ئەنفالى یەك و یەك دوو قسە

Wednesday, 03.06.2013, 12:00

1143 بینراوە






رەنگە قورس ترین وسەخت ترینى قۆناغەكانى ئەنفال قۆناغى یەكەم بێت ، لەو قۆناغەداكە رۆژنامەكانى بەعس سەرەتاكەیان بە 19ى 2 ى 1988 داناوە سوپاى عیراق بە هێزێكى بێژمارەوەپەلامارى سەرگەڵو بەرگەڵو ، دۆڵى جافەتى و مەرگەو بنگردو زۆر شوێنى دیكەى ئەو كوێستانەیان دا، لە چەند رۆژێكى كەمدا بەعس بەسوپایەكى دڕندەو بە زیاتر لە 10 فەوجى جاشى سوكەوەكە بەشێكیان بریتى بوون لەم فەوجانە" 20، 5، 2، 23، 37، 109، 81، 96، 51، 36" بەشێك لە ئامر فەوجەكانى ئەو فەوجانە بریتى بوون لە :
برایم مزورى فەوجى 20
خەلیل شرڤانى فەوجى 109
سادق زیرۆ هەركى فەوجى 36
تەحسین محەمەد رەشید زەنگەنە فەوجى 179
حەمە مەحمود ئیبراهیم فەوجى 26
خالید مەحمود فەوجى 96 و چەندینى تر ئەم فەوجانە رۆڵى زۆریان لە سەرخستنى كارەكەى بەعسا بینى بۆ ئەوەى بە خێراى بەڕێوە بچێت.
رۆژنامەكانى بەعس هەرزوو لە رۆژى 4- 3- 1988 بانگەشەى سەركەوتنى پرۆسەكەیان كرد چەند رۆژ بەر لەو مێژووە خەڵكێكى زۆر لەوناوچەیە سەرەڕاى بەفرو سەرماو سۆڵە روویان كردە سنورەكان بۆ خۆدەربازكردن لە رۆژى 4-3 لە چیاى خوڕ خوڕ بەفر كارێكى زۆر ستەمكارانەى بەو خەڵكە كرد و زۆر كەس لەو شاخە سەختانە رەقبوونەوەو هەڵتلان و شەهید بوون، بەفر ئەو رۆژانە زۆر ستەمكار بوو چونكە دەستى لەگەڵ بەعسا تێكەڵ كردبوو، تا 19ى 3 كەمەكومە شەڕو شۆڵ و بەرگرى هەر مابوو لەو ناوچانە بەڵام سەخترینى شەڕەكان لە 5 بۆ 6 رۆژ تێنەپەڕى بەعسیش هەر ئەوەى گەرەك بوو. شكانى پێشمەرگەى یەكێتى نیشتمانى لە ئەنفالى یەكدا و گرتنى سەرگەڵو بەرگەڵو هەروەها بڵاو كردنەوەى وێنەكان لەرۆژنامەكاندا كارى زۆرى كردە سەر خەڵكى كوردستان و بە سوودى بەعس كۆتاى هات لەو رۆژەدا.بڵاو كردنەوەى وێنەكان لەهاوكاریدا لە رۆژى 4-3- 1988 بۆ ئەوە بوو بەعس بڵێت ئێمە سەركردایەتیمان بەو چەند رۆژە كەمە گرت شوێنەكانى تر هەر بەرگە ناگرن.