ئاگادارییەک بۆ هەر خوێندکار و مامۆستایەکی بەهەڵویستی زانکۆی سلێمانی

Saturday, 05/11/2011, 12:00

1450 بینراوە



رۆژی شەممە بەرواری 12_11-2011 لەبەردەم سەرۆکایەتی زانکۆ خۆپیشاندان ساز ئەکەین تکایە پشتیوانمان بن..

ئێمە وەک سەرجەم ئەو خوێندکارانەی کە بە بریاری رەسمی وەزارەت بەشداری تاقیکردنەوەی توانستی زانستی ماستەرمان کردوە، بەلام ئێستا بە پاساوی نەبوونی کەفائەی زمان یان کۆمپیوتەرەوە ناومان ئەسرێتەوە و لە لیستی مونافەسەدا بۆ وەرگرتن لە ماستەر دەر ئەکرێین ، ئەمە ناهەقی و نا عەدالەتییەکی گەورەیە و قابیلی قبوڵکردن نییە ، بۆ گەرانەوەی ئەم هەقە بۆ خاوەن هەقەکان بریارمانداوە رۆژی شەممە بەرواری 12-11-2011 لەبەردەم سەرۆکایەتی زانکۆدا دەست بە خۆپیشاندان و مانگرتن بکەین و هەموو شێواز و خەباتێکی مەدەنی بەکار ئەهێنین ، بۆیە داوا لەسە سەرجەم ئەو خوێندکارانە و سەرجەم خوێندکارانی تری کوردستان و مامۆستایانی بە هەڵویست ئەکەین پشتگیرمان بن و لە بەرواری دیاریکراودا لەبەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ئامادە بن..

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە