230هەزار دینارى1800 كارمەندانى ئاسایشى فرۆكە خانە هەولێر دەبردرێت

Sunday, 21/08/2011, 12:00

1650 بینراوە


دواى زیادكردنى برى210هەزاردینار وەك دەرماڵەى خواردن بۆ هێزەكانى ناوخۆ ئاسایشى هێزەكانى زێرەڤانى هەرێمى كوردستان, برى230هەزاردینارى ئاسایشى فرۆكە خانەى نیودەوڵەتى هەولێر دەبرێت و دەبێت قەرەبۆى ئەو دەرمالەیەش بكەنەوە پارەى7مانگى رابردو بگەرێنەوە بۆ حكومەت.
سەرچاوەیەكى بەرپرسى لە ئاسایشى فرۆكە خانەى نیو دەوەڵەتى هەولێر بۆ دەزگاكانى راگەیاند گوتى "پێش ئەوەى 210هەزاردینار بۆ هێزەكانى ناوخۆ لەپەرلەمان قسەى لەسەر بكرێت, مانگانە دەرماڵەیەكى تایەبەتى كارمەندانى ئاسایشى فرۆكەخانە هەبوو برەكەى230هەزاردیناربوو, لەسەرتایى دورست بونتى فرۆكە خانە ئەم برە پارەیە وەك دەرماڵەى ئیشگیرى مانگانە دەدرا بەكارمەندانى ئاسایشى فرۆكەخانە. بەڵام لەدواى ئەوەى برى210هەزاردینار سەرف كراوە برى230هەزاردینارەكە برا.
گوتیشى "پێمان شتێكى ئاسایى بوو بردرا لەبەرئەوەى برى210هەزاردینار لەبرى ئەو 230هەزاردینارە مانگانە ئەدرێت بەڵام لەهەمووى سەیرتر ئەوەیە ئەو دەرمالە ى كەپێشتر وەرمان گرتوە كە برەكەى230هەزاردیناربوە داوامان لێ دەكەن لە1-1-2011بۆمیرەى ئاسایش بگرێنەوە كە برەكەى دەكاتە900هەزاردینار.
رونیشى كردەوە فرۆكە خانەى هەولێر1800كارمەندى هەیە لە هەركارمەندێك برى900هەزار دەگێرنەوە ئەمەش نیگەرانى لاى زۆربەى كارمەندەكان دورست كردوە,
لەلایەكى تر دلێر تاریق وەتەبێژى وەزارەتى داریاى حكومەتى هەرێمى كوردستان بۆ دەزگانى راگەیاند گوتى "بەپێى فەرمانێكى وەزارەتى دارایى نابێت دوو دەرماڵە سەرف بكرێت لەیەك كاتدا, بەڵام ئەوەى بۆئەوان سەرف كراوە پێشتر دەرماڵە نەبوە بەڵكو پاداشتێك بوە لەبرى ئەوەى كە ئەو كارمەندانە ئیشگرى شەوانەیان هەیە.ئەگەر وەزارەتى دارایى هیچ رێنماێكى دەرنەكردوە بۆبرینى ئەو230هەزاردینارە یاخود وەرگرتنەوەى ئەوبرەپارەیە.بەلًَكو ئەوە رەنگە تەنها فەرمانێكى خۆیان بێت.
كارمەندێك لە ئاسایشى فرۆكە خانەى نیو دەوەڵەتى هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە