هونەرى فۆتۆ و ئیستاتیكا

Friday, 31/12/2010, 12:00

2523 بینراوە




هونەرى فۆتۆگرافى وەك ژانرێكى ئیستاتكى بینراو و ڕێكخەر بەرهەمى گۆشەیەكى پێكهاتەیى زانستى ماتماتیكى گەردوونیە، كە دەكرێت ئەم ژانرە زیاتر لە دواى كۆتایى سەدەى نۆزدەوە وەكو پانتایى یەكى ئیستاتیكى سیاسى هونەرى كە بەرهەمى تەكنە لۆجیایە بناسرێت.و نرخێكى ڕەهەندى فەلسەفى مانڤێست بكات.چونكە هونەرى فۆتۆگرافى هونەرێكى بینراوو زیندووە تەعبیرە لە دیارى كردن و كەشف كردنى كات وەك تایبەتمەندى كەرەستەكان، وە پیشاندانى ڕەنگ ، بینینى هەڵبژاردە لە گۆشەیەكى دووبارە نەبووە و بە پیچەوەانەوە ، ڕاماڵینى ئەو تابۆو خوێندنەو كۆنكرێتیانە كە لە چاوى هونەرمەندەوە یەوە ئاخاوتن دروست دەكات ، هونەر وەك ئامرازێكى دانەبڕاووئاڵۆسكاو بە ژیانەوە دەتوانێت مرۆڤ بگەڕێنێتەوە بۆ وەڵامى ئەو پرسسیارانەى كەلە ڕۆژگارێكدا بێ ئومێدى باڵى بەسەر كێشاوە ،(نیچە، فەیلەسوفى ئەڵمانى لە بڕگەى یەكەمى كتێبى لە دایكبوونى تراژیدى نوسیویەتى (هونەر ، ژیان لواو و شایانى ژین بەسەر بردن دەكات)

ئەو پانتایى یە فراوانەى هونەرى فۆتۆگرافى لە هەمبەر سروشتى بە ڕێكردنى ژیاندا بابەتێكى حاشا هەڵنەگرەو هەمیشە فۆتۆوهونەرى بینین هۆكارێكى پۆزەتیڤ بوون كە توانیویانە لەو ڕێگەوە زۆرێك پرسیارى هەڵواسراو وەلام بدەنەوە و قوتابخانە جیاوازەكانى هونەر لەمێژووى مرۆڤایەتى دا پەیوەندیەكى ئۆرگانى و دامەزراوەیى بە ستونیەتەوەبە هونەرى فۆتۆو دونیاى بینین ، ئەگەر هەستى بینین ِئەو بێ ئومێدیى یەى كەباڵى بەسەر مرۆڤەكاندا دەكێشێت لە ڕێى كارەساتێكى سروشتى مرۆیى تراژیدى یوە ڕابكەیەنێت، ئەوا هەر بینینە مرۆڤ لە ئایندەى خۆشنودى و سەعادەتدا وێناى بۆ دروست دەكات و هەر فۆتۆو هونەرى بینینە كە دەتوانێت لە ساتە وەختى بەریەككەوتندا چێژو سوكنا بەبەریدا بێنێتەو .

ئەوەى لێرەدا مەبەستمانە ئاوڕدانەوەیەكى سەرەتایى بوو لە هەمبەر ژیان و فەلسەفەى هونەرى بینین كە تێیدا ئاماژەدانە بەو ئاڵۆزى یە هەستانەى كە مرۆڤ بەردەوام پەیوندى بۆ ژیان و ماناى ژیان لە پانتایى ژیاندا لەو ڕەهەندەوە دەگوزەرێتە هونەر وەك ژانرێك لە ژانرەكانى كۆى ژیان كە دستى بەردەوام و تى َگەیشتن لە ژیانكردن دا هەیە لێرەدایە ،هونەرى جوانى وەك تیۆرێك لە تیۆرەكانى فەلسەفەى جوانى دەكرێتە بابەتێكى هەمەكى گشت گیر بێت، و زۆرێك لە فەیلسوفان دەیبەستنەوە بە مەرجى سەرەكى شۆڕشێكى هیومانستى شۆڕشێك كە دامەزراوە ئیدارى و قانونیەكان دەتوانێت لە تەكیدا حكومەت ڕانى یەكى بنكە فراوان و هەمە لایەنە دروست بكات، پێویستە لێرەدا بوترێت ئەوە مەبەستمانە تێڕامانێكى خێرا بوو بۆهونەرو فەلسەفەى جوانى كە بێشك ئەگەر دەرفەت هەبێت دەست بۆ تیۆرو چەمكە واڕسكەكانى سروشتو پێكهاتەكە دەەین و هەوڵدەدین تیۆرە كانى ئەدەب و شیعر و هونەر وەك پێكهاتەى دانەبڕاو لە مەڕمانیڤێستى فەلسەفەى ئیستاتیكا شرۆڤە بكەین وە خاڵ بە خاڵى هێمایان لەسەر بكەین چونكە ئیستاتیكا لە ڕێى هونەرى ژیان كرد ن و دیالۆگى ئەدەب و هەستى شیعرى هەر مرۆڤێكى ئاسایى پەیوەندى یەكى دانەبڕاویان هەیە لەگەڵ ڕێڕەوى ژیان و جۆرێك لە پەیوەندى بوونى بە گوتارى مانەوەوە.؛


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە