان ده‌که‌م.
به‌راستی دیارده‌ی قولکردنه‌وه‌ی ململانێ له‌نیو شارو ئاین و زمانه‌ جیاکانی کوردی یه‌کێک له‌و چه‌کانه‌ بوه‌ که به‌رده‌وام داگیرکه‌ران له‌دژی ئێمه‌ به‌کاریان هێناوه‌ بۆ قولکردنه‌وه‌ی دوبه‌ره‌کی له‌نێو گه‌له‌که‌مان و باجی گه‌وره‌مان پێی داوه‌ . ئه‌م دیارده‌ مه‌ترسیداره‌ به‌ عس له‌ کۆتایی هه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو ، کاری زۆری بۆکرد و به‌راده‌یه‌ک کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌نێوان ئه‌م 2 و شاره‌ خۆشه‌ویسته‌ی کوردستان دروست کرد ، به‌راده‌یه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی باسی ده‌که‌ن له‌ناوه‌ندی کۆمه‌له‌ ی ره‌نجده‌رانی کوردستان ، که‌باس له‌ ئه‌نته‌رناسیۆنالی ده‌کرا ، که‌چی شه‌ره‌ گه‌ره‌ک و شارچێتی و بالی به‌سه‌را کێشابوو . ده‌مێک له‌مه‌وبه‌ر هاوڕێیه‌کم وتی ده‌بینی له‌ماوه‌ی داهاتوو کێشه‌ی هه‌ولێرو سلێمانیش ده‌بێته‌ ‌ چه‌کێک بۆ ململانێکردنی سیاسی له‌نیوان لیسته‌ رکابه‌ره‌کان به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی سڵ له‌هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ک ناکاته‌وه‌ !!
ئه‌م دیارده‌یه‌ یه‌کجار مه‌ترسیداره‌ که‌ ته‌شه‌نه بکات و بگاته‌ ناو ڕاگه‌یاندن ‌ ، و ه‌کێشه‌شمان که‌م نیه‌ ، ئه‌مه‌شمان بۆ بخه‌نه‌ سه‌ر . وه‌به‌داخه‌وه‌ ئێوه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی بورهان هه‌ژارتان بلاو کردبۆوه‌ ، که‌ هه‌لجون و پڕ له‌ وته‌ی ناشیرینی تیا بوو ده‌رهه‌ق به‌ خه‌لکی هه‌ولێر ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌ نوسینێکی راسیسیتانه‌یه‌ له‌هیج مالپه‌رو رۆژنامه‌یه‌کی مه‌ده‌نی ،بلاو ناکرێته‌وه‌ ناچیته‌ ناو خانه‌ی رای ئازاد . مرۆڤ ئازاده‌ خۆشه‌ویستی خۆی بۆ شاره‌که‌ی ده‌رببڕی ، به‌لام نابێت له‌سه‌ر سوکایه‌تی پێکردن بێت به‌ شارو خه‌لکی تر .بۆیه‌ هیوادارم نه‌ک بابه‌تی له‌م شێوه‌ بلاو نه‌که‌نه‌وه‌ که‌ به‌ شیوه‌ی سوکایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئاین و زمان و شاره‌کانی کوردستان ده‌نوسرێت . به‌ڵکو ‌رسوای ئه‌و ده‌نگ و ره‌نگانه‌ش ‌ بکه‌ن ، که‌هه‌ولی په‌ره‌پێدانی دوبه‌ره‌کی و قولکردنه‌وه‌ی نێوان گه‌له‌که‌مان ده‌ده‌ن . به‌هیوای ئه‌وه‌ش ئه‌م به‌ڕیزه‌ هه‌ڵچون و بارودۆخی نائاسایی بوبێت کاتێک بابه‌ته‌که‌ی نوسیه‌ وه‌ کۆتایی به‌و جۆره‌ نوسینانه‌بێنێت .