کوردستانپۆست قوتابخانەیەک بۆ فێربوون، پەروەردەیەک بۆ یاخیبوون


داکردنی گۆڕان

Friday, 05.29.2009, 12:00

727 بینراوە


ته‌نیا به‌رزاییه‌ک تاکی به‌ئه‌مه‌کی گه‌ل هه‌ست به‌ ‌بوونی بکا گردی گۆڕانه‌، ئه‌وێیه‌ ئه‌سوتێ بۆ میلله‌ت.
کاک نه‌وشیروان با واژو بۆ لێ نانی ناو کۆبکه‌یه‌نه‌وه‌ و ناوی بنێین گردی گه‌ل یان گردی گۆڕان.
ئه‌رێ خه‌ڵکوخوا، ده‌نگ به‌ لیستی فرۆکه‌وانه‌که‌ به‌م، یا به‌رۆکی‌ لیستی‌ ئاب ئه‌لمته‌که‌ول و ته‌حسین شاوه‌یس بگرم، قوڕبکه‌م به‌سه‌ری خۆم و میلله‌تا، یان به‌ چه‌سپیتوقولی له‌ یه‌کیان به‌م و بۆ میزکردن به‌ هه‌ردوکیانا، ته‌کلیف له‌ ئه‌سپه‌که‌ی شێخی نه‌مر بکه‌م؟
لیستی که‌ربێ ئه‌سپبێ یا بارگیر بارگیری ئاودیوکردن، لیست لیستی ڕیشوسمێڵ قیرتاوکراو و موسته‌شار و کۆنه‌ شیوعی، من ته‌نیا به‌م لیستانه‌ ناویان ئه‌به‌م.

لیستی جه‌لاللیه‌کان- لیستی فرۆکه‌وان و فرۆکه‌خانه‌
لیستی مه‌لاییه‌کان- لیستی ئاب ئه‌لمته‌وه‌کیل و ته‌حسینشاوه‌یس

ئه‌گه‌ر ناته‌وێ خۆت کڵۆڵ و کوردستان له‌وه‌ کڵۆڵتر بێ،
‌ئه‌گه‌ر که‌ریدێزنیت، ئه‌ی باشه بۆ زه‌ره‌ری خۆت و به‌ قوڕاچونی نیشتیمانه‌که‌ت ئه‌وێ؟
ئه‌گه‌ر ته‌یری گول نیت، ئه‌ی بۆ ئاشقی داری زه‌قنه‌بوتی؟
ئه‌گه‌ر تۆ قارچکی دڕ و ژه‌هراوی نیت، ئه‌ی بۆ له له‌شی ئه‌و دوو داره‌ پوچه‌ڵه‌ی کورد سه‌رت ده‌رهێناوه‌؟
ئه‌و دوو لیسته‌ مه‌نجه‌ڵێکن له‌ دزی و داوێنۆپیسی، ئه‌گه‌ر تۆ سه‌رقاپێکی
ئه‌گه‌ر تۆ وانیت وه‌ک من ئه‌ڵێم، ئه‌ی بۆ کوردستان بۆگه‌نی ئه‌و دوو لیسته‌ی سه‌ره‌وه‌ی لێ یه‌ت؟ ئه‌و بۆگه‌نییه‌ی لێ نابڕێ؟
خۆت یه‌کلا بکه‌ره‌وه‌، ئێستاش دڕه‌نگنییه‌، کورستان پێویستی به‌ تۆیه‌، تۆش به‌و، کو‌ردانه‌ قۆڵی لێ هه‌ڵکه‌ و ئه‌م گۆڕانییه‌مان له‌گه‌ڵ بڵیره‌وه‌.

داکردنی گۆڕان
خوا داکه‌ی گۆڕانێ شه‌وکزه‌ی شه‌ماڵ بێ به‌شه‌و
شه‌وکزه‌ی شه‌ماڵ بێ به‌شه‌و
بیا له‌ خاڵی گه‌لم هه‌ی به‌ڵکو ڕاپه‌ڕێ له‌ خه‌و
ئه‌ی هاوار هه‌ڵسێ له‌ خه‌و

هه‌ی گۆڕانه‌ و گۆڕانه‌، ئه‌ی هه‌وای چۆمی ڕێفۆرمیستان
ئه‌ی هه‌وای چۆمی چاکسازان
له‌سه‌ر به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان هه‌ی با بماکه‌ن تیره‌باره‌ن
هه‌ی ده‌ستی ئێمه‌ بێ به‌ دامان

جیانه‌ گۆڕان دائه‌کا، ئه‌ی هاوار فه‌سڵی ئێوارێ
کورده‌ جیان‌ فه‌سڵی ئێوارێ
کوره‌‌ زۆر پیس قه‌وماوه‌ ئه‌یهاوار له‌گه‌ل و له‌ گه‌نده‌ڵێ
ئه‌یهاوار له‌گه‌ل و له‌ گه‌نده‌ڵێ

هه‌ی گۆڕانه‌ و گۆڕانه‌ ئه‌ی هاوای گۆڕانی تازه‌
له‌به‌رتان زه‌حمه‌ت نابێ، هه‌ی ته‌شریف بهێنه‌‌ گرده‌که
جا ته‌شریف بێنه‌‌ گرده‌که

جیانه‌ گۆڕان دائه‌کا، ئه‌ی هه‌وار له‌ نیوه‌شه‌ودا
کو‌رده‌جیان له‌ نیوه‌شه‌ودا
ئه‌یا له‌ میلله‌تم، ئه‌ی هاوار له‌ شیرین خه‌ودا
چاکسازجیان له‌ له‌ خورپه‌ی خه‌ودا

جیانه‌ گۆڕان دائه‌کا ئه‌ی هه‌وار فه‌سڵی کازێوه‌
گه‌لۆجیان فه‌سڵی کازێوه‌
ئه‌ییا له‌ زه‌مینی کورد‌‌، حیکمه‌ت و سه‌گۆ لێی تۆقاوه‌‌
هه‌ڤاڵجیان، هاوچه‌شنیان قه‌رس بووه‌‌‌‌

هه‌ی گۆڕانه‌ و گۆڕانه‌
ئه‌‌ی هه‌وای گۆڕانی تازه‌
خه‌ڵکینا گۆڕانی تازه‌





(دەنگدراوە: 0)