پارتی بۆچی تا 17ی شوبات حكومەت وەرناگرێتەوە؟

Friday, 10/02/2012, 12:00







هەرچەندە بڕیار وابوو لەسەرەتاى ئەمساڵەوە پارتی پۆستی سەرۆكی حكومەت لەیەكێتی وەربگرێتەوەو نێچیرڤان بارزانی ببێتە سەرۆكی حكومەت، بەڵام بە پێی ئەو زانیارییانەى لەسەرچاوەیەكی بەرپرسی پارتییەوە بەدەستم كەوتووە حزبەكەیان بە نیاز نییە تا دواى 17ی شوباتی 2012 ئەو پۆستە وەربگرێتەوە، چونكە ترسێكی زۆریان هەیە لەوەی بە بۆنەى تێپەڕبوونی یەك ساڵ بەسەر 17ی شوباتدا خۆپیشاندان لەشارو قەزا جیاجیاكانەوە سەرهەڵبداتەوە.
بەو هەیەوە پارتی لەدوو مانگ نزیك دەبێـەوە كە بەجیدی خۆی لەو پۆستە بەدوور دەگرێت، تەنها ئەوە نەبێت بە رەمزی نیچیرڤان هەندێ جموجوڵی دەستپێكرد بۆ لای حزبەكان، ئەمەش تەنها بۆ راییكردنی كات بوو ئەگینا زۆر بە ئاسانی دەتوانرا لەماوەى یەك مانگدا ئەو پۆستە بە فیعلی وەربگرێتەوە، چونكە پارتی و یەكێتی شەش مانگە باس لەگۆڕینەوەى ئەو پۆستە دەكەن و دەتوانرا زۆر دەمێكە وەزیرەكان دیاری بكرابایەو كۆتایی بەو سیناریۆ دروستكراوە بهێنن و خەڵكی پێوە سەرقاڵ نەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە