رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


گۆڕان لە هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنەوە بەرەو ئەزموونی دەسەڵات

Friday, 16/05/2014, 12:00

1775 بینراوە





بزوتنەەی گۆڕان کە بە هێزێکی جەماوەری ناسراوە چوار ساڵی قۆناغی ئۆپۆزیسیۆن بوونی خۆی بە سەرکەوتوویی تێ پەڕاندوو ئێستا بەرەو قۆناغی دەوڵەتداری دەڕوات. زۆر هێزو لایەن گرەویان لەسەر ئەوە دەکرد کەوا گۆڕان بەرگەی چوار ساڵی ئۆپۆزیسیۆن بوون ناگرێت و لە هەڵبژاردنەکانی ٣٠ ی حوزەیران جەماوەرەکەی لێ ی دەتەکێتەوەو ئەو دەنگانە ناهێنێتەوە کە لە هەڵبژاردنەکانی ٢١ ئەیلولی پاردا هێنابووی کەچی خۆشبەختانە بزوتنەوەی گۆڕان توانی دەنگەکانی خۆی بپارێزێت و وەکو هێزی دووەم لەسەر ئاستی هەرێم بمێنێتەوە.
قۆناغی ئۆپۆزیسیۆن بوون بۆ گۆڕان دەرفەتێکی زۆر کاریگەرو زێڕین بوو بۆ گەشە کردنی ئەو بزوتنەوەیەو ڕیشە داکوتانی لەناو تێکڕای چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا ، چونکە بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵسوڕاوەکانی بە تایبەتی کەسی یەکەمی ئەو بزوتنەوەیە کە خاوەنی مێژوویەکی پڕ ئەزمون و لەهەمان کاتدا خاوەنی کاریزمایەکی بەهێزی ناو کۆمەڵگای کوردیە توانی زۆر سەرکەوتوانە جەماوەری ناڕازی لەدەسەڵاتی کوردی ئاراستە بکات بەرەو ئازادی دیموکراسی و ئاشنا کردنیان بە مافە نیشتمانی نەتەوەکانی خۆیان.
بەڵام ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان بە قۆناغێکی زۆر هەستیاروچارە نووس سازدا تێ دەپەڕێت. چونکە کاری ئۆپۆزیسیۆن بوون زۆر ئاسانترو بێ کێشەو قەیرانترە لە کاری حوکومڕانی.
بزوتنەوەی گۆڕان کە ئێستا خۆی ئامادە کردووە کە بچێتە ناو دەسەڵاتەوە لەلایە ن هەردوو حیزبی دەسەڵاتدارەوە بە دەیان داوی بۆ نراوەتەوە بۆ ئەوەی ئەو هێزوپاڵپشتە جەماوەریەی کە لە قۆناغی ئۆپۆزیسیۆن بونیەوە بەدەستی هێنابوو لە قۆناغی دەسەڵاتداریەتیدا لە دەستی بدات.
هەردوو حیزبی دەسەلاتدار بە تایبەتی پارتی دەستێکی باڵای هەیە لە گەندەڵ کردن و دەستە مۆ کردنی ئەندامانی پارت و لایەنەکانی بەشداربووی کابینەی حکومەت .
لە ئەزمونی حوکمڕانی چەند ساڵی ڕابوردوودا پارتی بە تایبەتی سەرۆکی حکومەت بەدەیان کادری لایەنەکانی بەشداربووی حکومەتی لەڕێگەی پێدانی زەوی و خانوو وسەیارەو دەفتەرەدۆلارەوە دەستەمۆ کردووەو وەلای کڕیوون و لەکاتی پێویستدا سوودی لێوەرگرتوون و بەکاری هێناون.
بزوتنەوەی گۆڕان لە چوار ساڵی داهاتوودا دەکەوێتە نێوان بەرداشی پارتی و کوتەکی یەکێ تیەوە، واتە بە عەرەبی دەکەوێتە نێوان (المگرقە والسندان)
لە چوار ساڵی حکومڕانی بزوتنەوەی گۆڕاندا پارتی هەڵەی ستراتیژی بە گۆڕان دەکات و یەکێتیش کوتەک لەسەری دەسدات واتە بەرڕەخنەی دەدات و جەماوەری لێ هان دەدات.
ئەو هەڵانە چین پارتی بەگۆڕانیان دەکات ؟
پارتی هەرگیز ناتوانێت بە قەبارەی مێرولەیەك هەڵوێستە نیشتمانی نەتەوەیی یەکانی بەرەوباشە بگۆڕێت واتە هەڵوێستی پارتی لەم دوو بوارەدا نەگۆڕە.
پارتی لەبواری چاکسازیدا و بنبڕکردنی گەندەڵیدا نەك هەر هەنگاو بۆ پێشەوە نانێت بگرە هەوڵدەدات دام و دەزگا حکومیەکان زیاتر گەندەڵ بکات بۆ ئەوەی بۆ جەماوەری کوردستانی بسەلمێنێت نەوەك گۆڕان بگرە لە ئاسمانەوە خەڵك بهێنە ناتوانێت چاکسازی بکات و بە ر بە گەندەڵی بگرێت چونکە گەندەڵکردنی ئەم کۆمەڵگایە کارێکی سیستماتیکیە لەلایەن خودی پارتیەوەو هەمیشە بە سودی ئەو شکاوەتەوە.
پارتی هەوڵدەدات دۆسیەی ناوچە دابڕاوەکان و هەروەکو خۆی بمێنێتەوە تاوەکو نەبێتە دەست کەوتێکی نیشتمانی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان.
پارتی هەوڵ دەدات کەوا کادیرو ئەندام پەرلەمان وەزیرو بەڕێوەبەرە گشتیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێگەی پارەو شیرینی و بەخشیشەوە دەستەمۆ بکات و وەلایان بکڕێت و گەندەڵیان بکات .
دۆسیەی نەوت و داهاتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان نەوەك لەم چوار ساڵەدا بەڵکو هەتا ماوەیەکی نادیار لەژێر دەستی پارتی و لە جانتاکەی ئاشتی هەورامیدا دەمێنێتەوە.
پارتی هەوڵدەدات بزوتنەوەی گۆڕان بەکار بهێنێت بۆ مەرامە حیزبی و ستراتیژیەکانی خۆی.
واتە پارتی ناهێڵێت بزوتنەوەی گۆڕان هیچ کامێك لەو پاکێجە چاکسازیانەی کە لە قۆناغی ئۆپۆزیسیۆن بونیداو لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا بە جەماوەرەکەی خۆی دابووی بچێتە بواری جێبەجی کردنەوە ئەویش بۆ ئەوەی گۆڕان نەبێتە سومبلێك بۆ چاکسازی و لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا نەبێتە هێزی یەکەم.
ئەی لەم نێوەندەدا یەکێتی چ ڕۆڵێك دەبینێت ؟

