توشبوون بەنەخۆشى ژێرپەنجە لەدەربەندیخان ڕوولە زیاد بوونە؟!!

Tuesday, 28/05/2013, 12:00

2925 بینراوە







نەخۆشى شێرپەنجە" گەشەكردنێكى نائاسایى خانەكانى لەشە كەبەهۆیەوە خانەكان بەشێوەبەكى زۆر خێرا زیاد دەكەن و لەكۆنترۆڵ دەردەچن" لەشى مرۆڤ لەچەندین تریلوێن خانە پێكهاتووە كەبەیەكەوە كاردەكەن, لەنەخۆشى شێرپەنجەدا یەكێك لەوخانانە لەوەڵامدانەوەى ئاسایى دەوەستێت بۆ ئەو فرمانانەى ئاراستەى دەكرێت سەبارەت بەگەشەكردنى خانەكانەكە یاوەستانى گەشە, یاخود مردنى خانەكە, شێرپەنجە توشى هەمووتەمەنەكانى مرۆڤ دەبێت, تەنانەت كۆرپەلە لەناو سكى دایكیدا, بەڵام ڕێژەى توشبوون لەگەڵ زۆربوونى تەمەندا زیاد دەكات, مردن بەهۆى شێرپەنجە ڕێژەى (%13)ى مردوان لەسەر ئاستى جیهان پێك دەهێنێت.

بەپێى نوسراوێكى نەخۆشخانەى هیوا كەوێنەیەكى بۆ ناوەندى گەرمیانى كۆمەڵەى كوردستانێكى سەوز نێردراوە, تیایدا ئامارى توشبوان بەنەخۆشى شێرپەنجەلە قەزایى دەربەندیخانى سەربەپارێزگاى سلێمانى دەخاتە ڕوو كە تا (23/4/2013) لەنەخۆشخانەى هیوا ژمارەى توشبوان بریتیەلە (171)نەخۆش كەبەپێى ئامارەكە (117)نەخۆش نەخۆشى شێرپەنجەى جۆراو جۆریان هەیە و (54)نەخۆشى (ناشێرپەنجەیین) لەكاتێكدا ئەم ئامارە تەنیا ئەوە دەخاتە ڕوو كە نەخۆشەكان لەئێستادا لەژیانداماوون, بۆیە ڕێژەى ئەو نەخۆشانەش نەزانراوە كە تووشى ئەو نەخۆشیە بوون و ئێستا لە ژیاندا نەماون,ئەگەر ئەو ڕێژەیەشى نەخرێتەسەر ئەوا ئەو ڕێژەى كە نەخۆشخانەى هیوا خستوویەتیە ڕوو ڕێژەیەكى تەواو زۆرە.. ئەو ڕێژەیەش بەردەوام بەرەو زیادبوون دەڕوات وەك سەرچاوە زانستیەكان دەریان خستووە ئەو نەخۆشیە دەبێت بە بۆماوە و نەوەكاتى دواترى ئەو نەخۆشە توشى هەمان نەخۆشى دەبن, پیسبونى ژینگەش هۆكارێكى سەرەكیە بەتووشبوون بەو نەخۆشیە كەلاى زۆرمان ئاشكرایە ژینگەى دەربەندیخانیش ژینگەیەكى پاك نیە بەهۆى بوونى چەندین كارگەى بەرد و گەچ كە لەناوچەى نیشتەجێ بوونەوە نزیكن و هەندێكیشان دەكەونە ناوچەى نیشتەجێ بوونەوە.. بەپێى ئەو پشكنینانەى كە بۆ ئاوى خواردنەوەى دەربەندیخانیش كراوە ئاوەكە شیاو نیە بۆ خواردنەوە, كەپیسبوونى ئاوى خواردنەوە و هەوا و پیسبوونى ژینگەى شارەكە بەگشتى هۆكارن بۆ تووشبوون بەم نەخۆشیە. ئەمەش نیگەرانى رێكخراوەژینگە پارێزیەكانى ئەم ناوچەیەى لێ كەوتووەتەوە كە حكومەتى هەرێمى كوردستان و بەتایبەت دەستەى پاراستن و چاككردنى ژینگەى هەرێم كە كەمتەرخەم بوون لەلەئاست كەم كردنەوەى كێشە ژینگەییەكانى قەزایى دەربەندیخان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە