جەنابی شێخ مەیمیعرێنە با نەی شیعرێنم بەبۆنەی 16 ئابەوە

Tuesday, 18/08/2009, 12:00

2252 بینراوە


















لەدایك بوم

ببورن بەس بۆ بۆ دزی لە دایك بوم

هەمو کاتێ لەسەر ڕێگەکەی بارزانیم

بەڵام دان بەوەدا دەنێم

لە دزی و تەزویرو ساختە

تائێستاش باش شارەزانیم

لە دایك بوی

ژێر ئاڵاکەی شەهید قازیم

ئەگەر خەڵکی واز بهێنن

بە شەریکی لەگەڵ جەلال

بە ئەو بودجەیەی دەیدزین گەلێك ڕازیم

شەستو سێ ساڵە بێوچان

تێدەکۆشم

سوپاس بۆخوا شوێن نەماوە

پارەی تێکەم

لە بانکەکانی هەندەران و

گیرفان و باخەڵ و کۆشم

لە ژێردەمامکی خەباتدا

دوژمنی ئازادی خوازیم

دوژمن بە کوردو کوردستانیم

من هەتا هەم هەر بادینیم

وەڵڵا بابە دڵنیابن هاوتای سۆرەی

ق ........ دەران نیم

هەزاران کەس لەکوردستان

ڕەخنەو پلارم تێبگرن

گوێی پێنادەم

چۆن دەتوانن کورسیم لە ژێردا دەربێنن

وەیان لەبودجەم داببڕن

شەست و سێ ساڵەی تەمەنم

پڕیەتی لەجاشایەتی

وەك خیانەت بە تەوێڵما نەخشێراوە

بەڵام حەیفێ نازانم بۆ؟ 31 ئاب

لە وێدا تۆمار نەکراوە

ئاپێـم بڵێن ئەوانە کێن

پێم دەڵێن باوت نەماوە

من هەتاکو بست بەبستی

خاکی کوردستان نەفرۆشم

واز ناهێنم ئەوانە خەیاڵیان خاوە

ئەو ڕۆژانەی من جاش ئاسا

لە شنۆو کەرەج وتاران

ئاڵامە سەری خومەینی وەکو مێزەر

لە ناو کوردانی ڕۆژهەڵات

وەك شەیتانی گێچەڵ و گەڕ

خۆشم ئەکرد ئاگری شەڕ

پێم ناڵێن ئێوە لەکوێبون

ئەی ڕخنەگرانی بەدفەڕ

من بە کەژاوەی مۆنیکای گران بەهانەبێت

وەك جاران نایەم و ناچم

گەرچی باوکم بە کەرو ئێسترئەگەڕا

بەڵام لەویاندا لەو ناچم

من بۆ دزی لە دایك بوم

دوژمنی یەکسان خوزانم

ئیتر بۆ سەرۆکتان نەبم

ئەها من چەند پاڵەوانم

سەد ئەوەندەی تر سوکمکەن

منەتتان بەهیچ نازانم

چونکە ئێستا

جەلۆ بۆتە پشتو پەنام

لەگەڵ ئەودا هاو پەیمانم

ئەوان حیزبۆکەو گردۆلکە

ناتوانن شان بەن لەشانم

هەگبەم پڕدروشمی درۆو

ساختەچێتی و فول تەزویرە

قابیلە گێلبم نەزانم

مناڵیش ئەوەی لەبیرە

جاران دروشمەکەی ئێمە

کوردستان یاخود نەمان بو

داکۆکی کردن لە کوردو

لە ئاوارەو ژێر دەستان بو

بەڵام بەخوا باڕاست بڵێم

ئەوە هەموی تەفرەدانبو

بەڵام ئێستا بودجە خۆشبێ

کوا کەی خەبات باوی ماوە

خوای دەکرد سلێمانی و هەولێر

تەواوی خاکی کوردستان

وەك کەرکوك داگیر کراوە....

.................................

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە