یادکردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی ئه‌نفال‌و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و بۆردومانکردنی قه‌ڵادزێ

Wednesday, 07/04/2010, 12:00

1221 بینراوە


بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری گه‌له‌که‌مان و به‌ تایبه‌تیش یادی شه‌هیدانی ئه‌نفال‌و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و بۆردومانکردنی شاری قه‌ڵادزێ، یانه‌ی کوردیش یونایتد هه‌ڵده‌ستێ به‌ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنانه‌ی که‌ له‌ ڕابردوودا و به‌ تایبه‌تیش له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا به‌ سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هاتوون.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ ئه‌رکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆمانی ده‌زانین که‌ داوا له‌ نوێنه‌رایه‌تی گشت لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان له‌ ووڵاتی به‌ریتانیاو نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌م‌ ووڵاته‌ بکه‌ین که‌ هاوکاری و به‌شداریمان بکه‌ن له‌ داڕشتنی به‌رنامه‌و په‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م یاده‌ تاڵانه‌دا. یادکردنه‌وه‌ی یاده‌ تاڵه‌کان و به‌رز ڕاگرتنی یادی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزکاری گه‌له‌که‌مان ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی سه‌رشانی گشت تاکێک و لایه‌نێکی سیاسی کوردستانه‌ بێ گوێدانه‌ بیروڕاو جیهانبینی سیاسییان. هه‌ر بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی هیممه‌تی گشت لایه‌کین تا به‌ گه‌رمو گوڕی به‌شداری چالاکانه‌ بکه‌ن له‌م یاده‌داو تا بتوانین یاده‌که‌ به‌ باشترین و ڕێکوپێکترین شێوه‌ به‌ڕێوه‌ بچێ که‌ شایسته‌ی گه‌وره‌یی ڕووداه‌کان بێ.

شوێنی یادکردنه‌وه‌: کڕۆیدن.
کاتی یادکردنه‌وه‌: 25/04/2010 کاتژمێر 2:00 تا 5:00

داوا ده‌که‌ین له‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌شداری بکه‌ن له‌ داڕشتن‌و به‌ڕێوه‌بردنی یاده‌که‌دا با له‌ ڕێی ئه‌م لینک و ته‌له‌فۆنانه‌ی خواره‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن. هاوکاریتان جێی ڕێزو پێزانینه‌.
[email protected]
Rebaz 07738853380
Heman 07761591749
له‌گه‌ڵ ڕێزی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ی کوردیش یونایتد

07/04/2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە