KURDISTANPOST
خویندكارێك
بۆ بەریز وەزیرى خویندنى بالا
Saturday, 13/08/2011, 12:00
1229
بینراوە
خویندكارێكى پارالیل موازى
من یەكێكم لە وەرگیراوانى خوێندنى ماستەر بارالیل واتە تعلیم موازى بەرێزتان ئاكادار دەكەم كە جەنابتان قورسترین مەرجتان داناوە زور زور قورستر لەتاقیكردنەوەى توفل و باسوورد و ئاى تى پى و ئاى سى تى ئیل و جەندین مەرجى تر ئیمە كومەلێك خوێندكارى ماستەرین لەسەر تعلیم موازى سەرەراى ئەوەى كە پارەیەكى زور ئەدەین بە حكومەت و ئەچێتە قاسەى خوێندنى باڵاوە لە هەمان كاتدا موو چەكەشمان دەبردرێت لەبەر ئەوەى 2 سال خزمەتمان نیە لەسەر خوێندنى باڵا لە كاتیكدا من و هاوریانم 13 بۆ 15 سال خزمەتى پەروەردەمان هەیە بەلام تازە هاتوینەتە سەر خویندنى بالا و یەك سال و نیو خزمەتمان هەیە ئایا دەبێت ئەو هەموو خزمەتەمان رەچاو نە كرێت چونكە لەسەر خویندنى بالا نە بوە ئایا هەر لە سەر خزمەتى فێركردن و پەروەردە نەبوە نازانم ئەم خزمەتەى ئێمە لە سەر بەرێوەبەرایەتى پۆلیس بوە یان شارەوانى یان ئاسایش بووین من تیناگەم لە كاتێكدا جەنابى وەزیر خوى خوێندكاران ئەنێریتە دەرەوە بۆ تواناسازى و هەر خوێندكارەو چەندین ملێون دینارى تیا سەرف دەكات و مووجەى خوى و هاوسەرى سەرف دەكات بەمەرجیك ئەو پارەى تواناسازیە ئەجیتە باخەڵى وولاتیكى ترەوە وە هیج سودیكى بو هەریم نیە لە كاتیكدا ئیمە پارە ئەدەین بە حكومەت بو ئەوەى بخوینین كە جى حكومەت و خویندنى بالاش مووجەكەشمان دەبریت چونكە 2 سالمان نیە لەسەر خویندنى بالا لەكەل وەركرتنى پارە لێمان لە كاتیكدا من نازانم چاكسازى چۆنە ساڵى چەندین ملیونت لێ بسێنریت و لەهەمان كاتدا مووچەكەشت ببڕن چونكە دوو ساڵت نیە لەسەر خوێندنى باڵا ئایا ئەمە ناو ئەنرێت چى چاكسازى یان پارە سازى یان جى ؟؟؟؟؟؟؟؟
خویندكارێك
© 2019- Kurdistanpost