(دەئۆف مەکە، لیوت بە لیوم تەڕمەکە، هەولیری نەبیت تامی ناکەم، وەیش وەیش، شیکەواو) ئه‌مه‌ سێکس کردنه‌، یان گۆرانی وتنه‌؟

Saturday, 02/10/2010, 12:00

5386 بینراوە


پەندێكی جوانی كوردەواری هەیە، كە دەڵێت (نان بۆ نانەوا گۆشت بۆ قەساب) دەمەوێ یەك راست بێمە سەر ناوەرۆكی بابەتەكەم كە ئەویش چەند پێشنیارێكەو ئاراستەی شانۆ کار وئەکتەر (کانیاو)ی ، دەكەم. پێش دەست پێك پێت دەڵێم خۆت دور بگرە لە کارە ناهونەر یەکان و کۆپیە کانیی هەڵکەوت زاهیر !!، دووەم بەر دەوام بە لەسەر شانۆ چون شانۆو ئەکتەر کاری تۆیە نەک گۆرانی وتن تۆو گۆرانی وتن کو جامەرحەبا؟
سەرەتا لەوە دەست پێدەكەم نازانم بۆچی هونەرمەندی كورد ئەوەندە زوو لە خۆبای دەبن و لە قالبی خۆیان دەردەچن، ئاخر من نازانم كامە قوتابخانەی هونەری هەیە لەم وڵاتە تاوەكو هونەرمەندمان بۆ بەرهەم بهێنێت و بە شێوەیەكی زانستی فێری گۆرانی بووبن، بەڵكو زۆرینەی گۆرانیبێژانی كورد لەسەر كۆپیەكی دەنگێكی توركی یان عەربی دێن دەست لە بنگوێیان دەنێن و دەست دەكەن بۆ گۆرانی گوتن و بڵاو كردنەوەی ئەلبومەكانیان.
سەیرتر ئەوەیە كاتێك سەیری ئەلبومی گۆرانیەكانیان دەكەین، دەبین چەند ئاوازێكی سواو لێكچوویان بەدوای یەكتردا داناوەو دەڵیێتەوە، كەچی كاتێك سەیری ئاوازەكان دەكەیت هەمووی كۆپی كراوی توركیی و عەرەبی و هیچی تر، كە لەم نووسینەمدا زیاتر قسە لەسەر کارە ناهونەر یە کانی هەڵکەوت زاهیر دەکەم کە چەندان سیدی کردوە لە لەیلا فەریقی وە بیگرە تا دەگاتە دواین کەسی کە ئەم کریستاڵ ناوەیە کە هەمو سیدی و ئاوازە کان لە ئەسڵدا عەرەبین ئەم تازەیان دەکاتەوە بە یەک ستایل دەیدات بە هەر یەکەیان بە کۆمەڵی وشەی هەست بزوین وەك (دە ئۆف مەکە ،لیوت بە لیوم تەڕ مەکە، بە قسەم کە تۆ شومەکە ، هەولیری نەبیت تامی ناکەم وەیش وەیش شیکەواوهیتر....،)و بە چەند ئاوازیکی عەرەبی دێنن كۆپی دەكەن و شیعرێكی بەبەردا دەکەن و بەدەنگی خۆیان بڵاوی دەکەنەوە .


ئێستا کەش(کریستاڵ) بێ ئەوەی توانای گۆرانی ووتنی هەبیت و تواناکانی خۆی لەم بوارە دا بدۆزیتەوە هاتوە بوارەکەی خۆی بیر کردوە کە ئەو شانۆ کار و ئەکتەرە نەك گۆرانی بێژ.. بەڵام
سەیرە !! لەوەش سەیر تر ئەوەیە ماوەیەكە دەبیستین و دەبینین هەڵکەوت زاهیر ئاواز دەداتە چەند گۆرانیبێژێكی تازە پێگەیشتووە بۆ ئەوەی ناوی لە تایتلی گۆرانییەكانیان بە زلی بنووسن یاخوود لە چەند بەرنامەیەكدا ناوی بهێنن، ئاخر ئەو گۆرانیانەش كە تۆ دەیدەی بەو هونەرمەندو هونەر دۆستانە هەموو ئاوازنەیە كە پێشتر بۆ گۆرانی بێژە عەرەبە کۆچ کردوە کان لە عەرەبیەوە وەرت گرتوون كەچی تازە بەسەر ئەو قوربەسەرانەی ساغ دەكەیتەوە.
بۆ نموونە گۆرانییە کانی دەشنی پێش کەش کار یان لۆکەی بەهرە دار یان باخان یان هەمو هونەر دۆستە کانی لەدەورەت کۆبونەوە یان چۆپی فەتاح یان ئەیوب علی یان پەیوەند جاف، هەمو بەر هەمەکانت کە لە شەریکە کۆپی کەرە کەت دەر دەچن یەك ئاوازنن و تەنها ریتمیان جیاوازە

من نازانم تێ ناگەم هێشتا (هەڵکەوت زاهیر) وەك ئاواز دانەریك كامل نەبووە كەچی دەستی داوەتە كاری ئاواز دانان، ئاخر تۆ تا ئێستا لە قۆناغی سەرەتای كاركردنی و پێویستە جارێ فێربیت نەك كاری ئاواز دانان دابڕێژیت !!! سەرەتا برۆ لای سەید ئەحمد رواندزی یان بورهان موفتی زادە یان ئەنوەر قەراخی یان مەزهەری خالقی یان ناسر رەزازی دەرس وەر بگرە ئینجا هەوڵ بۆ ئاواز دانان بدە، ئاخر توانای تۆ تەنها موسیك ژەنیە نەك ئاواز دانان ؟؟؟!!)بۆیە پی ناوتریت ئاواز دانەر چونکە هیچ بەر هەمیك یان ئاوازیکی نیە هی دەست و پەنجەی خۆی بێت، هەموی لە عەرەبی وەر گرتوە و جگە لەوەش ئاوازەکان هەموی یەک ئاوازە تەنها ریتم دەگۆریت .) بۆیە لێرەوە دیمە سەر ئەم کچە کە دەیەویت لە بواری گۆرانی وتن کار بکات پێی دەڵم زۆر بە هەڵە دا چویت باشتر وایە برۆیە بواری شانۆ کەت تەواو بکەیت نەك بیت بەو دەنگە گۆرانی بڵیت ئاخر نە ئەدا کردن نە دەنگ ت شیاو نیە بۆ گۆرانی وتن وە یان دە تەویت بە وشە هەست بزوینە کان وەیش وەیش هەستی گەنجان بۆ خۆت بەریت؟. یان دەتەویت تۆش وەك کچە خنجیلانە کانی تری هەڵکەوت زاهیر ببیتە راقیسە، پێشت دەڵێم بەر هەمە کانی هەڵکەوت تەنها بۆ سایتی فەیس بووك و یوتوبیە هیچی تر نیە .
بۆیە دەڵم داوای لێبوردن لە بینەرانی دراماکان بکە کە بەژدار بویت لە وێوە ناسیویانیت نەك ئەم جۆرە کارە ناهونەر یانە وەك ڤایرۆس بڵاو بکەیتەوە بە ناو گەنجانی وڵاتەکەمان و بە رەقسو سەماو لەشو لار وشە سیکسیە کان هەستیان بەریت .خوێنه ران

ههڵبهتهئهم جۆرهکارانهبۆ کهسیکی وهك ههڵکهوت زاهیرو ستافهکهی نامۆ نیه،ئهمهکاری سهرهتاو دوایشیان نیهچونکهکارهکانیان یهك لهدوای یهك کاری هونهر مهندی ترو کاری کهسانی ترهبهکار دینین جا یان ئاواز یان ڤیدۆ کلیپ بیت یان...

،
ئایا باشتر نییە ئەوکەسانەی دەیانەوێت هونەرمەندێکی ڕاستەقینە بن بۆ دواڕۆژ، پشت بە توانا و بەهرەی خۆیان ببەستن؟ یان ئەوانەی خاوەنی هیچ تایبەتمەندییەک نین باشتر نییە هەر زوو خۆیان لەم داوە ڕزگار بکەن؟
هونەر ئەرکێکی قورسە دەبێت ئەوکەسەی دەچێتە ژێر ئەو بارە، توانای گەیاندنی پەیامەکەی هەبێت، دەنا لە هەورازەکانی ئەو ڕێگایەدا بەردەبێتەوە و لە نشێوەکاندا وون دەبێت.
ئێستا زەمەنی خێراییە، هەموو شتەکان بە خێراییەکی بەرچاو تێدەپەڕن، ئەم یاسایە بۆ تۆی هونەرمەند تووند ترە .. گرنگ ئەوەیە لە نێوەندەکەدا کە حەزی جەماوەرە تارماییەکی ڕیشەیی جێبهێڵیت، بۆ ئەوەی لە دیارنەماندا هەر بمێنیت. یان بە بەردەوامییەکی بەرجەستەوە بوونی خۆت بسەپێنیت هەتا زیندوویی بەدەست بهێنیت. دەنا ئەوانەی هێشتا نەگەشتوون بە هونەری ڕاستەقینە، هەر زوو لەبەرچاو و گوێی و لە دڵماندا وون دەبن. وەک چۆن ئێستا زۆرێک لەو دەنگانە کاڵبوونەتەوە لە هزری زۆربەماندا..
هونەری ڕاستەقینە درووستکەری جوانی و پارە و کەسێتی و مێژوویەکی پڕ لە بەرهەمی بەپێز و شایستەیە. نەک پارە و جوانی وشەی هەست بزوین نمونە (دەئۆف مەکە دەستیت فیری سەینەم مەکە، لیوت بە لیوم تەڕ مەکە . وەیش وەیش ، شیکە واو) و شتی تر بتکەن بە هونەرمەند. .پرسیاریێكیش بۆ هەمو خوینەر جێدەهیڵم با خۆیان بریار بدەن ئایە کی مانای ئەم دو وشەیە دەزانی (شیکە واو) ؟
ئەوانەئ بە جوانیدا دەنازن ڕۆژێک دێت پیر دەبن و جوانیی خۆیان لەدەست دەدەن.. ئەوانەی بە پارەکەیان دەنازن، ڕێی تێدەچێ ڕۆژێک سەرجاوەکەی ووشک بکات.
بگەڕێ بۆ بوون بە هونەرمەند گەر دەتەوێت درووست بیت.
فەرمون خۆتان ئەم دەنگە هەڵسەنگینن بەڕای ئێوە بەر دەوام بیت لە گۆرانی وتن یان واز بینت و بگەرێتەوە کاری دراماو شانۆ باشترە؟؟ئەمە دەنگە دەشی بۆ گۆرانی ؟


چاودیری هونەری
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە