ساڵیادى رۆژنامە نووسان و سەرنجێك !

Thursday, 22/04/2010, 12:00

973 بینراوە


بەبۆنەى ساڵیادی (112) ساڵەى رۆژنامە گەرى كوردى پیرۆزباییەكى گەرم ئاراستەى رۆژنامە نووسانى كوردستان دەكەم بەتایبەتى ئەوانەى داكۆكى لە ئازادی رۆژنامەگەری لەكوردستاندا دەكەن .
وەك نەریتێك هەموو ساڵێك لەیادی رۆژنامەگەرى كوردی سەندیكاى رۆژنامە نووسان هەڵدەستێ بەسازدانی چەند چالاكییەك بۆ یادكردنەوەى ساڵوەگەرى رۆژنامە نووسی یادی بەهەشتى مقداد مدحت بەدرخان و رۆژنامەى كوردستان.
ئەوەى لێرەدا جێگاى سەرنجە سەندیكاى رۆژنامەنووسانی كوردستان لەم یادانەدا تەنها بانگهێشتى چەند كەسێك دەكات كە بەپەنجەى دەست دەژمێردرێن لە گشت كۆرو سمینارو یادەكان هەر ئەوەندەن ! ئەم ئەندامەى زۆرەى كە سەر بە سەندیكان لە زۆر لە چالاكی و كارەكانی سەندیكاكەیان بێئاگان لەبەر ئاگادار نەكردنەوەیان .
ئەمە بیجگە لە بێ بەرنامەیی لە دەسنیشانكردنی ئەوكەسانەى كە ریزیان لێدەگیرى لەو یادانە بەبێ گوى دانە كارو بەرهەموو ماندوو بوون ئەم پرۆسەیە بە هۆى بونی پەیوەندى محسوبیەت بەرێوە دەچێ!
دوا نمونەش رۆژى 21 /4 لە هەولێر رویدا.
ئەگەرباسى دابەشكدنی زەوى بكەین ئەوا لەزۆ لەكەنالەكانی راگەیاندن بڵاویۆوە كە چەندەهایان بە بەڵگەوە پێشتر زێتر لەجاریك سوودمەند بوون بەوەرگرتنی زەوى .
جا واپێویستە سەندیكاى رۆژنامەنووسان بەراستى وەك سێبەرێك بێت بۆ حەوانەوەى هەموو رۆژنامە نوسانى كردستان نەك سەندیكاى چەند كەسێك بێ لەسەرەتاى دامەزرادنییەوە.
لەبەر ئەم هۆیەش زۆرێك لە رۆژنامەنووسانى كوردستان ئەم سەندیكایە بەهى خۆیان نازانن پەنا دەبەنە بە دامەزرادنى كۆمەلەو ریكخراوى تر بۆ ئەوەى مافە كانیا بپارێزرى.چونكێ زۆریك لەرۆژنامەنووسان لێیان دراو تائێستا دەستگیر دەكرین هندێك نەبێ سەندیكا داكۆكیان لێناكات هەندێكیش بەگێرە شێوێن و تێكدەر ناو زەند دەكرێن هەروها تۆمەتى كاركردن بۆ ئەم لاو ئەو لا.
هیوا خوازین سەندیكاى رۆژنامەنووسان پەناگەیەك بێت بۆیان تەنیا جارێكیش بێت بە هەلبژاردن دەستەى گاركێرى نەقیب هەڵبژیردرى نەك بەلیست !!!!

*پەیامنێرى ئاژانسى دەنگووباسى كوەیتى (كونا) -هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە