دۆخی عیراق/ رۆژهه ڵاتی ناوه راست/ سه ربه خۆی کوردستان!

Saturday, 05/01/2013, 12:00

2109 بینراوە








له چوارچێوه ی عیراقی له حیم کراوی ئیمڕۆ، ناکۆکیه کانو ناته بایه کانی نێوان پێکهاته کانی عیراقی فیدراڵ، له بازنه ی کۆبونه وه داخراوه کانی نێوان قه واره سیاسیه کانو هۆلێ په رله مان، گٶڕاوه و به موزاهه راتو گوازراوه ته وه سه ر شه قامه کانی چه ند شارێکی عیراق،که زیاتر به ناوچه ی سونه کان پێناسه ده کرێن. سه ره رای چه ند داوایه کی خۆپێشانده ران که بریتیه له گٶرینی چه ند بڕگه یه کی ده ستوری وه کو ماده ی چواری ئیرهاب ، ئازاد کردنی زیندانیه کانو به تایبه تی زیندانیانی ئافره ت، گٶڕینی مالکی و چه ند داوایه کی تر. وه به گوێره ی میدیا لۆکه ڵیه کان ئاماژه ی پێده که ن وه کو چاره سه رێک، مالێکی پێشنیاری هه ڵوه شاندنه وه ی حکومه تو په رله مانی کردوه.
هه ڵوه شاندنه وه ی حکومه تی ناوه ند و په رله مان، مه ترسی چه ند ئه گه رێکی هه یه بۆ پرسی کورد.ئه م تاکڕه وه یه ی مالکی له به رێوه بردنی حوکمو به کارهێنانی ده سه ڵاته کانی، ئه گه ری ئه وه ی دروست کرده وه ،که به شێک له شیعه و باڵی عیلمانیه که ی، له گه ڵ سونه کان رێکبکه ون، له ئه نجامدا توانای ئه وه یان هه بێ حکومه تی زۆرینه دروست بکه ن، به بێ پشتیوانی هاوپه یمانیه تی کورد، که له ئه نجامدا کورد له پرۆسه ی سیاسی عیراق وه ده ربهێننو بکه ونه خۆیان بۆ دژایه تی پرسی کورد.
ئه گه رێکی که ئه وه یه، دوباره شیعه بێته وه سه ر حوکم، به حوکمی ئه وه ی ٦٥% پێکها ته ی دانیشتوانی عیراقن، ئه گه ر سه ره ڕای ناکۆکیه کان و ته که تولاتی ناوه وه ی خۆیان، په نا بۆ مه رجه عیه ت ببه ن، له دژی سونه یه کبگڕن، کۆکبن له سه ر ئه وه ی مالیکی واجیهه نه بێت، له م حاڵه ته دا بۆ کورد هه مان سیناریۆ خۆی دوباره ده کاته وه.
له رودانی هه ردو ئه گه ر بێگومان چاوه ڕوان ده کرێ دوباره ده ستکاری ده ستوری عیراقی بکرێت، به تایبه تی ماده ی ١٤٠ وه بێگومان ئه زمونی میلله تی کورد به درێژای میێژو ئه وه ی ده رخستوه که هه ردو پێکهاته هه ڵوێستیان چی بوه به رامبه ربه پرسی کورد و ماده ی ١٤٠.
ئه گه ره کی تریش هه یه، که عیراق دابه ش بکرێ به سه ر سێ ناوچه ی سه ره کی، کوردو سونه و شیعه. به ڵام ئه مه ئه گه رێکی لاوازه، چونکه هه ردو لا سونه و شیعه ش له گه ڵ دابه شکردنی عیراقدا نیین، وه پێیانوایه ئه مه ده چێته قاڵبی خه یانه تی نیشتامانی به رامبه ر عیراقو نه ته وه ی عه ره ب، وه هه تا ئێستاش به فه رمی داوای ئقلیمی سه ر به خۆیان نه کردوه.
له سه ر ئاستی عیراق: ئه و بارو دۆخه ی ئێستای عیراق، فرسه تێکی تری بۆ کورد هه ڵخستوه که پێداگری بکا له داوا ره واکان، ئه مه ش بێگومان ده بێ لێپرسراوه ده سه ڵاتداره کورده کانی به غدا و هه رێم و سه رۆکی ئۆپۆزسیۆن هه مو میدیاو چالاکاوانی مه ده نی و رێکخراوه پیشه یه کان و مه ده نیه کان به هه مویان، هه و ڵبده ن ته کانێ به بزوتنه وی میللی کورد بده ن به و ئاراسته یه، ئه مه بێگومان مه ترسی ئه وه ی هه یه که له خزمه تی به رژه وه ندیه تایبه تیه کان نه بێ، به ڵام به بێشک له خزمه تی به رژه وه ندی گشتی و پرسی کورده له باشور، دوباره چاوه رێ نه که ن که باردۆخه که هێوربیته وه، ئینجا دوباره حکومه تی عیراق خۆی به هێز بکاو ئینجا دوباره هێرشبکه نه سه ر کوردو شه رتو شروتی خۆیان فه رز بکه ن.
له سه ر ئاستی ناوچه که:ئه وبارو دۆخه ی ئیمرۆ بۆ کورد دروست بوه له ناوچه ی رۆژ هه لاتی ناوه راست، هه لێکی مێژویه و دوباره نابێته وه، به تایبه تی له عیراق، سوریا، ئێران و شانبه شانی به هێزی بزوتنه وه ی کورد له تورکیا، فرسه تێکی زێرینی هێناوه ته پێش، بۆ ئاراسته کردنی بزوتنه وه ی رزگاری هه ر چوار پارچه، به یه ک ئارسته و به ستنه وه ی بزوتنه وه کان به یه کتری و کۆبونه وه له ژێر یه ک ئاڵاو، یه ک قه واره ی سیاسی و پێداگرتن له سه ر یه ک داوا بێ سازشکردن " سه ربه خۆی و دامه زراندنی کیانی سیاسی سه ر به خۆی میلله تی کورد" ئه مه تاکه چاره سه ری ئه زه لیه بۆ چاره کردنی پرسی کورد له ناوچه که و بۆ ئه وقۆناغه ی میلله تی کورد که به قۆناغی بزوتنه وه ی رزگاری پێناسه ده کرێ.له وه تێده گه م که ئه مه پرۆسه یه کی ئاسان نیه،له هه مانکاتدا مه حاڵێش نیه، ئه گه ر کاری بۆ بکرێ.
به ڵام به شێوه یه کی گشتی سه رکرده کورده کانی ئیمڕۆ،که رۆڵیان هه یه له گٶڕه پانی سیاسی کوردستان، به تایبه تی له باشور، چاوه رێی ئه وه یان لێناکرێ هه ڵوێستی راست بنوێنن. سازش بکه ن له سه ر به رژه وه ندیه تایبه تیه کان و شه خسیه کان، بازرگانیه تی نه وتو دۆلارو بزنز، به رامبه ر به ته کاندانی بزوتنه وه ی رزگاری میلله ته که مان به ئاراسته ی راست، له ده ستدانی ئه و فرسه ته. تاوانێکی زۆر گه وره یه ده رهه ق به میلله تی کورد ده کرێو بێگومان له مێژودا تومار ده کرێ، لێپرسراوه تیه که ی ده که وێته ئه ستۆی ئه وانو،هه مو میدیاو نوسه ران و رۆشه نبیرانی که ده ره ک به و مه سه له یه ده که نو لێی بێده نگن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە