دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستان لە 2020دا


له‌ په‌رله‌مانی عێراق لیستی ده‌سه‌لات پیلانیکی گه‌وره‌ی لێ ئاشکرابوو و ، توووشی شکستی گه‌وره‌هات!.

Tuesday, 07.05.2011, 12:00

580 بینراوە


له‌ خوله‌کانی رابوردووی په‌رله‌مانی عێراق ، خه‌ڵکی کوردستان ئاگاداری رێکه‌وتنه‌ ژێر به‌ژێره‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵانچی و کوتله‌ باڵاده‌سهته‌کانی عێراق نه‌بوون ، هه‌میشه‌ ئه‌گه‌ر بڕیارێک یا پرۆژه‌ یاسایه‌ک له‌ په‌رله‌مانی عێراق بخرابوایه‌ گفتوگۆ ، هاوپه‌یمانی کوردستانی رێگری لێ ده‌کرد و به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی له‌ به‌ناو هه‌ریمی کوردستان ده‌سه‌لاتیک هه‌یه‌ له‌وێدا مشوری ئه‌و خه‌ڵکه‌ ده‌خۆن.
هه‌موو ئه‌و بڕیار و پرۆژه‌ یاسایانه‌ دووکه‌س له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی تالانچی " دکتۆر رۆژ و عارف ته‌یفور" و له‌ بنه‌ماڵه‌ی تالانچی جه‌لال " جه‌لال تاڵه‌بانی و فوئاد مه‌عسوم" ببونه‌ رێگر له‌ به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی هه‌ر یاساسیه‌ک که‌ به‌ خێر بۆ خه‌:ڵکی کوردستان ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ ، ته‌نانه‌ت پرسی که‌رکوک و پێشمه‌رگه‌ دوو پرسی ستراتیژین هه‌میشه‌ وه‌ک کارتی فشار بۆ سازشکردنی سیاسی بۆخۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی عێراق به‌کاریان ده‌هێنا و ده‌هێنن.
دوێنێ هه‌ندی ماسک که‌وتنه‌خواره‌وه‌ ، ئه‌و که‌وتنه‌خواره‌ش دیاره‌ له‌سه‌ر ده‌ستی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ به‌غدا بوو که‌ زۆر شێلگیرانه‌ له‌ ده‌سه‌لاتی تاڵانچی هاتنه‌ده‌نگ و توانییان خزمه‌تێک به‌ تویژێکی نێو کۆمه‌ڵگا بکه‌ن .
په‌رله‌مانی عێراق به‌ پێویستی زانی مووچه‌ی پۆلیس به‌ هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه‌ زیاد بکات ، ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ هه‌وڵی زۆریاندا ئه‌و توێژه‌ له‌ کوردستانا بێ به‌ش بکه‌ن ،به‌لام به‌ هۆی پێداگری فراکسیۆنی گۆڕان له‌ نیو په‌ر‌له‌مان به‌ پشتیوانی لۆژیک و ره‌وایه‌تی داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان توانی پیلانی به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و زیادکردنه‌ی مووچه‌ ، پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌ و له‌ دواجاردا بڕیاری لێدرا.
دیاره‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ وه‌ک دوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌لاتدار هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن ، ئه‌و 17% بوودجه‌ش به‌ هی خۆیان ده‌زانن ، هه‌ر بۆیه کاتێ ‌ یه‌ک دینار که‌م ده‌بێت به‌ هی خۆیانی ده‌زانن و شه‌ڕی دنیای له‌سه‌ر ده‌که‌ن. ئه‌و مووچه‌ زیاده‌یه‌ی پۆلیس ده‌بێ له‌و 17% یه‌ بدرێت و، ئه‌وان له‌ ئێستاوه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌ کارتۆنییه‌که‌ی مه‌سعود- جه‌لال به‌سه‌ر خۆیانیان دابه‌ش کردووه‌ و به‌یاساش کراوه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ بڕیارێکی ئاوا که‌ مه‌سه‌له‌ پاره‌یه‌ و له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌درێ، ئه‌وان ده‌خاته‌ هه‌لومه‌رجێکه‌وه‌ ناچاریان ده‌کا جێبه‌جێی بکه‌ن و پاره‌ی دزراوه‌که‌ بۆ به‌ناو حکومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه .‌ ئه‌مه‌س به‌لایانه‌وه‌ گه‌وره‌ترین کاره‌ساته‌.
ئێستا ده‌بێ خۆیان یه‌کلا بکه‌نه‌وه‌ ، ئایا ئه‌و مووچه‌ زیاده‌یه‌ ده‌ده‌ن یا نا؟ دوو ئه‌گه‌ره‌ ، که‌ هه‌ر یه‌کێکیان له‌ ئه‌وی دیکه‌یان سه‌ختتره‌.
فراکسیۆنی گۆڕان توانی ده‌سه‌لات تووشی قه‌یرانێکی جددی بکات و بیخاته‌ ژیر تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت ، که‌ به‌ دیدی ئێمه‌ گرانی له‌سه‌ر ده‌که‌وێت.



(دەنگدراوە: 1)