تۆڵه‌ی جه‌لالی کۆنه‌ جاش له‌ سه‌ره‌مه‌رگدا

Wednesday, 18/03/2009, 12:00

2332 بینراوە


به‌ درێژایی مێژوو که‌ باس له‌ مرۆڤه‌ زیره‌کو بلیمه‌ته‌کان ئه‌کرێت ،به‌رده‌وام ئه‌بینین که‌ ئه‌و مرۆڤانه هه‌تا کو ته‌مه‌نیان له‌زیاد بووندا بێت‌ له‌ داهێنانی کاری باشترو بیری نوێ وتازه‌گه‌ری سه‌رده‌میانه‌دا خزمه‌تی گه‌ل ونیشتیمانه‌که‌ی خۆیان ده‌که‌ن له‌پێشه‌وه‌ پاشان بۆ میلله‌تانی تر هه‌وڵ ده‌ده‌ن .هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ که‌ ئه‌م مرۆڤانه‌ هه‌تا سه‌ر هه‌ر به‌نه‌مری و سه‌ربه‌رز ئه‌مێننه‌وه‌ له‌مێژوودا وه‌به‌رده‌وام کار به‌ بیردۆزه‌کانیان وه‌ بیرو بۆچونه‌کانیان ده‌کرێت له‌ پێناوی مرۆڤایه‌تی وبه‌ره‌و پێش بردنی کۆمه‌ڵدا.به‌ڵام ئه‌ی جه‌لالی کۆنه‌ جاش مرۆڤێکی زیره‌که‌ ؟ چ داهێنانێکی کردووه‌ له‌ ژیانیدا تاکو کورد شانازی پێوه‌ بکات وه‌ میلله‌تانی تربه‌کاری بهێنین ؟

ئه‌م مرۆڤه‌ ده‌روون نه‌خۆشه‌ بێجگه‌ له‌ جاشایه‌تی بۆ دوژمنانی کورد له‌ گشت لایه‌ک وه‌ کوشتنی سه‌رکرده‌ دڵسۆزه‌کانی کورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستاندا وه‌ئیمزا کردنی کاغه‌زی سپی بۆیان له‌ پێناوی مه‌رامه‌ گڵاوه‌کانی خۆیی وخێزانی وه‌ پاراستنی پاره‌دزراوه‌کانی ،چی تری کردووه‌ ؟ که‌س نه‌ڵێ جه‌لال ٦- ٧ زمان ئه‌زانێت وبلیمه‌ته!!!‌ من ئه‌ڵێم خۆزگه‌م به‌و که‌سه‌ی که‌ گووێی له‌جه‌لال نه‌بووه‌ کاتێک که‌ به‌عه‌ربیی قسه‌ ئه‌کات به‌جارێک دوانزه‌ له‌هجه‌ تێکه‌ڵ ئه‌کات ،زۆر دڵنیاش بن که‌ هه‌رچی زمانی ئنگلیزییه‌که‌شیه‌تی له‌و باشتر نییه‌ که‌ هه‌ر چه‌ند دێڕێکه‌ و دووباره‌ پاش وپێشی ئه‌خات و دووباره‌ ده‌ باره‌ی ئه‌کاته‌وه‌ هه‌رچی تورکی یه‌که‌شێتی ئه‌وه‌ تورکومانی یه‌کی شکاوه‌ که‌ شه‌کری پێ ئه‌شکێنێ له‌ لالی تورکه‌ فاشسته‌کان. ئێستا که‌ به‌ره‌و تۆپیین ئه‌ڕوات و ئه‌زانێت مه‌رگ زوو زوو له‌ده‌رگای ئه‌دات ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌قڵی له‌ده‌ست داوه‌و نازانێت کێ کێ یه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ئه‌و چی یه‌ .کوونه‌ مشکی لێ بووه‌ به‌قه‌یسه‌ری و نازانێ ڕوو له‌ کوێ بکات بۆ ئه‌وپاره‌ دزراوانه‌ی که‌له‌ده‌می مناڵانی شه‌هیدو ئه‌نفالکراوه‌کان و خه‌ڵکی داماوی هه‌ڵه‌بجه‌و دێ ڕووخاوه‌کانی دزیوه‌ بپارێزێت .هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ که‌ هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌ ووڵاتێکدایه‌و هه‌موو کاغه‌زێك ئیمزا ئه‌کات بۆ پاراستنی ئه‌و پارانه‌ ،ته‌نانه‌ت به‌و ڕێکه‌تنه شه‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتی نا دیموکراتدا هه‌یه‌تی . هه‌رله‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه‌ که‌ هه‌ر جارێک ئه‌چێته‌ تورکیا شه‌کرێك ئه‌شکێنێت به‌رامه‌ر به‌ کورد ،جا دیاره‌ ئه‌م جاره‌یان زیاتر چاویان لێ سوور کردۆته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌و ته‌په‌ گووه‌ی خوارد له‌ تورکیا وه‌سوکایه‌تی به‌خوێنی شه‌هیدان و بزاڤی شۆڕش گێڕی کوردوهه‌موو هه‌وڵ وکۆششه‌کانی چه‌نده‌ها ساڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ کرد.با به‌هه‌موو مان نه‌فره‌ت له‌ به‌کورد بوونی جه‌لال و خێزانه‌که‌ی و هه‌موو ئه‌وانه‌ش بکه‌ین که‌هێشتا باوه‌ڕیان پێی ماوه‌ من ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی پێ ئه‌ڵێم بچۆ تۆش چاڵێک هه‌ڵکه‌نه‌ له‌ ته‌نیشت سه‌ڵاهه‌دینی گۆڕ به‌گۆڕه‌وه‌ و بۆیی با‌س بکه‌که‌ تۆش چ زیانێکت گه‌یاند به‌ کورد وچ خزمه‌تێکت کرد به‌ بێگانه.باش ئه‌زانیت که‌ نه‌خۆت ونه‌ماڵ ومناڵت تازه‌ جێگه‌یان نابێته‌وه‌ له‌ کوردستاندا بۆیه‌ به‌ڕاست و چه‌پدا په‌ل ئه‌هاویت.زۆر دڵنیات ئه‌که‌م که‌ته‌نهاو ته‌نها سووکایه‌تی بۆ خۆت و خێزانت که‌سه‌ سووکه‌کانی چوار ده‌ورت ئه‌مێنێته‌وه‌و میلله‌تیش هه‌ر به‌دواوه‌تان ئه‌بێت بۆ هه‌ر کوێ بچن له‌سه‌ر گۆیی ئه‌م زه‌مینه‌ هه‌تا مافیی خۆمان ده‌سێنین ،ئه‌مرۆ دنیا زۆر بچووك بۆته‌وه‌ وه‌ك له‌ وه‌ی نه‌فامێکی وه‌کوو ئێوه‌ لێی تێگه‌یشتووه.بۆ هه‌ر کووێ ڕابکه‌ن مللتان ئه‌گرین به‌په‌ڕۆیه‌کی پیس و ئه‌تان خه‌ینه‌ به‌رده‌م دادگا .جا باشتر وایه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی که‌پاسه‌وانی ئێوه‌ ئه‌که‌ن تاکوو زووه‌ ده‌ست له‌وو کاره‌تان هه‌ڵ بگرن ،ئه‌گینا دووای هیچ پاساوێك دادتان نایات.ئۆباڵی خۆتان به‌ ئه‌ستۆیی خۆتان.....له‌پێناوی ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌دا زۆرتان کرد ئه‌وه‌تا ئه‌وانیش ئاوا سووکایه‌تیتان پێ ئه‌که‌ن

هه‌روه‌ها داواکارم له‌ گشت ئه‌و که‌سه‌ دڵسۆزانه‌ی له‌ دام و ده‌ستگاکانی ی ن ك دا کار ئه‌که‌ن به‌ خۆتانا بچنه‌وه‌و چی تر ئه‌م هه‌موو سووکایه‌تیه‌ قبووڵ مه‌که‌ن ،ده‌ست له‌کاره‌کانتان هه‌ڵ بگرن بۆ شکاندنی

لمۆزی جه‌لال وگشت گه‌نده‌ڵه‌کانی تر



/سوید

[email protected] ‌ ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە