له‌ به‌ر دزیی و گه‌نده‌ڵیی جوانی فوئاد مه‌عسوم، فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچووه‌

Friday, 07.17.2009, 12:00

3557 بینراوە


دكتۆر فواد مەعسوم سەرۆكى لیستى تەحالفى كوردستانى لە پەرلەمانى عێراق و ئەندامى مەكتەبى سیاسى یەكیتى نیشتمانى كوردستان لەوەتى بانگەشەى هەڵبژاردن دەستى پێكردوە فەقیرە حەوانەوەى نیە كەوتۆتە هەڵپە هەڵپە و راكە راكە لەم شارۆچكە بۆ ئەم شارۆچكە لەم دێ بۆ ئەو دێ تورەگەیەكى كردۆتە شان وەك سواڵكەرەكان رێزم هەیە بۆ سواڵكەر بۆیە دروست بوە لە ئەنجامى گەندەڵى ئەوان.كەوتۆتە پارانەوەو رجاكردن لە خەڵكى كوردستان بۆ كۆكردنەوەى دەنگ بۆ لیستى كوردستانى خەڵكى كوردستانیش گەندەڵى و دزیەكانتان چاك ئەزانن بۆیە بەزەییان بە سواڵكەرى وا نایەت ئەمانە تەنها بۆ بەرژەوەندى و پركردنى گیرفانى خۆیان هەڵپە هەڵپەیانە.پێم بڵێ دكتۆر فواد چیتكرد بۆ جێبەجێكردنى بریارى 140 تەبیعى هیچ,چیتكرد بۆ قەرە بوكردنەوەى 5 هزار گوندى خاپور كراوى كوردستان,چیتكرد بۆ قەرەبو كردنەوەى كەسوكارى182 هەزار ئەنفال,چیتكرد بۆ قەرەبو كردنەوەى كەسوكارى 5 هەزار كیمیا بارانكراوى هەڵبجەى شەهید,چیتكرد بۆ گواستنەوەى كرێكاران و فەرمانبەران و ئەندازیارانى كە لە ساڵى 1975 ەوە تا 2003 لەلایەن بەعسەوە تەرحیل كران تەبیعى هیچ شتێك لەمانە لە پەرلەمانى عێراق كارتان بۆ نەكردو هەر بە خەویش باستان لێوەى نەكردوە دانیشتنتان لە پەرلەمان بۆ پەرژەوەندیە تایبەتیەكانى خۆتان و گیرفان پركردنى خۆتان بووە بە خۆتانەوە تێرتان نە خوارد تا گەندەڵى كچەكانتانیشى گرتەوە ئەم سێ نوسراوەى لاى خوارەوە كە داواى دەستگیركردنى كچەكەى ئەكات كە كاتى خۆى وەزیرى گواستنەوە بووە خەڵكى كورستان كەسوكارى شەهیدان و ئەنفال كراوان سەیرى ئەم بەڵگانەى لاى خوارەوە بكەن كە چۆن هەیئەى نەزاهەى عێراقى دواى دەستگیركردنى جوان فواد مەعسوم ئەكات وەزیری گواستنەوەى عێراق لەبەر دزیەكانى دڵنیابن ئەگەر هەیئەى نەزاهە لە كوردستان هەبوایە هەموو كاربەدەستانى حوكومەتى كوردستان یەك كەسیان نەجاتى نەئەبوو لەبەر دزیكردن و گەندەڵیان هەموویان دەسگیر دەكران بەڵام لە حوكومەتى كوردستان كە هەمووى گەندەڵە چ گەندەڵیك بكرێت بە هەیئەى نەزاهە بۆیە خەڵكى كوردستان هەرگیزاو هەرگیز دەنگتان پێنادەن گەندەڵ و دزەكانى كوردستان دەگ خوا رورەشتان بكات بەرامبەر بە میللەت نەفرەتان لێبێت نەفرەت بۆ گەندەڵیتان

بۆ بینینی به‌ڵگه‌ له‌ سه‌ر فه‌رمانی گرتنی کچه‌که‌ی فوئاد مه‌عسوم، کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:
http://kurdistanpost.info/pdf_filer/Cuwan_fuwad_mesum.pdf


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 1)