یەکێتی وەکو حیزبێکی بریندار و پڕ لە قەیران بەهۆی پاشکۆ بونیەوە بە پارتی لەدوای جیابوونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لێ ی لە ساڵی ٢٠٠٩ وە ئەو حیزبە واتە یەکێتی ڕۆژ بەڕۆژ کێرڤی جەماوەری بۆ خوارەوە بووە بە جۆرێك لە هەڵبژاردنەکانی ٢١ی ئەیلولی پار ١٨ کورسی پەرلەمانی هێناو لە هێزی دووەمەوە بوە هێزی سێ یەم .
یەکێتی بەو هەموو قەیرانەوە هێشتا بەرگری دەکات و هەوڵ دەدات جارێکی تر هەڵسێتەوەو ببێتەوە بە حیزبی دووەم .
یەکێتی بزوتنەوە ی گۆڕان بە سەرچاوەو هۆکاری سەرەکی شکستەکانی خۆی دەزانێت هەربۆیە بۆ دەرفەتێکی گونجاو دەگەڕێت کەوا تۆڵەی خۆیی لێ بکاتەوە.
یەکێتی لە چوار ساڵی داهاتوودا ئەگەر چی بەشداری حکومەتە بەلام زۆر بەووردی چاودێری هەڵوێست و هەنگاوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات لە حکومڕانیدا بەتایبەتی لەو هەڵوێستانەیدا کەوا لە ڕابوردوودا گۆڕان یەکێتی تۆمەتبار دەکرد بە پاشکۆبوونی پارتی.
واتە یەکێتی چاودێری بزوتنەوەی گۆڕان دەکات بۆ ئەوەی بزانێت ئایا ئەو داواکاریە نیشتمانی نەتەوەیی یانە و وەهەروەها ئەو خزمەتگوزاریانەی کە لەقۆناغی ئۆپۆزیسیۆن بوونیدا بانگەشەی بۆ دەکردن تا چ ڕادەیەك خۆی بە پراکتیکی کاریان لەسەر دەکات و جێ بەجێ یان دەکات ، یاخود تا چ ڕادەیەك لە بەرلەماندا پرۆژەو پاکێجەکانی چاکسازی کاریان لەسەر دەکەن.
لەچوارساڵی داهاتوودا یەکێتی وەکو چەکوشێکی قورس وچاوێکی ئێشکگر دەبێت بۆ سەر بزوتنەوەی گۆڕان لەکاری پەرلەمانی حکومیدا.

