گەنجانی یەکێتی و یەکێتیی گەنجان....

Saturday, 28/09/2013, 12:00

2264 بینراوە






یەکێتی ئەو کەشتیە ئەفسووناویەبوو کە لە غەرق بوونی میللەتێکا لە لووتکەی داڕمانی شاخی هیواکان وەک سوار چاکێکی فریشتە ئاسا هات و من و تۆو ئەو و ئەوانیش و هەموومانی گەیاندە کەناری بە ووڵات بوون تا نەختێ نەسیمی ئازادیەکی وون هەڵمژین تا سێبەرێک لە نێرگزی بەهارێکی سەوزدا بکەین بە ئاڵای خاکێکی بێ ووڵات هەرخۆمانین ئەوەندە بێ ئەمەکانە وەفاکانی شاخ گۆڕنێژدەکەین و هەر من و تۆو ئەو و ئەوانیش بووین ئەم ڕووبارە پڕ خوێنە پیرۆزە بەبەردی ڕق لێبوونەوە و کزبینیمان بۆ سبەینێکی ڕەش، هاتین ئاوێنەکانمان شکاند کە ئاوێنەکان بوون بە دوولەت چۆن ڕووخساری تۆزاوی شاخ و دووکەڵی دەستی مناڵێکی ئەنفال و برینەکانی ڕووخساری هەڵەبجەو جوانی مێژووی مەشخەڵانی شۆڕشی نوێی ئەمجارە ببینین با بهێین هەتا زووە بە لێبوردەیی و وەفا و خۆ نەویستیەوە ئاوێنەکان بۆ مێژووی سبەی چاک بکەینەوە هەموومان بەیەکەوە جوانین هەموومان هەر یەکەو لاپەڕەیەکی دڕاوی ئەم فەرهەنگەین کە بە پێنووسی مەشخەڵان نووسراوەتەوە بەیەکەوە تەواوین بەیەکەوە ئەلبوومی شەهیدانین بەیەکەوە دەبینە پاسپۆرتی شۆڕشی نوێ تا بپەڕینەوە بۆ ووڵاتێکی وونبوو کە ئەو پیاوە خاکی و حەکیمە بە دوای دەگە ڕێت بەڵێ پاسپۆرتەکەی گیرفانی حەکیمە گەنجەکەی دوێنێێ شۆڕش و پیرە ژیرە شێرەکەی ئەمڕۆی بەغداین ... بۆ نەزانین ئەم پیرە ژیرە شێرەی من چەند بە ماندووبوونەوە بەغدا ئەهەژێنێت تا برینی ئێرە ساڕێژبکات ،ئەو گەنج بوو بۆ گەنج بوونی ئێمە گۆچانی گرتە دەست بۆ پەیکەری وەفایی و گوێڕایەڵی لە ناخماندا بۆ ئەو شێرە پیرە ژیرە دروست نەکەین بە بوونی ئازیزانمان جوانین کە ئەوان نەمان جوانیمان نامینێت گەنجیمان وەک پاییز هەڵدەوەرێت ئێمەی گەنج بۆ نەزانین گەنجایەتی ئەوان بۆ پاراستنی قودسیەتی شاخ بوو بۆ کورسیەکانی پەرلەمان و سبەینێکی ڕۆشنی من وتۆ و هەموومان بوو..یەکێتی بە گەنجە سوارچاکەکانی خەباتی کووردایەتی شۆڕشێکی گەنجانەی پڕ ورەو پڕ حەماسەتی خولقاند لە کاتێکە ئاڵاکان بۆنی دووکەڵی پاشماوەی شەڕێکی دۆڕاویان لێدەهات کە ئاڵای شۆڕشی نوێی یەکێتی هەڵکراهەر گەنج بوو شۆڕشێکی بە ساڵاچووی مردووی زیندووکردەوەو گەنجی کردەوە جا زەڕوریەتی گەنج لە نێو یەکێتی وەک دەستوورێکی ئەم کاروانە وایە بۆیە قوربانیانی شۆڕشی نوێ هەر گەنج بوون .. ئەمڕۆش یەکێتی دەبێت ئەنجوومەنێکی فراوان لە گەنج درووست بکات بەئەتەکێتیێکی یەکێتیانەی مۆدێرن وەک داینەمۆی نوێبوونەوەی یەکێتی... حاشا هەڵنەگریشە یەکێتی هەمیشە حزبی گەنجان بووە بەڵام بۆ زیاتر ئەکتیڤ کردن پێویستە ژمارەیەکی تری گەنج بە هەردوو ڕەگەزیەوە بهێنێتە پێشەوەو سەرکردە ماندووە شۆڕشگێرە قارەمانەکانیش ببن بە سونبوول و مامۆستایەکی بەوەفای ئەم کاروانە..دەمەوێت لێرەو لەو مینبەرە پیرۆزەتانەوە مێژوویەکی زۆر کوورت و زۆر وورد باس بکەم کە تەمەنی وەک پەپوولە وابوو هەر وەرزێک بوو ئەویش ساڵی 1996 لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری برادەران بڕیارماندا بە درووستکردنی ڕێکخراوێکی سیاسی گەنجان دوور لەکاری کۆمەڵایەتی و هونەری وفەرهەنگی بۆ گەنج بەڵکو ڕێکخراوێکی سیاسی بوو بۆهێنانە پێشەوەی گەنج لە گۆڕەپانی سیاسی بەناوی(کۆمەڵەی هیوای گەلی کورد) ئەوکاتە توانیمان یاداشتێک بگەینینە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کە بەڕێز کاک(کۆسرەت ڕەسوول)بوو لە ڕێگای بەڕێزان کاک (بەهرۆز گەڵاڵی)یەوە ودواتر بە هاوکاری کاک(عەدنان موفتی)و چەند بەرپرسێکی تر کە بۆ شاهیدی ئەم مێژووە وونە ژمارەیەکی زۆری هاوڕێکانم کە ئێستا لە ناوەو ولە دەرەوەی ووڵاتن باش لەبیریانە ئەم هەنگاوە پیرۆزەمان هاوێشت و تیای سەرکەوتووبووین و چاوپێکەوتنی چەند ڕادیۆو کەناڵێکمان کرد و پەیامەکەمان گەیاند وکارمان بۆیکرد تا بە ڕەسمی بهێینە کار بۆ خزمەتی ئایدیای سیاسی گەنج وەک پاڵپشتێکیش بۆ یەکێتی بەڵام نەمانتوانی تاسەر بەردەوامبین لەبەر گۆڕینی کەش وهەوای سیاسی و شەڕی ناوخۆ کە بە دڵنیایەوە ئەم مێژووە تاڵانە ناگەڕێنەوە بەهیمەتی گەنجانی نیشتمانم ،ئەوانەش دەلیلێکن دەسەلمێنن یەکێتی پردی پەڕینەوەی هیواکانی گەنجان بووە لە هەمووڕوویەک بە تایبەتی سیاسی و یەکێتی هەمیشە گەنجانی هێناوەتەپێش بۆ کاری سیاسی ... زەڕورە کار بکرێت بۆ سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی کچ و کوڕانی گەنج بهێننە پێشەوەبە هەمان تەوازن و زەڕوڕە بە مۆدێلێکی سیاسی نوێ و دوور لە تەقلیدی سیاسی وەک هەموو حزبێک کە چەند ڕێکخراویکی پیشەییان هەیەو بووجەیەکی زەبەلاحی بۆ سەرفدەکرێت هەموو ئەوانە بگۆڕدرێن بە مۆدێلێکی تازە لە سەرەتا چەند پێگەیەکیان هەبێت کەتەنها خزمەتی بواری پیشەیانبکرێت وەک (خوێندکاران و لاوان و ژنان و......هتد) پاشانیش ئەم شێوازە بگۆڕدرێت، زەڕورە یەکێتی گرنگی بە ڕووناکبیرکردنی گەنجان بدات و ئاستی پلەی کادیریان بەرزبکاتەوە وەک(فێربوونی زمانی بیانی و ئەدەبیات و نووسین و تەعاموولی کاری سیاسی لەگەڵ بەرامبەرو...هتد)بۆ زیاتر ئەکتیڤ کردنی گەنج وهەوڵدان بە زیاتر کردنەوەی خوولی کادیران بۆ گەنجان و کردنەوەی چادرگەی هاوینە بۆ زیاتر لێڕاهێنانی گەنج و کادیرانی سیاسی یەکێتی کە زەڕورەتێکە بۆ خۆڕاگری و ئاڵوگۆڕکردنی دۆستایەتی نێوان مەڵبەندەکان ..بۆیە گەنجانی یەکێتی دەبێت خۆیان هەست بە بەرپرسیاریەت بکەن بۆ زیاتر بە هێزبوون و ڕۆشنبیربوونیان ئەوەش پێم وایە زۆر بە ئاسانی لە نێو یەکێتی بەدیدەکرێت چونکە سەرکردەکانی یەکێتی هەمیشە گوێڕایەلی خوارەوەی خۆیان بوونە و بە تەئکیدیش یەکێتی بەهرەکان پەرە پێدەدات وداواکاریەکان بە دیموکراسیانە جێبەجێدەکات وەک حزبی هەممومان و حزبی گەنجان ..بۆیە گەنجانیش دەبێت بە ئەمەک بن بەرامبەر یەکێتی چونکە یەکێتی ماڵێکە بۆ هەموومان...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە