بۆ یه‌که‌م جار ژنانی کورد بی پیاو راوێژیان له‌گه‌ڵ خۆیان کرد
Monday, 10/05/2010, 12:00
1903 بینراوە
هه‌ر چی دین ویاسایه‌کی دژ به‌ژن و زۆرکاری له‌سه‌ر ژنانهتا ههنووکههاتوهو به‌رێوه‌ده‌چێت له‌لایان پیاو و خۆای پیاوان هێندراوهو نێردراوه. هه‌ر پیاوانیش بوون له‌سه‌ر ژنان له‌کۆمه‌ڵگادا دایانبه‌زاندوه و جێبه‌جیان کردوه. ئه‌گه‌ر دزێوترینی ئه‌و زۆرکاریانهوهک سه‌نگه‌سار و ده‌ست درێژی و لاقه‌ی به‌زۆری (په‌لاماری سیکسی) له‌کاتی به‌ر له‌کوشتنیان ، ئه‌وه‌هه‌ر پیاو بوهقۆڵکهی ههڵقهندوهوهبهر به‌ردی داون و هه‌ر پیاوهکاتی بریاردانی کوشتنیان (کچان) بۆ ئه‌وه‌ی کهنهچنهبهههشتهکهی خوای پیاوان به‌زۆری ده‌ست درێژیان بۆ کردوون و ده یکهن بۆیهپیاو ناتوانی و پێناکری به‌راستی رزگاریده‌ر و راوێژکاری له‌دڵه‌وه‌ی ژنان بێت له‌و روانگه‌وه وله‌و سوێنگهوه منیش وه‌ک پیاو هیچ ناخوازم له‌خۆم بفشم و خۆم ههڵکێشـم و له‌ژنان زیاتر بۆ ئازادیان سینگم دهرپهرێنم به‌ڵام به چه‌ند وشه‌یه‌ک له‌م بارهوهکهبۆ یه‌که‌مجار له‌کوردستان ژنان وه‌ک خۆیان و له روانگه‌ی خۆیان و بۆ خۆیان کهوتنهراوێژ کردن له‌سه‌ر خۆیان ، پیرۆزبایان پێ‌بڵێم .
تا ئیستا ته‌واوی حیزب و کۆر و کۆمه‌ڵه‌کوردیه‌کان له‌راست و چه‌پ و دیندار و بێ دینهوهدامهزرێنهر و به‌رێوه‌به‌ریان پیاو بوون وه‌ئه‌گه‌ر لێره‌و له‌وێ تاق‌و لۆقیهکیان ژن و کچ بۆ ئامانجی سیاسی و ده‌سه‌ڵات خوازی له‌ناو خۆیاندا جار و بار نیشان دابێ و کۆنفرانس و یهکهیهتیان بۆ ساز دابن وه‌ته‌نانه‌ت گه‌ر به‌هێندێک ژن و کچیشیان به‌رێوه‌برد بێ ، ئهوهلهناخی خۆیدا وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌کی سیاسی و رێکخراوه‌یی و بۆ ئامانجی سیاسی و رێکخراوه‌یی که‌ڵکیان لێوه‌رگرتوه. هه‌موو حیزب و رێکخراوه‌کان به‌تایبه‌ت له‌رۆژی ژن دا زیاتر باس له‌ژن ، وه‌ک ژن نیوه‌ی کۆمه‌ڵ و دایکی نیوه‌ی تر و هاوسه‌ری نیوه‌ی تر و باوکی هیندێک و برای هیندێکی ترن. به‌و پێ یه ئه‌گه‌ر زۆری وه‌دوو بکه‌وین و لێبکۆڵینهوهلهههر کۆمه‌ڵێکدا راده‌ی سه‌ر ژماری ژن لهوانهیهخۆێ له%75 کۆمه‌ڵگا بدات به‌تایبه‌ت که‌چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان له‌ناو کۆمه‌ڵ له‌هه‌موان زیاتر گورزی ژنان ههڵدهسوورێنن و له‌هه‌موان زیاتر خۆیان بهدمراستی ژنان داده‌نێن چ حیزبه‌کانیان و چ ده‌وله‌ته‌کانیان که‌ده‌سه‌ڵاتیان وه‌ده‌ست که‌وت بۆ وێنه‌له سۆڤییه‌ت و چینی به‌رێ و کوبای ئێستا نهمادیت و نایبینین که‌یه‌ک له‌سێ ی ئه‌ندامانی سه‌ر و خوارێیان ژن یان کچ بن باس هه‌ر له‌سه‌رکردایه‌تی ناکه‌ین . بڵه‌ی دوای 35 ساڵ لهکووبایهئهگهر ئه‌و بۆچووونهراست با نه‌ده‌بوو ئێستا زیاتر له500 ژن و کچ سه‌رکرده‌و به‌رێوه‌به‌ر له‌و وڵاتهههبان و کچی کاسترۆش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئهمیرکهی لهئامریکایهزاڵهزاڵی نه‌هاتبا. بهداخهوهبهشێکی زۆری پیاوان بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی پێشوو کووبایهکهچوون و ده‌چن باس له‌هه‌رزانی له‌ش فرۆشی و سیکسی کچ و ژنانی ئه‌و وڵاتانه‌یان ده‌کرد و ده‌یکه‌ن . ئه‌وه‌ش به‌و واتایهنیهکهژن له‌وڵاتانی رۆژ ئاوایی هاوشانی پیاوانن . تاکوو له‌هه‌ر کۆر و کۆمهڵێدا ژن و پیاو له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا له‌کۆمه‌ڵگا شان به‌شانی یه‌ک نه‌بن. نه‌ژن له‌ده‌ست پیاو ئاسوودهدهبێت و نهپیاویش له‌ده‌ست ژن. جا که‌ئه‌و هاو شانیهو یهکسانیهبهینی ژن و پیاو پێگه‌یشت و ژن و پیاو لهخۆناسینی خۆیان بگهنهئهو راده‌یه‌ی که‌هه‌ر یه‌کیان وه‌ک خۆی ، خۆی بناسێت و هه‌ر لایه‌کیان وه‌ک یه‌ک له‌یه‌کتر که‌ڵک وه‌رگرن و یه‌کسان له‌گه‌ڵ یه‌کتر تێر و ته‌سه‌ل بن . راستی و درووستی مرۆڤ ئه‌و سات ده‌توانێ ئهوهبسهلمێنێت.
بۆ یه‌که‌م جار له‌رێکه‌وتی 24 و 25 ی مانگی ئاوریل له‌ئامه‌دی باکووری کوردستان له‌سه‌ر داوای ژنهههڵکهوتووی کورد له‌یلا زانا و رێکخراوی تێوگهری ژنانی ئازاد و دێمۆکرات به‌به‌شداری 150 ژن له‌هه‌موو قۆژبنی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ زۆر رێک و پێک ودوور لهچاوهدێری و به‌رێوه‌به‌ری و دمراستی و هه‌ڵپه‌ره‌ستی پیاو ده‌رد و مه‌رگ و ویست و ئاره‌زوو جه‌ورو زۆر و جیگه‌و پێگه‌یان و بوون و نه‌بوونیان له‌کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له‌سه‌ر خۆیان و له‌گه‌ڵ خۆیان راوێژیان کرد به‌بروای من یه‌کێک له‌هۆی هه‌ره‌گرینگی سه‌ر که‌وتنی ئه‌و کۆنفرانسهههر ئه‌وه‌بوو که‌ژنان هه‌ر خۆیان و وه‌ک خۆیان و بی پیاو له‌ژینگه‌یه‌کی ته‌واو ژنانهخهریکی ئێش و ئازار و هه‌لوێست و داهاتویان بوون.