ئەی دەبێت بزوتنەوەی گۆڕان چی بکات ؟
هەروەکو لەسەروە باسمان کرد کەوا بزوتنەوەی گۆڕان بە قۆناغێکی زۆر هەستیاردا تێ پەڕ دەبێت ئەویش قۆناغی حوکمڕانی یە.
چوار ساڵی داهاتووی کابینەی هەشتەم بۆ بزوتنەوەی گۆڕان قۆناغێکی چارەنووس ساز دەبێت و ڕووبەڕووی قەیران و تەنگژەی زۆر سەخت و کاریگەر دەبێتەوە . بۆیە بەڕای من ئەرکی سەرجەم کادیرو هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان ۆر سەخت و مێژوویی و نیشتمانی دەبێت . گۆڕان لەناودەسەڵاتێکی بۆگەن و گەندەڵدا حوکمڕانی دەکات دەستورو یاساو سیستەم لەم دەسەڵاتەدا بەهیچ جۆرێك بوونی نیە بۆیە بەڕای من چارەنووسی بزوتنەوەی گۆڕان لەدوو حاڵەت بەدەرنابێت.
یان دەبێت پابەندی ئەو بەڵێنانە بێت کە لە کاتی ئۆپۆزیسیۆن بوونیدا و لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا بە جەماوەری کوردستانی دابوو بۆ چاکسازی کردن و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەکاتی بەشدار بوونی لە حکوومەت کە ئەمەش ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕی دەوێت لەگەڵ گەندەڵکاراندا.
یاخود دەبێت وەکو یەکێتی نیشتمانی کوردستان ببێتە پاشکۆی پارتی و هەرچی ئەو ووتی دەست بەسنگیەوە بگرێت وبەشداری ئەو هەموو گەندەڵیانە بکات کە ٢٣ ساڵە ئەم هەرێمەی گەیاندۆتە لێواری مەرگ.
ئەگەر گۆڕان بیەوێت ئەگەری یەکەم هەڵبژێرێت واتە چاکسازی و خزمەتی جەماوەر دەبێت ئەگەر پێ ی نەکراو شکستی هێنا ئامادە بێت لە حکومەت بکشێتەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بەر سزای گەل و جەماوەر نەکەوێت و شکست نەخوات.
خۆ ئەگەر ویستی ئەگەری دووەم هەڵبژێرێت و ببێتە برابەشی گەندەڵیەکانی دەسەڵات من دڵنیام کە وا چارەنووسی لە یەکێتی نیشتمانی باشتر نابێت. یەکێتی بە پارەوبۆدجەو پشکی نەوت و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەندامەکانی خۆی هێشتۆتەوە گۆڕان ئەوەیشی نیە هەموو جەماوەرەکەی لێ ی دەکشێتەوە.
بۆیە پەیامم بۆ هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کابینەی داهاتوودا ئەوەیە کەوا ئەرکێکی زۆر سەخت و قورسیان لە ئەستۆدایە ئەرکی ئەوان تەنها ئەرکی بزوتنەوەکەیان نیە بەڵکو ئەرکێکی جەمارەوەری نیشتمانی نەتەوەیی یە وەرچەرخانێکی مێژوویی یە لە بواری دیموکراسی و چاکسازیدا
لەبەر ئەوە دەبێت لە ئاستی ئەو بەرپرسارێتیەدا بن کە پێ یان دەسپێررێت و بەهیچ شێوەیەك سازش نەکەن لەسەر مافە نیشتمانی نەتەوەیی یەکانی میللەتی کوردو بەپارەو دەستکەوت و بەخشیشەکانی حیزبەکانی دەسەلات فریو نەخۆن و وەلای خۆیان نەفرۆشن و نەبن بەو داوانەوە کەوا دەسەلات بۆیانی داناون.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە