مەسعود بارزانی کلکە قوڵێی ئەوێتەوە

Friday, 01/04/2011, 12:00

1440 بینراوە




دوای ئەوەی خەڵکی کوردستان لەدەست ناعەدالەتی و نایەکسانی و دزیو بەهەدر دانی سامانی گشتی و پێشیلکردنی یاساو قۆرخکردنی سەرجەم کایەئابوریەکانی ژیانیان و بەردەوام کپکردن و خنکاندنی دەنگی ناڕازیان لەلایەن ئەم دەسەلاتە مافیایەی کە کڕمۆڵ بوە لەدزی بودجەو گەندەڵی ئیداری و لەحساب نەکردن بۆ میللەت . کە مەسعود بە فڕتو فێڵ و تەزویر سەرۆکیەتی. چیتر بەرگەیان نەگرت و بۆ داواکردنی مافی زەوتکراویان بەسەرجەم چین و توێژەکانەوە لەشارو شارۆچکەکان و بەتایبەتی شاری سلێمانی ڕژانە سەرجادەو داوای مافی زەوتکراوی چەند ساڵەیەیان لەم دەسەڵاتە کردەوە . دەسەڵاتیش بەتایبەتی جاشە کلك زەردەکانی لقی خوار لەسەر شکانی شوشەی پەنجەرەکانی مۆڵگەکەیان کە ئەویش هەر بە پارەی دزراوی میللەت کڕراوە دایە بەرڕێژنەی گولەو چەندین لاوی ئەم نیشتمانەیان خەڵتانی خوێنکرد و پەڵەیەکی ڕەشی تریان بۆ تەوێڵی پڕ لەشەرمەزاری خۆیان زیاد کرد. تاوانبار و کورد کوژەکانیان شاردەوەو دوریان خستنەوە لەوەی دادگایی بکرێن. دەسەڵات بەتایبەتی مەسعودی 31 ئاب توشی هیستریا بوەو نازانێ چۆن خۆی لەو ئەزمەیە ڕزگار بکات.
بۆیە دوای ماوەیەك بیرکردنەوەی زۆر بۆ چۆنیەتی خۆ قوتار کردن لەو ڕیسواییەی تێیکەوتون زۆر گەوجانە.
ئەم بڕیارەی دەرکردوە.
لە بڕیارە گەوجانەکەیدا هاتووە كە ڕێكاریی یاسایی پێویست دژ بە بە هەموئەوانە وەربگیرێت كە
1- تەقەی لە هاووڵاتیان كردبێت و بوبێتە هۆی شەهیدكردن و برینداركردنیان.

2- هێرشی كردبێتە سەر بارەگا حزبی و دامەزراوە حكوومییەكان و زیانی بە موڵك و سامانی دەوڵەت و هاووڵاتیان گەیاندبێت.

3- هانی خەڵكی دابێت یان هانی خەڵك بدات بۆ پێشێلكردنی یاسا و نیزامی گشتی.

4- بەبێ مۆڵەت وەرگرتن خۆپێشاندانی ڕێك خستبێت و ڕێكی بخات و سەرەڕای ئەوەیش بە پێچەوانەی یاساوە جووڵابێتەوە و لەسەریشی بەردەوام بێت.

5- هەر لێپرسراوێكی پۆلیس یان ئاساییش لە جێبەجێكردنی ئەركی فەرمیی خۆی بۆ پاراستنی دەستگە و موڵك و سامانی دەوڵەت و هاووڵاتیان، كەمتەرخەم بووبێت.
لەم بڕیارە گەوجانەی مەسعوددا ئەوەمان بۆ دەر دەکەوێ‌ و بە کورتو موختەسەر مەسعود وەك ئەو ڕێویەی لێ قەماوە کە داوای کلکی بڕاوی کە بەکلکە قوڵێ مەشهورە لە پیرێژن ئەکاتەوە کە بەتەور بۆ قرتاندوە .
ئەگینا بە پێی شکردنەوەی ئەم بڕیارەی مەسعود بێت و بەشێوەیەك لەشێوەکان دەسەڵاتی دادوەری بێلایەن بێت تیایدا و یاسا لەم وڵاتەدا سەروەربێت هەر هەمو تاوانەکان دەچنەوە ملی دەسەڵات خۆی.
چونکە ئەگەر مەسعودو ئەم دەسەڵاتە شەللاتی و مافیایە وەك دڵسۆز بە کوردستان و بە خەڵکە بەشمەینەتەکەی کاری بکردایەو بژێوی ژیانی خۆیان و مناڵیانی قۆرخ نەکردایەو سەروەت و سامانیانی نەدزیایەو دەنگی ناڕازیانی کپ نەکردایە بێگومان خەڵکیش نەدەڕژایە سەرجادەو بەردبارانی نەدەکردن و کلکی ئەم دەسەڵاتەی تۆ بەناو سەرۆکیتی نە دەقرتاند
جا کە مەسعودی 31 ئاب گەرەکیەتی هەرە تاوانباری سەرچاوەی دروستبونی ئەم تەنگژەیە بزانێ و تاوانبارن و سەبەبکارانی ئەم ڕوداوانە بداتە دادگا با چیتر بەهانە بە گەنجانی ئەم کوردستانە نەگرێ‌ و فەرمو با خۆی بەو پێیەی سەرۆکی هەرێمەو لەهەر ڕوداوێکی نەخوازراو کە لەم کوردستانە ڕو دەدا خۆی بەرپرسیاری یەکەمە ئاگری بن خەرمانەکەیە. با بچێتە بەردەمی دادگا. چونکە ئەو دزی و ناعەدالەتی و نایەکسانی و کپکردنی دەنگی ئازادیەی خەڵك لەژێر سایەی دەسەڵاتی ئەودا کراوەو دەکرێت. ئیتر پێویست ناکات چیدی مەسعود بەهانە بگرێ و داوای کلکە قوڵێی بڕاوی خۆی لە گەنجانی خێر لە خۆ نەدیوی ئەم وڵاتە بکاتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە