بانگەوازێك بۆ رۆشنبیران و سیاسەتمەداران و پێشمەرگەكان و ... هتد

Monday, 13/08/2012, 12:00

1295 بینراوە


بەڕێزان شەڕى ناوخۆ كارەساتێكى گەورەیە و بەرۆكى كوردى گرتووە ، لە ناسكترین چركە ساتەكان و هەستیارترین هەل و قۆناغى مژوویدا ،گەورەترین مەترسى بۆ سەر چارەنووسى كوردستان دروست كردوە ، بۆیە پێویستە لەم دیاردە نا شارستانییە بكۆڵینەوە هۆكار و چارەسەرییەكانى بە شێوەیەكى ورد دەست نیشان بكەین ، لەم بارەیەوە خەریكى توێژینەوەیەكى ئەكادیمیم ، داوا لە هەموو بەڕێزێك دەكەم ، هەر لە رۆشنبیر و سیاسەتمەدار و پێشمەرگەكان و هەركەسێك كە دۆكیومێنێك ، سەرچاوەیەكى بە پێز ، ییرەوەریەك ، رووداوێكى لەو بارەیەوە بینیوە ، یاخود لە هەر شەرَیكدا ، یا كردارێكى سیاسیدا بەشدارى كردوە ، تكایە ئەگەر بكرێت بۆمان بنێرێت ، زۆر سوپاسى دەكەین ، دڵنیابن هەر كەسێك ئارەزوو نەكات ناوى ناهێنم ، بە پێچەوانەوەش هەر كەسێك بیەوێت بە شانازییەوە ، ناوى وەكو سەرچاوەیەك تۆماردەكەم ، ئاگادارى بەڕێزیشتان دەكەمەوە ، كەوا هیچ بابەتێك لەم توێژینەوە بەكارناهێنرێت ، تەنها دواى ڵێكۆڵینەوە نەبێت لە راستى و دروستى زانیاریەكان، هاوكارى كردنتان خزمەتێكى گەورە ...

دەتوانن بابەتەكانتان لە رێگاى ئەو ئیمیڵەوە بۆم بنێرن ، یاخود لەرێگاى هەر كەسێك بێت بیگەیەنێتە دەستم .

[email protected]

د.كامەران مەنتك

13\8\2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە