هەواڵگرى ناوەندى ئەمه‌ریكى (c.I.A)

Thursday, 15/09/2011, 12:00

2765 بینراوە


سیخورى لەپیشە كۆنەكانى ولایەتە یەكگرتوەكانى ئەمریكایە بەتایبەتی لەجەنگە نێوە خۆیەكانى بەڵام لەپاش ساڵى 1947 لەگەڵ دەست پێكردنى شەڕى سارد لەنێوان بلۆكى ڕۆژهەڵات و بلۆكى ڕۆژئاوادا سیخورى بووە بەهەموو شتێك بۆ ئەمریكا،بەڵكوو بە پیشەیەكى نیشتمانى دادەنرێ.سیخورى كردن لەخزمەت ئەمریكا ڕاستەوخۆ لەلایەن دەزگایەك بەڕێوەدەبردرێت بەناوى (هەواڵگرى ناوەندى ئەمریكا)،كەناسراوە بە (c.i.a).وەپێشى دەڵێن (سیا)،زۆر جاریش پێ ى دەڵێن دەوڵەتى دووەمى ئەمریكا،ئەم ناوەش بۆ كاریگەرى ئەم دەزگایە دەگەڕێتەوە كە هەیەتى لەسەرجیهان.دەتوانین بڵێین ئەمریكا بێ هەواڵگریەكەى ناتوانێ بەشێكى بچوكیش لەو سیاسەتەى كە دەیەوێ لەجیهان بیسەپێنێ سەركەوتوبێ ئەگەر پاڵپشتى ئەم دەزگایە نەبێ.


هارى ترۆمان سەرۆكى ئەوكاتەى ئەمریكا كە لەسەر دەستى ئەو هەواڵگرى ئەمریكا دامەزرا

بەرلەوەى دەزگاى هەواڵگرى ناوەندى دروست بێ ئەمریكا بەهۆى وەزارەتى دەرەوە و ناوەخۆ لەڕێ ى دەزگایەك بەناوى (نوسینگەى خزمەتگوزارى ستراتیژى) كارە هەواڵگریەكانى ئەنجام دەدا.بەڵام دواتر لەبەروارى 18/9/1947 لەسەردەمى سەرۆكایەتى ئەوكاتەى ئەمریكا (هارى ترومان) فەرمانى دا بە دامەزراندى هەواڵگرى ناوەندى ئەمریكى(c.i.a) لە ئێستا بۆتە بەهێزترین هەواڵگرى لە جیهان و سیاسەتى ئەمریكا بەڕێوەدەبات.

ئالان دالاس یەكەم سەرۆكى هەواڵگرى ئەمریكایە ساڵى 1947 لەلایەن ترۆمانەوە بەڕەسمى داواى لێكرا دەزگاى هەواڵگرى ئەمریكى دابمەزرێنێت،كەنزیكەى پەنجاساڵى لەسیخورى كردن و هەواڵگرى ئەمریكا بەسەر برد.لەتەمەنى 23 ساڵیدا پەیوەندى كردوە بە بەشى سیخورى لە لەڤییەننا كە بەئەركى دبلوماسى لەوێ بوو،ئالان دالاس بە ئەفسانەى سیخور دادەنرێ لەمێژووى هەواڵگرى ئەمریكا.چەندین جار پۆستى سەرۆكایەتى و جێگیریەتى هەواڵگرى وەر گرتووە.

هەواڵگرى ئەمریكى ڕۆژانە چى دەكات ؟
لەبەیانى هەموو ڕۆژێك لەكاتژمێر نۆ بەرلەوەى سەرۆكى ئەمریكا لە نوسینگەى سەرۆكایەتى خۆى دەست بەكاركردن بكات.ئەفسەرى ئیشكگرى لەسەرۆكایەتى هەواڵگرى ڕاپۆرتێكى نهێنى پێشكەش دەكات كەلە دوو یان سێ لاپەڕە پێك هاتووە.ئەم دوولاپەڕەیە پێ ى دەڵێن (بڵاو كراوەى ڕۆژانە)،كە بریتیە لەكورتەیەك لەكارى هەزاران سیخوڕى ئەمریكى كەپێك دێن لەئافرەت و پیاو لە گشت توێژێكى كۆمەڵگا،كەلەساڵى1988 ژمارەیان گەیشتە (250) هەزار فەرمانبەر و سیخور.لەئێستاشدا ژمارەیان نزیكەى ملیۆنێك دەبێ دواى ئەوەى یازدەى سبتمبر ڕوویدا.ئەم كورتە ڕاپۆرتە كە هەموو سەر لەبەیانیەك دەخرێتە بەردەم سەرۆكى ئەمریكا.بەسەدەها هەزار دۆلارى تێچوە.كەچارنوسى زۆربەى وڵاتان بەستراوەتەوە بە شیكردنەوەى ئەم ڕاپۆرتانە.
هەمووبەیانیەك كاتژمێر هەشت هەواڵگرى ئەمریكى دەست بەكارەكانى دەكات لەمەڵبەندى سەرەكى كە دەكەوێتە دەووروبەرى واشنتۆن لە (لانگلى) لە دوورى (15) كم.شارزایان و شیكەرەوانى نامە سیخوریەكان ئەو نامانە شى دەكەنەوە.كەلەڕێ ى سیخورەكانەوە بۆیان ڕەوانە كراوە ئەم كارە ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوە لەسەرەتاى هەموو بەیانیەك.

بودجەى هەواڵگرى ئەمریكى:
بودجەى ساڵانەى هەواڵگرى ئەمریكى نهێنیە،زۆرترە لە بودجەى چەند وڵاتێكى تازەپێگەیشتوو هەتا كۆنگرێس و كۆشكى سپى بڕى ئەو بودجەیە بە تەواوى نازنن.زۆرجار كۆنگرێس ڕەزامەندى داوە لەسەر سەرفكردنى بڕەپارەیەك بۆ پڕۆژەى حكومى كەچى پارەكە چۆتە گەنجینەى هەواڵگرى ئەمریكیەوە.ژمێر یارى هەواڵگرى ئەمریكى لە لانگلى دەتوانێ هەربڕە پارەیەك سەرف بكات بێ ئەوەى پێویستى بە پسولەو بەهانە هێنانەوە هەبێ.هەروەها هەواڵگرى شێوەى خەرجكردنى بودجەكە بۆ كۆنگرێس شى ناكاتەوە بۆیە هەواڵگرى ئەمریكى بۆتە دەوڵەتێكى سەربەخۆ لەناو وڵاتى ئەمریكا.كەسى یەكەم سەرۆكى ئەمریكایە كەچى لەهەندێ كاردا پرسى ئەویش ناكرێ.یەكێك لەسەركەوتنەكانى دەزگاى هەواڵگرى ئەمریكى بریتیە لەوەى كە هیچ جولەكەیەك لەم ددەزگایە كارناكات.

سیستەمى كاركردنى كارمەندانى هەواڵگرى ئەمریكى:
فەرمانبەرانى هەواڵگرى ئەمریكى هەمان پلە و پایەى فەرمانبەرانى دامەزراوەكانى تریان هەیە،موچەى دیارى كراو بۆ ئەو پلەیە وەر دەگرن،لەگەڵ هەندێ زیادەى تایبەتى كەبەبیانو و ناوى جۆراو جۆر دەیاندرێتى لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان مل كەچى دەسەڵاتى مەدەنى نین،ئاشكرایە كەسەرۆكى هەواڵگرى مافى دامەزراندن و دەركردنى هەموو فەرمانبەرێكى هەیە بێ لێپیچینەوە و بێ گەڕانەوە بۆ سیستەمى حكومى تایبەت بە فەرمانبەران.كاتێك فەرمانبەرێكى نوێ دەچێتە ڕێزى هەواڵگریەوە،پێویستە خۆى لەگەڵ دەوروبەرەكەى بگونجێنێ ،هەواڵگرى گرنگى تەواو دەدات بەهەموو گرفتەكانی ئەندامانى دەزگاكەى لەهەر جۆرێك بێت،بۆیە متمانەو دڵسۆزیان بەدەست دەهێنن،دەزانن ئەو فەرمانبەرەى لەبارێكى دژوارو نائارام بژى دەبێت بە ئامانجێكى ئاسانى دوژمنان.لەكاتى مردن هەركارمەندێك كەسانى شارەزا هەن لەبەشى كارگێرى هەواڵگرى ئەمریكى كەبەخێرایى ڕوو دەكەنە ماڵى كارمەندە كۆچ كردووەكەو یارمەتى دەدەن لە بەخاك سپاردنى و پشكنین دەكەن بزانن هیچ بەڵگەنامەیەك یان شتێكى پەیوەست بە كارەكەى لەماڵەكەى بەجێ نەهێشتوە پێش مردنى.ئەگەر كارمەندێكى ئەم دەزگایە نەخۆش كەوت دەبرێتە نەخۆشخانەى تایبەتى هەواڵگرى،ئەگەر كارى نەشتەر گەرى بۆكرا ئەوا یەكێك لەكارمەندانى هەواڵگرى لەگەڵى دەچێتە ژورەوە تا لەكاتى سڕكردنى ئاگادارى بێ لە دركاندنى هەر نهێنیەكى تایبەت بەكارەكەى.

ئەو كارانەى ڕۆژانەى هەواڵگرى ئەمریكى ئەنجامى دەدات:
دروست كردنى دۆلارى ساختە:
هەواڵگرى ئەمریكى نوسینگەیەكى دارایى تایبەتى هەیە بۆ بەرێوە بردنى كارى ساختە كردنى دۆلارى ئەمریكى و پارەكانى تر،ئەو كارمەندانە نوسینگەى تایبەتیان هەیە بۆ ئەم كارە لە زۆربەى وڵاتان.هەواڵگرى ئەمریكى لەكاتى جەنگى ڤێتنامدا هەستا بە فراوانترین كارى دروستكردنى ملیۆنەها دۆلارى ساختە تالەڤێتنامدا خەرج بكرێن بۆ پڕكردنەوەى ئەم تێچونە زۆرەى پارە لەو جەنگە.



كڕین و بڵاو كردنەوەى كتێب و چاپ كراوەكان:

هەواڵگرى ئەمریكى لەسەرەتاى دامەزراندنیەوە كارى كردووە لەگەڵ ڕۆژنامە نوسان و قوتابیان و ئەدیبە گەورەكان و جۆرها دەزگاى بڵاو كردنەوە و ڕۆشنبیرى،بۆ بڵاو كردنەوەى ئەو پڕوپاگەندانەى كە ئەمریكا مەبەستیەتى بیگەیەنێتە هەموو كونجێكى جیهان.هەواڵگرى ئەمریكى دواى ئەوەى بڕێكى زۆر لەكتێبى چەواشەكارى دەربارەى ئەمریكا چاپ دەكات پاشان بە خۆڕایى لە جیهان لەڕێ ى مەڵبەندە ڕۆشنبیریەكانى ئەمریكا بڵاوى دەكاتەوە.بۆنمونە ساڵى 1965 هەواڵگرى ئەمریكى بە ملیۆنەها دۆلارى خەرج كردنى لە چاپ كردن و بڵاو كردنەوەى 15 ملیۆن كتێب لە جیهان.

دەستێوەر دانى هەواڵگرى لە كاروبارى خوێندن:
لەساڵى 1967 دا حكومەتى ئەمریكا توشى سەرسوڕمان هات كاتێك زانیان كە هەواڵگرى خەرجى هەندێ لەزانكۆكان دابین دەكات.دەركەوت زۆربەى ئەوپارەى زانكۆكان خەرجى دەكەن بۆ لێكۆڵینەوەى ئەتۆمیە بۆ بوارى سەربازى كە ئەمەش لەلایەن وەزارەتى بەرگرى و خارجى لە ڕێ ى هەواڵگریەوە یارمەتى دەدرێن.لەگەڵ ئەوەى ناڕەزایى یەكى زۆر لەسەر ئەو بابەتە دروست بوو بەڵام ئەو جۆرە چالاكیانە بەردەوام بوو بەردەوامیش دەبێ تاهەڕەشە لەسەر بەرژەوەندیەكانى ئەمریكا هەبێ.هەواڵگرى ئەمریكا دەڵێ: خزمەت كردنى ئەمریكا كارى هەموو چین و توێژێكە و لەهەموو شوێنێك دەبێ كار بكرێ بۆ پاراستنى بەرژەوەندیەكانى ئەمریكا جا ئەو شوێنەو ئەو چینە قوتابخانەبێ یا زانكۆ بێ یان قوتابى،ئەركى هەموو ئەمریكیەكە.

سود وەرگرتن لە ڕۆژنامەو گۆڤارەكان:
لە دەزگاى هەواڵگرى ئەمریكا بەشی لێكۆڵینەوە ڕۆژانە و هەفتانەو مانگانە ئەو گۆڤارە ڕۆژنامانە كۆدەكەنەوە كە بەردەست دەكەوێ بەتایبەتى ڕۆژنامەو گۆڤارەكانى دەروەى ئەمریكا بەتایبەتى تریش ڕۆژنامەو گۆڤارەكانى وڵاتە عەرەبیەكان و وڵاتە شیوعیەكان.گشتى دەخوێندرێتەوەو لێكۆڵینەوەیەكى ووردى لەسەر دەكرێ و پاشان دەكرێتە ڕاپۆرتێك و بۆ شوێنى مەبەست بەرز دەكرێتەوە.

ناوەندى فەرماندەی هەواڵگرى ئەمریكى لە چوار بەش پێك دێت:

1/ زانست و تەكنەلۆجیا.
2/ لۆجستیكى.
3/ هەواڵگرى.
4/ بەرنامەو پلانەكان.

هەواڵگرى ئەمریكى لە سێ یەكەى سەربەخۆ پێك دێت:
1_ یەكەى كۆكردنەوەى هەواڵى دەرەكى.
2_ یەكەى كۆكردنەوەى دژە هەواڵگرى و دژە سیخوریەكان.
3_ یەكەى دەست تێوەر دانى نهێنى لەوڵاتانى دیكەدا.

چۆنیەتى بوون بەسیخور لە هەواڵگرى ئەمریكى:
لەئەمەریكا مەشق پێ كردنى سیخوڕو خوێندنى دیارى كراو نیە بەڵكو شارەزایانى ئەم بوارە مەشق و ڕاهێنان بەهەر سیخوڕێك دەكەن بەپێ ى ئەو ئەرك و كارەى كە پێ ى سپێردراوە و پێ ى هەڵدەستێت.ئینجا ڕەوانەى ئەو وڵاتە دەكرێ كەبۆى ئامادەكراوە.لەسەردەمى دامەزراندنى هەواڵگرى ئەمەریكى ژمارەیەكى زۆر لە ڕۆشنبیران ڕاكێشرانە نێو هەواڵگریەوە.وەزارەتى بەرگرى بەڕێككەوتن لەگەڵ دەزگاى هەواڵگرى هەڵدەستان بەبڵاو كردنەوەى ئاگادارى بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى بەكالۆریۆس لەزانست و مێژوو دا بۆكار كردن لەوەزارەتى بەرگریدا،سەدەهالاوى ئەمریكى فۆڕمى پڕدەكردەوەو پاشان ئەو فۆڕمانە كۆدەكرایەوەو زۆر بەووردى لێكۆڵینەوەى لەسەر دەكرا و باشترینیان و گونجاوترینیان هەڵدەبژێردران و لەماوەیەكى كورتدا دەهێنرانە نێو دەزگاى هەواڵگرى ئەمریكى.بێجگە لە ڕێگەى دووەم كە تاكو ئێستا دەزگاى هەواڵگرى ئەمریكى زۆر پشتى پێدەبەستێ ئەویش بەكرێگرتنى ئەوكەسانەى كە ئەمریكى نینە و خەڵكى وڵاتانى ترن كە زۆر جار خۆى دەبینێتەوە لەو كەسانەى كە پۆستى بەرزیان هەیە لەوڵات وەكو وەزیر و ئەفسەرى پلە بەرزو فەرمانبەرانى پلەبەرز كە سەركەوتنى ئەمریكاش لەهەواڵگرى و سیخوڕى كردن بەشێكى زۆرى بۆ ئەمە دەگەرٍِێتەوە.

چۆنیەتى گەڕان بەدواى بەكرێگیراو بۆ سیخورى كردن:
شارەزایانى هەواڵگرى ئەمریكى ڕۆژانە لەسەرتاپاى جیهان دەگەڕێن بەدواى بەكرێ گیراوى نوێ تابیكەنە سیخورى خۆیان و سود لە زانیاریەكانیان وەر بگرن كە بەدەستى دەهێنن بۆ هەواڵگرى ئەمریكى.بەزۆرى لە بەكرێگیراوێك دەگەڕێن لەنێوان فەرمانبەرانى حكومەتدابێ پاشان لەنێوان ئەندامانى هێزە چەكدارەكاندا هەتا لەنێوان ئەندامانى هەواڵگرى ئەو وڵاتەدا.زۆربەى ئەوكەسانە لەباڵیۆزخانە ئەمریكیەوە دەر دەچن چونكە بەرگرى دبلۆماسیان هەیە و بواریان بۆ دەرەخسێنى بۆ گەیشتن بە كەسانى پایە بەرز لەناو كۆمەڵگا.هەواڵگرى ئەمریكى كارمەندەكان دەخاتە ناو فەرمانبەرانى (دەزگاى گەشەپێدانى نێو دەوڵەتى) و (نوسینگەى زانیارى ئەمریكى).مەرج نیە هەمووكات كارمەندى هەواڵگرى ئەمریكى فەرمانبەر بێت یان سیفەتێكى ڕەسمى هەبێ بگرە زۆربەى كارمەندەكانى (قوتابین یان مامۆستان یان ڕۆژنامەنووس و گشت چین و توێژەكانى كۆمەڵگا)...هەواڵگرى ئەمریكى هەوڵ دەدات بۆئەوەى ئەم جۆرە كەسانە كارى لەگەڵ بكەن:

_ ئەو بەرپرسانەى كەلەسیاسەتى وڵاتەكەیان ڕازی نین،
_ ئەو بەكرێگیراوانەى كە ئامانجى سەرەكیان پارەیە،چونكە هەواڵگرى ئەمریكى زۆر ترین شت كەهەیبێ پارەیە.
_ فەرمانبەرى شوێنە هەستیارەكان،وەكو وەزارەتى ناوەخۆ و دەرەوە و بەرگرى.
_ ئەو كەسانەى كە خاوەن بیرباوەڕێكى دژ بەیەكن لەگەڵ وڵاتەكەى.
_ ئەوكەسانەى حەزدەكەن ژیانى پڕ لە ڕابواردن و پارەو ئافرەت دۆستانە بەسەر ببەن.
_ قوتابیانى بەشە بەرزەكان و خاوەن بڕوانامە بەرزەكان.
_ ڕۆژنامە نوس و ئەو ڕاگەیاندن كارانەى زۆر دەگەڕێن لە وڵاتان.

پاشان كە ئەمانەى بەدەست كەوت.....

پاش پاڵاوتنى هەر بەكرێگیراوێك بۆ كاركردن لەهەواڵگرى ئەمریكى،دەزگا پەیوەندى دارەكان دەست دەكەن بە ووردبوونەوە لەڕابردوى،لەتۆمارەكاندا دەگەڕێن بەڵكو زانیارى هەبێ لەسەرى.ئەگەر هەر زانیاریەكى دەست كەوت دەربارەى بەكرێگیراو ڕەوانەى دەكەن بۆ ئەو كەسەى بەرپرسە لە ئامادەكردنى ئەو بەكرێ گیراوە،لەهەمان كاتدا بەردەوام دەبێ لەپشكنینى نهێنى و چاودێرى كردنى بۆ شارەزابوون لە داب و نەریت و بیروڕاكانى.پاشان لەهۆكارى كاركردنى لەم شوێنە دەكۆڵنەوە،ئایا مەبەستى پارەیە یان بیروراِیە یان هۆكارى دەرونیە.لەسەر ئەفسەرى بەرپرس لەڕەخساندنى بەكرێگیراو پێویستە دڵنیا بێت كە بەكرێگیراو دوو سەرە نیە واتە (لەهەمان كاتدا سیخورى بۆ دوو لایەن بكات).بە مەبەستى بەدەست هێنانى زانیارى خۆى لەم دەزگایە نزیك كردبێتەوە.

چۆنیەتى ئامادەكردنى بەكرێ گیراو:
ماوەى لێكۆڵینەوە لەبەكرێگیراو لەوانەیە چەند هەفتەیەك یاخود چەند مانگێك بخایەنێت،ئەگەر ئەو بەرپرسەى كەبەكرێگیراوەكەى ڕەخساندووە هەواڵگرى ئاگادار كردەوە ئەواپەیوەندى دەكرێ بە بەكرێگیراوەكە تادەست بەكاربێت،لەوكاتەدا بەرپرسى بەكرێگیراوەكە پاشە كشێ دەكات لەبەكرێگیراوەكە پاش ئەوەى بەوئەفسەرەى دەناسێنێ كە لەپاشە ڕۆژ كارى لەگەڵ دەكات.دانیشتن ڕێكدەخرێت لەنێوان ئەفسەرو بەكرێگیراوەكە لەو دانیشتنە ڕێو شوێنى ئاسایش دابین دەكرێ تا ئەفسەرەكە ڕێگاى هەڵهاتنى هەبێت ئەگەر كارێكى مەترسى ڕوویدا.نەوەكو بەكرێگیراوەكە بۆ وڵاتەكەى كاربكات بەڵام تاكو ئێستا ئاشكرا نەبووبێ لە لایەن هەواڵگرى ئەمریكیەوە.هەموو ئەوكۆبونەوانەو چاوپێكەوتنانە وێنە دەگیرێ و پەنجە مۆرو قسەكانى تۆمار دەكرێ بەبێ ئەوەى بەكرێگیراوەكە ئاگاداربێ دواتر لە دۆسیەیەكى سەربەخۆ هەڵدەگیرێَت و ئەگەر پێویستى كرد لەبەرامبەرى بەكارى دەهێنن.هەرلەسەرەتاوە لەلایەن ئەفسەرەكەى پێ ى ڕادەگەیەنرێ كە سەلامەتى خۆى و خێزانەكەى پارێزراوەو پاسەپۆرتێكى ئەمریكى پێدەدەن بەناوێكى جیاواز لەناوە ڕاستەقینەكەى خۆى،پاش ئەوەى بەكرێگیراو قایل دەبێ بەكاركردن لەگەڵ هەواڵگرى ئەمریكیدا دەست دەكرێ بەباسكردنى ووردەكاری موچەكەى،كەبۆ زۆربەى بەكرێگیراوان بڕى (500 دۆلار تا 1000) دۆلار مانگانە دەدرێ ئەگەر كارێكیشى ئەنجام دا ئەوا بەپێ ى جۆرى كارەكە پارەى پێدەدەن.ئەگەر كردارێكى گەورەشى لەپێش بێ بۆ ئەنجامدانى هەواڵگرى ئەمریكى بۆ ئەوەى سەرنجى بەكرێگیراو ڕابكێشێ پارەكە بە دووبەش دەدا بەشێكى سەرەتا ڕاستەوخۆ پێدەدەن بەشەكەى تریش بۆى لە بانكێكى ئەمریكى یان سویسڕى دادەنێن كەى كارەكەى تەواو كرد حیسابیە بانكیەكەى پێدەڵێن.هەموئەو ووردەكاریانە باس دەكرێ و پاشان ئەفسەرەكە كاغەزێكى پڕكراوە دەهێنێت و بەكرێگیراوەكە مۆرى دەكات كە ئەم كاغەزە ڕاستەوخۆ بە هەواڵگرى دەبەسترێتەوە،وەكو وتمان ئەم كۆبونەوانە هەمو وێنە دەگیرێ و تۆمار دەكرێ.

دەست بەكاربوون:
ئەوئەفسەرەى بەرپرسە لەسەر بەكرێ گیراو هەڵدەستێ بەتاقیكردنەوەى بەكرێگیراو بۆ دڵنیابوون لە پابەندى و دڵسۆزى.هەندێ ئەرك و كردار بە بەكرێگیراو ڕادەسپێرن كە پێشتر هەواڵگرى ئەمریكى لێ ى كۆڵیتەوەو ئەرشیفى كردووە بەڵام بەكرێگیراو بەمە نازانێ هەواڵگریش تەنها بە تاقیكردنەوە ئەمە دەكات.ئەگەر هاتوو ئەو زانیاریانەى بەكرێگیراوەكە بەدەستى هێناوە یەكى نەدەگرتەوە لەگەڵ زانیاریەكانى هەواڵگرى ئەمریكى ئەوا چەند ئیحتمالێك دادەنرێت و پاشان لێكۆڵینەوەى لەسەر دەكرێ.ئایا ئەم بەكرێگیراوە دووسەرەو بۆ لایەنێكى تر كار دەكات یان كەم توانایە لەبەدەست هێنانى زانیارى؟ئەوا جارێكى تر تاقیدەكرێتەوەو دەخرێتە ژێر چاودێرى ئەگەر جارێكى تر وابوو ئەوا چارەیەكى ترى بۆ دەدۆزنەوە ڕووداوێكى پێكدادانى ئۆتۆبیلى بۆ دروست دەكەن یان خنكان لەنێو مەلەوانگەیەكى ناوهاوینەهەوارێكى چۆڵ یان پێدانى برێكى زۆر لە ماددەى هۆشبەرى و لەدواجار كەوتنى بەژێر سەیارەیەك یاخود مردنى لە كۆڵانەكانى شار.تاوەكو نەبێتە مەترسى بەسەریانەوە كە بێگومان دەبێتە مەترسیش.هەواڵگرى ئەمریكى سەرەڕاى ئەم هەموو لێكۆڵینەوە دەربارەى بەكرێگیراوە نوێیەكە،لەكۆتاییدا دەیخاتە ژێر ئامێرى درۆ ئاشكرا كردنەوە.

خولى مەشق بۆ بەكرێگیراوى نوێ:
پاش كۆتایى هاتنى تاقیكردنەوەى بەكرێگیراوە نوێیەكە و دڵنیابون لە دڵسۆزى و شیاوى بۆ كاركردن بۆ هەواڵگرى ئەمریكى بەرپرسانى بڕیاردەدەن كە بخرێتە بەر خولى مەشق پێكردن.بەپێ ى ئەو ئەركەى پێ ى دەسپێردرێ.هەندێجار مەشقە نهێنیەكان زۆر وورد دەبێ.لەوماوەیەدا مەشق و ڕاهێنان لەسەر ئامێرى وێنەگرتن بە كامێراى بچوك و نوسین بەمەرەكەبى نادیارو گوێگرتن لەقسەو گفتوگۆى شوێنە گرنگەكان و چەندان مەشق و ڕاهێنانى تر كەپێویستە بۆ بەكرێگیراو تاببێتە سیخورێكى كارا.ئەوەى لەهەمووان گرنگترە ئەوەیە كە بەكرێگیراو لەوماوەیەى كە خەریكى مەشق و ڕاهێنانە دەبێ بیانووى جۆراو جۆر بدۆزێتەوە بۆ خۆ دزینەوەى لەو پرسیارانەى كە ڕوو بەڕووى دەكرێنەوە لە هۆكارى بزربوون و دیار نەمانى.

گەیاندنى زانیاریەكان:
ئەو ئەفسەرەى كە زانیاریەكان لە بەكرێگیراوەكە وەر دەگرێ لەسەریەتى شێوازى وەر گرتنەكە دابین بكات،ناو بەناو شێوازى وەر گرتنەكە بگۆڕێ تاوەكو ڕێگا لەئەگەرى ئاشكرابوونى بگرێت،هیچ كاتێك یان سیستەمێكى جێگیر نیە بۆ كۆبونەوە لەگەڵ بەكرێگیراو دا گرنگ ئەوەیە زانیاریەكان بگاتە هەواڵگرى ئەفسەرى بەرپرس ئازادە لە داهێنانى و گۆڕینى كات و شوێنى وەر گرتنى زانیاریەكان،هەندێ بەكرێگیراو بەباشى دەزانن كە ڕاستەوخۆ بچنە لاى ئەفسەرەكان و زانیاریەكانى بەدەمى بۆ بگوازنەوە،ئەو شێوازەیان لاباشترە لە هەڵگرتنى نامەو ڕاپۆرت كەلەوانەیە توشیان بكات ئەگەر هەر ڕووداوێك ڕوویدا.بەڵام هەواڵگرى ئەمریكى حەزدەكات زانیاریەكان بەڵگەنامەى نوسراوو بن وەك نامەو بەڵگە نامە و نامەى نوسراو بەمەرەكەبى نهێنى.هەندێ لە بەكرێگیراوان زانیاریەكانیان لە ڕێ ى كەسى سێیەمەوە دەگەیەنن كەلەوانەیە بەشێوەیەكى گشتى كەسى سێیەم ئەو نامەى كە دەیگوازێتەوە نەزانێ و بەهیچ شێوەیەك ئاگادارى ناوەڕۆكى ئەم نامەیە نەبێ.بۆنمونە بەكرێگیراوەكە بە هاوڕێیەكى دەڵێ كە گەیشتیە پاریس ئەم نامەیەم بۆ بگەینە سنوقى پۆستەى ناوچەى....،بەم شێوەیە هاوڕێى بەكرێگیراو مەترسى ترین ئەرك ئەنجام دەدەات بێ ئەوەى ئاگادارى بێ.هەركاتێك هۆیەكى خێرا هەبێ بۆ یەكتر بینین لەنێوان ئەفسەرو بەكرێگیراوەكە كە ڕێك دەكەون لەسەر یەكتر بینین لەوێستگەى میترۆ بێت یان لە سینەما بێت یان لەپاركێك بێت.گرنگ ئەوەیە شوێنێك بێت لەكاتى بینین كەس هەست بەم مامەلەَ سیخوریانە نەكات.

كۆتایى خزمەت....
هەموو كردەیەك كۆتایى هەیە هەموو بەكرێگیراوێكیش كۆتایى یەكى هەیە.بەڵام هەندێ بەكرێگیراو كۆتایەكانیان دڵ تەزێنە.هەواڵگرى ئەمریكى چارەسەرى بۆ هەموو ئەگەرەكان داناوە،ئەگەر بەكرێگیراوێك بەهۆى سروشتى مرد ئەوا مەشق و ڕاهێنان بە كەسێكى تر دەكات تا جێگاى بگرێتەوە،بەڵام ئەگەر بەكرێگیراوەكە دەستگیركرا یان بەند كرا كەلەوانەیە لە سێدارە بدرێ ئەوا حكومەتى ئەمریكى هەڵدەستێ بە ڕەتكردنەوەى كەوا ئەو كەسە بەكرێگیراوى ئەوان بوو بێت.پروپاگەندەى پێچەوانە دەر دەكەن كە هەواڵگرى ئەو وڵاتە ئەو كێشەیەى هەڵبەستوە تاگرژى لەنێوان هەردوو وڵاتدادروستبكات.هەندێ جار هەواڵگرى ناچار دەبێت بۆكۆتایى هێنانى كردەیەك بۆ ڕاگرتنى ئیشى كرێگیراوێكى بەهۆى لەدەست دانى هۆكارى كاركردن لەگەڵیدا،وەك گەیشتن بە زانیارى و ئەركەكانى كە هەواڵگرى مەبەستیەتى.لەهۆیەكانى وەستانى هەر كردەیەك جێگیر نەبووبێ بارى دەروونى بەكرێگیراو یا نەمانى متمانە بەو بە كرێگیراوە یان دڵنیا بوون لەوەى كە ئەم بە كرێگیراوە دووسەرەیە.هەندێ حاڵەتى تایبەتى هەیە هەواڵگرى ئەمریكى ناچار دەبێ چارەیەك بۆخۆیان بدۆزنەوە بۆیە بڕیارى پاكتاو كردن لەلایەن سەرۆكى ئەو بەشەوە دەر دەچێ كە بەكرێگیراوەكە كارى لەلەگەڵدا دەكات پاش ئاگادار كردنەوەى بەرێوبەرى گشتى بۆ وەر گرتنى ڕەزامەندى هەرئەوەندە ڕازى بوو ئەوا سەرۆكى بەشەكە دەستوور دەدات بە بەكەسانى شارەزا بەلەناوبردنى بەشێوەیەك كە مردنى بەكرێگیراو وەك ڕووداوێكى ئاسایى یان خۆ كوشتن دەربكەوێ.بەبەكار هێنانى تازەترین شێوازى كوشتن،هەواڵگرى ئەمریكى چەندین جار هەستاوە بەلەناو بردنى بەكرێگیراوەكانى لەبەرئەوەى هەڵەى كوشندەیان كردووە یان قایل نەبوونە كەكار بۆ هەواڵگرى ئەمریكى بكەن بەڵام ئەو بەكرێگیراوەى كارەكەى جێبەجێ دەكات بەپێ ى ڕێككەوتن نامەیەك كارەكانى بەڕێوەدەچێ و پارێزگارى دەكرێ و وەكو سیخوڕێكى ئەمریكى هەڵس و كەوتى لەگەڵ دەكرێ.یاساى ئەمریكى ڕێگاى بە بەڕێوبەرى هەواڵگرى ئەمریكى دا لە ساڵى 1949 بەدەركردنى مۆڵەتى تایبەتى بۆ بیانى بەكرێگیراو،بۆهاتنە ناو ئەمریكاوە و نیشتە جێبوونیان تا هەتایە بە بیانووى خزمەتكردنى ئاسایشى نەتەوەیى.دواى تەواو بوونى كارەكەى هەواڵگرى لێكۆڵینەوەیەكى وورد دەكات دەربارەى سیخورى بە كرێگیراو بزانێ چى پێماوەو چى پێدەكرێت ئەگەر زانیان لە تواناى دایە كارى ترى پێ ڕادەسپێرن ئەگەر نا ڕەوانەى بەشى نیشتە جێكردنى دەكەن كە بەر پرسە لەدابین كردنى شوێنى شیاو بۆ سیخورو بە كرێگیراوەكانى بەشى نیشتە جێكردنیش خانوێكى بۆ دابین دەكات و پاشان ڕەگەز نامەیەكى گوونجاوى پێدەدات و ناوێكى نوێى پێدەبەخشرێ و بڕەپارەیەكى واى دەدرێتێ كە بەهیچ جۆرێك كەم و كورى بۆ دروست نەبێ و بەردەوامیش چاودێرى دەكرێ نەوەكو بۆ وڵاتى تر كارى سیخورى بكات.



مایكل هایدن سەرۆكى ئێستاى c.I.A.

لینكى بابەتى هەواڵگرى :
به‌شی یه‌که‌م به‌ ناونیشانی (کاری هه‌واڵگری / سیخوڕیی) کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b6f96c0d
***************


سەرچاوەكان:

_ كتێبى (أساطیر وكالە الاستخباراتیە المركزیە الامریكیە).فیلیب اجی:م/حمدى صاحب.
_ كتێبى (المخابرات والعالم) سعید الجزائری.ج/الاول.
_ كتێبى (رجال المخابرات الامیركیە).سعید الجزائری.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە