بانگەوازێك لە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى هەولێرەوە

Sunday, 19/07/2009, 12:00

1921 بینراوە


بەجەماوەرى كوردستان رادەگەیەنین كە ئێمە دەستەیەك لە كارمەندانى ئاسایشى هەولێرێن بە پلەى جۆراوجۆرى پیشەكەمان كە دەزگاى ئاسایش و دەزگاكانى هەواڵگرى لە هەموو چین و توێژ و لایەنێك پتر ئاگادارى پێشێلكارى و گەندەڵیەكانین بەحوكمى ئەوەى پیشەكەمان زیاتر لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەى زانیارى و هەواڵە ، لەئەنجامى كاركردنمان وەك كارمەندى ئاسایش لە ماوەى هەژدەساڵى رابوردوودا زۆرترین پێشێلكارى و داگیركردنى ماڵ و موڵكى خەڵك لە نێو دەسەڵات و بەرپرسەكان دەبینین، ئەمەش وایكردووە لەئاست كردەوە نامرۆڤایەتیەكانیان رۆژانە خۆمان بخۆینەوە سەربارى ئەوەش بەرپرسانى حزبى و دەسەڵاتداران زۆرترین دەستێوەردان لە كاروبارى ئاسایش وەردەدەن بۆ شاردنەوەى پۆخلەواتەكانیان و دەستێوەردانیش لە دەسەڵاتى دادوەرى، چ جاى ئەوەش زۆرجار بە فەرمانێكى دەرەوەى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایش هەر بە میزاج روتبەى كارمەندێك بەرزدەكرێتەوە یا نزم دەكرێت، ئەوەى كار بۆ مەسئولە گەندەڵەكان بكات بێ سێودوو تەرفیعى پێدەدرێت، ئێستا كار گەیشتۆتە ئەوەى لە نێو بەشەكانى ئاسایشدا هەموومانیان لەسەر یەك كردۆتە جاسوس و كەسى نەشیاو و نەخوێندەوار روتبەى بەرزى پێدەبەخشرێ، ناعەدالەتى نێو دەزگاكانى ئاسایشیشى گرتۆتەوە كار گەیشتۆتە ئەوەى دەزگاى ئاسایش بۆ بەرژەوەندى حزب و پاراستنى بەرژەوەندییەكانى مەسئولین بەكاربهێنرێت، ئێمەش كۆمەڵێك كارمەندى ئاسایشین بەڵێنمان داوە بەخۆمان و خانەوادەكانمان دەنگ نەدەین بە لیستى كوردستانى چونكە بەلیستى ناعەدالەتى و پێشێلكارى ئەزانین، ویژدانمان چیتر تەحەمولى كارە ناڕەواكان ناكات دەرهەق بە میللەتەكەمان، داواش لە سەرجەم كارمەندانى دەزگاكانى ئاسایش دەكەین لەگەڵ گشت تاكێكى كۆمەڵگاكەمان كە دەنگ بدەن بە - لیستى گۆڕان - بۆئەوەى عەدالەتى بگەڕێتەوە نێو میللەتەكەمان و ببێتە مایەى بنەبڕى گەندەڵى و پێشێل كردنى مافى هاوڵاتیان و پاراستنى دەستكەوتەكانى گەل و نەتەوە.
هەرسەركەوتووبن
دەستەیەك لە كارمەندانى ئاسایشى هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە